كوردایەتی راستەقینە ، خۆشەویستی نیشتیمانە..

كوردایەتی راستەقینە ، خۆشەویستی نیشتیمانە..

كوردبوون شوناس مانە ، كوردستانیش وڵات و نیشتیمانمانە ، ئێمەی كورد بە بێ‌ ویستی خۆمان خاكمان داگیر ودابەشكراوە ، زیاتر لە سەدەیەك خەباتی چەكداری و سیاسی دەكەین نەك لە بەر ئەوەی حەزمان لە شەرٍو چەكە ،بەڵكو بۆ ئەوەیە تا بە هەموو دونیا بڵێین دەبێ‌ خاكی داگیركراوەمان بگەرێتەوە بۆ خاوەنە راستییەكەی.
داگیركەران و دوژمنانی كورد، لە هەر بەشێكی لكێنراو بە وڵاتێكی داگیركەر بە شێوازێك مامەڵە دەكەن كە گوایە كوردستانی خاكی ئەوانە و ئێمەی خاوەن ماڵ بە زۆر دەمانهەوێت جیایی بكەینەوە ،بۆیە درٍندەترین شێواز وپیلانگێری دژی ئێمە بەكار دەهێنن .
گەر هەڵوەستەیەك لە سەر گۆرانكارییەكانی 5 ساڵی رابردوویی عێراق و هەرێمی كوردستان بكەین ،دەبینن كە بە هۆی هەڵوەشانەوەی نەخشەی سایكس پیكۆ و سیاسەتە هەڵەكانی دەسەڵاتی بەغدا و گرتنەبەری سیاسەتی تاكرٍەویی مەزهەبیی ، هیچی تر شتێك بەناوی عێراقی یەكگرتوو بوونی نەماوە ،چونكە لەلایەك مافیی نەتەوەیەكی وەك گەلی كورد پێشێڵ و پەراوێز خراوە لەلایەن ئەو وڵاتە بە هۆی دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی تووشی شڵەژان و دارٍمان لە هەموو روویكەوە بۆتەوە .
بۆیە كاتێ‌ گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان كە ماوەی 28 ساڵە بە شێوەی نیمچە سەربەخۆیی خۆی بەرێوەدەبات ،هیچ ئومێد و هیوایەكی نەما بوو نەك بەو رژێمەی ئێستا ،بەڵكو رژێمەكانی رابردووش بەهەمان شێوە مافەكانی كوردیان پاشگوێ‌ خستووە و لە بەڵێنەكانیان پاشگەز بوونەتەوە تا بە ئەمرٍۆ. بریارێكی دیموكراسیانە و ئاشتیخوازانەی جێبەجێی كرد تا لەو رێگەیەوە بانگی رٍەتكردنەوەی ستەمكاری و ئازادیخوازی خۆی بگەێنێتە هەموو جیهان . ئەمەش برٍوا و ئامانجێكی رٍەوایە كە هەر گەلێكی مەزڵومی وەك میللەتی كورد دەتوانێ‌ داوای مافەرەواكانی بكات .
ئەوانەی كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە هۆكاری هێرشی داگیركەری بەغدا و ئابڵوقەدانی كوردستان دەزانن ، ئەوانە لە بنەرٍەتدا یان باوەریان بە كوردایەتیی و مافەزەوتكراوەكانی كورد نییە یانیش كۆیڵە و بەكرێگیراویی داگیركەرانن . هەروەها ئەوانەی لە چەند كاتژمێرێكدا رووبەرێكی خاكی كوردستانیان بە ساویڵكەیی و كاڵفامی رٍادەستی دوژمنان كرد ، خیانەتیان لە خوێنی شەهیدان و ماندبوونی پێشمەرگە و خەباتی دەیان ساڵەی كورد و كوردستان كرد . ئێستا زیاتر لە سەدەیەكە بەسەر خەباتی بزافی ڕزگاریخوازی كورد تێدەپەڕێ و لەبەر دەستێوەردانەكانی دووژمن و نەبوونی یەكڕیزی نیشتیمانی نەتوانراوە كۆدەنگییەك بۆ ماوەیەك بهێتە ئاراوە بۆ ئەوەی گەلی كورد بگات بە ماف و خواستەكانی؛ لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەیەك ڕیزی و بە بوێری و سیاسەتی حەكیمانەیی جەنابی سەرۆك بارزانی توانیمان بەسەر دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش زاڵبین و هەل و ڕووداواكان لەبەرژەوەندی گەلی كورد بقۆزرێنەوەو ئاراستەی ڕووەو ڕاپرسی و سەربەخۆیی وەربگرێ. دوای سوربوونی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ پرسی سەربەخۆیی و ئەنجامدان و سەركەوتنی ڕێفراندۆم و وەدەستهێنانی سەنەدو تاپۆی خاكی پیرۆزی كوردستان، وەڵاتانی داگیركار تاقەی خۆیان خستەگەڕ، بە پلانێكی ناوچەیی و بەكارهێنانی چەند كالفامێكی ناوەخۆیی بۆ شكست پێهێنانی ئەو دەرفەتە مێژووییە.. 16ی ئۆكتۆبەری 2017 نەتەنها بووە هۆكاری لەدەست چوونی ٥۰٪ی خاكی كوردستان و دووركەوتنەوە لە پرسی سەربەخۆیی، بەڵكو هەوڵێكیش بوو بۆ تێكدانی ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەلی كوردستان جارێكی تر توشی شەڕی ناوەخۆیی بكەن، ئەگەر چی بە سیاسەتی لێزانانەی جەنابی سەرۆك بارزانی ڕێگری كرا لە زیانی گەورەو دەرچوون لە ژێر ئەو بارە قوڕسەی كە بۆمان سازكرابوو.. دیسان ئەوە وای كرد لایەنەكان دوچاری لێكدابڕان و پەرتەوازەیی ببن؛ دەرفەتێكیش درا بە ئێران و توركیاو عێراق كە بڕوبیانووی تازەتر بە گەلی كورد بگرن، پلانەكانیان بووەتە بەشێك لە هەوڵ و وتاری ڕۆژانەیان بێئەوەی بیرێك لە ڕابردوو بكەنەوە، كە سەدەیەكە نەیان توانیوە نەتەوەی كورد لە ناوچەكە بە چۆكدابەن، لەمەودواش ناتوانن ئەو كارە بكەن.چونكە لە راستیدا ، كوردایەتیی راستەقینە باوەر بوونە بە ریٍفراندۆمی سەربەخۆیی و خۆشەویستنی نیشیتیمان و خاك نەفرۆشتنە ..پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی لە رۆژوە پێی ناوەتە گۆرەپاتی كوردایەتیی و تێكۆشانەوە هیچ كاتێ‌ دروشم و بەلًێنكی بەرز نەكردۆتەوە كە نەیتوانیی بێ‌ جێبەجێیان بكات ، بەڵكو لە چوار چێوەی ئەو پلان و ستراتیژە كوردانەیەی كە دارشتنی بۆكردووە قۆناغ بە قۆناغ بەرەو ئامانجەكانی هەنگاویی ناوە ،خۆخوێندنەوە و واقعیبینی و بەرجەستەكردنی ئەو دروشمانەیه كە‌ لەپێناویدا خەباتی كردووە، گرنگترین ئامانج و دروشمیش كە لە ڕابردوو ئەنجامی هەبووە، دەكرێت لەچەند خاڵێك باسبكرێت. دیموكراسی، دروشمی دیموكراسی و پێداگیریكردن لەسەر مافی نەتەوەكان لە چوارچێوەی وڵاتێكی وەك عێراق‌، یەكێك بوو لە سەرەتاترین دروشمەكانی پارتی و بەردەوام لە رێگای خەباتی خۆیەوە جەختی لەسەر دیموكراسی دەكردەوە، لەوەیە بگوترێ خەباتی چەكداری و دروشمی دیموكراسیەت دوو شتی پێچەوانەن‌، بەڵام بۆ پارێزگاریكردن و بەدەسهێنانی مافی شەرعی خۆی شەڕی لە هەموو بەدیلێك بە باشتر زانیوە. ئۆتۆنۆمی، دروشمێكی دیاری پارتی بووە، كە ئەمیش دەسكەوتێكی گەورەی نەتەوەیی لێ بەرهەم هات، كە داننانبوو بە مافی نەتەوەیەك، بۆیە ناكرێ ئەم شانازییە وەك دەسكەوتێكی نەتەوەیی هەژمار نەكرێت. فیدراڵیزم، ئەو هەنگاوە بوو، كە باشووری كوردستان لە ئەنجامی خەباتێكی پڕ خوێنبەخشین، توانی لە ناوچەكەدا نمونەیەكی شایستە نیشان بدات، ئەویش دامەزراندنی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو. سەربەخۆییئێستا بارودۆخی گەلەكەمان بەرەو كوردستانێكی بەهێزترە و لە رێرەویی گەیشتنە بە ممافەرەواكانی ئەو مافانەی كە دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەكات و فوربانی بۆ دەبەخشێ‌ و پێوستە هەموومان بەهێزتر و بە باوەرێكی كوردانەی پتەوە كوردایەتیی بكەین پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر خۆشەویستی نیشتیمان بكەین پێوەری خەبات بەرەو ئایندەیەكی گەش و پر ئومێد..
Top