خۆراگریمان و ئیرادەی بەهێز ، ژیری سەرۆكایەتی حكومەت كلیلی سەركەوتنە لە جەنگی جیهانی كۆرۆنا ..
April 5, 2020
وتار و بیروڕا
هەوڵ و هیمەت ورێكارە خێرا و ژیرانەكانی سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان بۆ رێگریكردن و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆڤید19 یا كۆرۆنا ، جەنگێكە زۆر هەستیار و بەرپرسیاریەتییەكی كوردانە و مرۆڤانەی سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان و تیمە دڵسۆزەكەی و تایبەت رێزدار مەسروور بارزانی بوو بۆ كۆنترۆلكردن و سەركەوتنی ئەو جەنگە جیهانییە..
دوێنی، مەیەستم ، 5 ساڵی رابردوو، گەلی كورد ، پێشمەرگە، رابەرایەتی بارزانی و ئینجا گشت دەزگە ئەمنییەكان بە تایبەت ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان ، بە سەركردایەتی ریزدار مەسرووربارزانی ، جەنگێكی زۆر سەركەوتوو و ژیرانەی بەرامبەر بە تیرۆر ئەنجامدا و توانی كوردستان لەچەنگ تاریك پەرستان بەرەو كەناری ئارامی ئارٍاستە بكات .
خوێندنەوەی بارودۆخ و رەوشە هەستیارەكانی پێش خۆت ، حیكمەت و ژیری گەرەكە ، خۆراگری و بەرخۆدان بەرامبەر رووداو ، جەنگ و پێشهاتە نەخوازراوەكان ، گەل و سەركردەیەكی بە هێز و فیداكاری پێوستە ..
مێژوویی خەبات و شۆرشە كانی گەلی كورد ، گەواهیدەری ئەو راستییە كە بە خوێن وگیانی خۆی و بە پشوو درێژییەكی زۆر رووبەرووی كێشە و ئاستەنگەكان بۆتەوە ، هەمیشە بە ئیرادەی پۆلایینی زاڵبووە بە سەر ناخۆشی ونەهامەتییەكانیدا..
سێ دەیەی رابردوویی ، گۆرانكاریی و پێشهاتەكان ناوچەكە ، راستە وخۆ یا نارٍاستەوخۆ كاریگەریان لە سەر پرسی كورد لە رووی سیاسی و ئابووری داناوە ، بەڵام بە هۆكاری سەركەوتن و گەیشتن بە كەنارٍی ئارٍامی بێجگە لە پاڵپشتی گەلی كورد لە هەمانكاتیشدا ، گرتنەبەری ئەو بەرنامە و سیاسەتانەیە كە لە رەوشە ناسك و هەستیارەكاندا جێبەجێی و ئەنجامیان داوە و توانیویانە گەلی كورد و ئەزموونەكەی بگەێنێنە كەنارٍی دڵنییایی..
پێنج ساڵی رابردوومان ، ناوچەكە ، عێراق بە رەوشێكی زۆر ئاڵۆز و ناڵەبار دا تێپەرٍی ، كە بەدەر نەبوو لەوەی كە كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو رووداوە نەخوازروانە كە خۆی لە جەنگ ، قەیرانی ئابووری و لیًشاویی پەنابەران و لە ئێستاشدا ، جەنگی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بە شێوەیەك هەموو دونیایی گیرۆدەكردووە كە كاریگەری لە سەر هەموو جومگەكان ژیان هەر لە ئابوورییەوە بگرە تا سیاسی ، كۆمەڵایەتی و تەندروستیی كردووە .
مەبەستم ، كاتێك كە سەركردایەتی گەلی كورد ، بە تایبەت پارتی و سەرۆك بارزانی بانگەشەی كوردستانێكی بەهێزی كرد ، جگە لە ئەنجامدانی كاری خزمەتگوزاری وچاكسازی و هتد .. خۆی بۆ جەنگ ، رووداوی سروشتی ، ئەو جەنگەی ئێستا ئامادە كردبوو تا كاتێك بگەینە قۆناغی ئێستای جەنگی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بتوانێت گەل و نیشتیمانەكەی كە هەمیشە ئەوڵییەت بووە بۆ پاراستنیان لە گشت روویەكەوە بە تایبەت لە بواری تەندروستی گشت تواناكانی خستۆتەگەر تا ئەو رەوشە و میللەتی كورد بپارێزێت ..
بۆیە، ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر پەیامی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بكەین ، ئامانج و پلانی سەرەكی رزگاری گەلی كوردە لە چەنگ ئەو جەنگە جیهانییە ، لەو پێناوەشدا گشت بەرژوەندییە ئابوورییەكان پاشگوێ خراون ، ئەوەش راستیەكی حاشا هەڵنەگرە بە بەهێزی حكومەت ، سەركردایەتییەكەی و هەروەها بوونی كوردستانێكی بەهێز بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر پێشهاتێكی سروشتی ،جەنگ ، یا قەیرانێك كە لە ئەمرٍۆ و داهاتوو رووبەرووی كورد و كوردستانێكی بەهێزتر ببێتەوە ..