بایەخی كوردستان بە رووی،سیاسی،دیپلۆماسی و جەنگی دژە كۆرۆنا..

بایەخی كوردستان بە رووی،سیاسی،دیپلۆماسی و جەنگی دژە كۆرۆنا..

گەلی كورد وسەركردایەتییەكی بە هەموو تواناوە پشتیوان و تەواوكاری یەكترن بۆ رووبەرووی جەنگی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئەمەش ئەو بەرنامەیەی كە ناوی كوردستانێكی بەهێز بوو بە كردەوە جێبەجێكراوە و هەروەها دروشمی كوردستانێكی بەھێز، ئەمە لە كاتێكدا بوو كە كوردستان تازە بەتازە لە شۆكی پیلانی لەنێوبردنی ھەرێم لە شازدەی ئۆكتۆبەردا دەردەچوو، ھاوكات قەیرانی دارایی ھێشتا كاریگەریی ھەر مابوو، بۆیە زۆرێك ھەبوون بەرزكردنەوەی ئەم دروشمەیان بە ناواقیعی ھەژمار دەكرد، بەڵام لە ئێستادا بە كردار و بە بەرچاوی ھەموو لایەكەوە پێگەی كوردستان زۆر لە جاران بەھێزتر بووە.دوای ئەوەی گەمارۆكان نەیانتوانی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان گۆشەگیر بكرێت و بەهەوڵ و دیپلۆماسی كارایی سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان گشت بەربەستەكان تێكشكێنران و لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ، دەرگە دیپلۆماسییەكان و سەردانی شاندی وڵاتان بەرەو هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستێكی بەرز و بە شێوەیەكی فەرمی دەستیان پێكرد، ئەوا بۆ هەموو وڵاتانی داگیركەر و ئەوانەی بیری سرینەوەی كوردیان لە مێشكدا بوو سەڵمێنرا كە بە شەڕ و گەمارۆدان و ئاگر و ئاسن چیتر ناتوانرێت دۆزی كورد و بزاڤە رەواكەی نادیدە بگیرێ‌ و پاشگوێ‌ بخرێت .بەتایبەت كە لە ماوەی چارەكە سەدەی حكومرانی هەرێمی كوردستان جگە لە سەقامگیری و ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان هیچی تری سڵبی لە گەلی كورد نەبینراوە . لەلایەكی تر بانگهێشت و بەشداریكردنی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، لە كۆربەندی ئابووری داڤۆش و كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی جیهان ئەوە دەسەلمێنێت كە هەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی حساب بۆ كراوە و پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگە. بۆیە، .بەشداریكردنی سەرۆكی حكومەتی كوردستان مەسرور بارزانی، لە كۆنگرەی میونشن، بۆ هەرێم و ناوچەكە زۆر گرنگ بوو، چونكە لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفراسەكەدا چەندین دیداری گرنگ و پڕ بایەخی هەبوو لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر بۆیە كۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ كەسایەتییە گرنگەكانی بەشداربووی كۆنگرەی میونشن، نیشانەی پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستانە. هەروەها دیداری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەل چەندین سەركردەی جیهانی بە تایبەت سەرۆكی ئەمریكا نیشانەی متمانەی بەهێزی پێگەی كوردستان .هەروەها سەردانی چەندین بەرپرسی پایەبەرز و بە پێچەوانە و بانگهێشتی سەرۆك بارزانیی بۆ بەغدا و وڵاتانی كەنەدا ، ئاماژەیەكی گرنگن بە بایەخی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی لە ناوچەیەكی پر كێشە و نائارامدا بەتایبەت كە چاوەروان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا پێشهاتی نوێ‌ بێتە ئاراوە .بۆیە، ئێستا دەبین ، جارێكی تر هەرێمی كوردستان رووبەرووی جەنگێك بۆتەوە، ئەویش رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە كاریگەری لە سەر گشت جومگەكان ژیان بە جێهێشتووە ،پێوستە لە پێناو گەیشتن بە كەنارٍی دڵنییایی و ئارٍامی هاوكاری و پشتیوانی هەموو لایەكی پێوستە .هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان لە رووی گرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی و پاراستنی هاوڵاتیان جێگەی بایەخن بەو پێیەی ئەمڕۆ كوردستان لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە، كە رووبەرووی ئەو پەتایە بوونەتەوە . بۆیە، ئەمرٍۆ دەبینین كە پێگەی هەرێم لە جیهان لەرووی سیاسی، دیپلۆماسی و جەنگی دژە كۆرۆنا گرنگی زۆری هەیە لە سەر ئاستی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی..
Top