رابەرایەتی بارزانی،هەوێنی دیموكراسی،فیدراڵیزم ،ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانی بەهێزتر..

رابەرایەتی بارزانی،هەوێنی دیموكراسی،فیدراڵیزم ،ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانی بەهێزتر..

هەموو ئەو پیلانانەی كە بەدرێژایی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان لە ماوەی رابردوو، بەرامبەر دۆزی رەوای گەلی كورد بەكاریان هێناوە زۆر مەترسیدار بوون بە شێوەیەك ئامانجیان نەهێشتنی شوناسی نەتەوەیی و مۆركی نەتەوایەتی بوون .خەباتی بەردەوام و باجدان و قوربانیدانی زیاتر لە نیو سەدەی سەرۆك بارزانیی ئەو راستییەی سەڵماند كە بە بێ‌ بوونی ئەو رابەرە حەكیمە مەحاڵ بوو ، لە نێو زەریاییەكی پر تۆفان و خیانەتكاری و پیلانگێری دۆز و شوناسی كورد بە پارێزراویی بمێنێتەوە .هەمیشە یەكێك لەو پێوەرانەی كە كەسایەتی سەركردەی پێدەپێورێت بریتییە لەوەی كە چەندە رۆڵی بینیوە لە سەرهەڵدانی جەنگ و كێشەكان و بەقەیراندابردنی ئایندەی وڵاتەكەی، یان بەپێچەوانەوە چەندە دەستی هەیە لە بونیادی بازنەی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و خوڵقاندنی ژینگەیەك بۆ ئاوەدانی و ئاسایشی وڵات. سەرۆك بارزانی، جگە لەوەی كە هەمیشە لەوتە و گوتارەكانیدا بەدەردەكەوێت كە چەندە دەیەوێت وڵاتەكەی لە ئاشتەوایدا ژیان گوزەربكات بەهەمان شێوەش لە كردار و ئەدای سیاسیشیدا توانیویەتی هاوتای وتەكانی بێت و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە هاوسەنگكردنی ئەو هاوكێشەی كە دەبێت سەرۆكی سەركەوتوو هەیبێت، رۆڵی ئیجابیانەی سەرۆكی هەركوردستانیش لەم رەهەند و لایەنانەوە دەخەینەروو هەمیشە ویستویەتی پارێزگاریی لەو بەها سیاسیە جوانانە بكات كە بارزانی باوك-مەلا مستەفای بارزانی- لەئەدای كار و مومارەسەی سیاسی و نەتەوەیدا ئیشی لەسەركردووەو بەردەوام ویستویەتی بەو هەناسانەوە بژێت كە باوكی لەژیاندایە و بەیەكەوە هاوكێشەكانی وڵات دەخەنە مەیدانی كارەوە، ئەم ئەزمونەش یەكێكە لەوانەی كە سەركردەی خاوەن وەفا و پارێزگار لە بەهاكانی نیشتمان دەناسرێتەوە. یەكێكی دیكە لەو بنەما گشتی و نەگۆرەی كە سەرۆك مسعود بارزانی هەمیشە كاری لەسەردەكات ئەوەیە خاوەنی هەڵوێستی نەگۆری بەرژەوەندییە گشتیەكانی میللەتەكەیەتی، نەك لەهەر جێگەیەك و لەلای هەر میللەت و سەركردەیەكی دیكەی سیاسی هەڵوێستێكی دیكەی شاراوەی هەبێت كە پێچەوانە بێت لەگەڵ پرەنسیپە سەرەكیەكەی خۆی وەكو سەرۆكی كوردستان، ئەم روونی و دووفاقی نەبوونە لە كاری سیاسیدا خزمەت بە پرۆژە سیاسیە نێودەوڵەتیەكان دەكات كە كورد هەمیشە داكۆكی لە پرەنسیپە نەگۆرەكانی خۆی بكات كە لە ئامانجە باڵاكانی نزیك دەكاتەوە وەكو هەموو میللەتانی دنیا كە گەیشتونەتە كیانی خۆیان و رزگاركردنی میللەتی كورد29 بەسەرڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان تێدەپەڕێت، ئەو ڕاپەرینەی كە جەماوەری خەڵكی كوردستان بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە، توانی لە ماوەیەكی زەمەنی زۆر كورتدا دامودەزگاكانی رژێمی بەعس لە تەواوی كوردستان ڕابمالێت، راپەرین دەرفەتێكی گەورەی مێژووی بۆ خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بە تایبەت لە باشوری كوردستان بڕەخسێنێت، كە لە سایەیدا بۆ یەكەمین جار كورد ببێتە خاوەنی دامودەزگای شەرعی خۆی لە پەرلەمان و حكومەتی كوردستان.گەلی كورد بە درێژایی مێژوو خەبات و قوربانی زۆری لە پێناو چەسپاندن و بەدەسهێنانەوەی مافەرەواكانی بەخشیووە و دەبەخشێ‌ .شۆرٍشەكانی گەلی كورد تا شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و پێشكەوتنخوازی گوڵان و هێزولایەنە سیاسەتی كانی كوردستانە ، بارزانی مستەفا دوێنی هەڵگری ئەمانەتێكی گەورەی شۆڕش وراپەرینەكان و ئینجا سەرۆك بارزانیش درێژە پێدەری ئەو كاروانە پر شانازییە بوو تا راپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 كە یەكەم دەرگابوو كە رێگەی بۆ سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان كردەوە كە خۆی لەخۆیدا هەمیشە رابەرایەتی سەرۆك بازرانی جەختی لەسەر بنیادنان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان كردۆتەوە.
دەسپێكی ڕاپەڕینە مەزنەكە لە ٥ی ئازاری 1991 لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ كرد و تا 21ی ئازاری 1991 لەپاش ئازادكردنی شاری كەركووكی دڵی كوردستان كۆتایی هات كە بەو شێوەیە دام و دەزگاكانی ڕژێمی بەعس لە باشووری كوردستان كرانە دەرەوە یەكەم پزیشكی قۆناغێكی نوێ لەژیانی سیاسی و كۆمەلایەتی ئەم میللەتە دەستی پێكرد، ئەوەی گرنگە دەبیت هەموومان هەڵویستەی لەسەر بكەین لە یادی 29ساڵەی ڕاپەڕینی بەهاری 1991 ی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دژ بە رژێمی بەعسدا، پێویستە ئاماژەیەك بە رۆڵی پێشمەرگەو سەرۆكی هێژامان سەرۆك مەسعود بازرانی بدەین كە بەهیمەتی ئەو سەرجەم ئەو بەڵگە مێژووییانەی لەبەدەستن و بەشایەتی بەشداربوان و داڕێژەرانی بەرنامەی ڕاپەڕین یەكەم سەركردەی سیاسی بەرەی كوردستانی بوو كە گەیشتە شاری رانیەو لەگەل كەسایەتی و پێشمەرگە دیرینەكان نەخشەی رزگاركردنی كوردستانیان دانا، بۆیە بۆ ئیمە جێگەی شانازییە كە سەرۆكیكمان هەبیت پێشمەرگە بێت و خزمەت بەگەلی كوردستان بكاتهەرێمی كوردستان له ‌ڕووی دیپلۆماسییەوە هەنگاوی زۆر باشی ناوە و بە جۆرێك پێگەی بەهێز بووە وڵاتان وەكو ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیر تەماشای دەكەن و گرنگیی زۆری پێ دەدەدەن، هەربۆیە بەردەوام سەردانی دەكەن.پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان له ‌ڕووی دیبلۆماسییەوە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و دەوروبەریش لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە كە ئێستا لە عێراقدا ڕوو دەدەن و خۆپێشاندان بەردەوامە و حكوومەتی عێراق كاربەڕێكەره،‌ هەرێمی كوردستان وەكو ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیر لەلایەن وڵاتانەوه زیاتر گرنگیی پێ دەدرێت. نموونەی گرنگیدانی وڵاتانی دەرەوە بە هەرێمی كوردستان زۆره،‌ لەوانە دیداری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی داڤۆس، كە كاردانەوەی زۆری هەبوو و بووە وەرچەرخانێكی مێژووی دیبلۆماسیی هەرێمی كوردستان. بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكان لە سەر ئاستێكی بڵند و سەركردەی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و بەردەوام سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەمەش واتای ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهانیش هەیە، هەربۆیە هەموو وڵاتان كە دێن بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكەن و بە گرنگیشەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانن.ئەمڕۆ كوردستان خاوەن رابەرایەتییەكی حەكیمی وەك سەرۆك بارزانی،پەرلەمان ،سەرۆكایەتی هەرێم ،حكومەتێكی بەهێزی جێگەی بایەخ ومتمانەپێكراو لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێو دەوڵەتی،ریفراندوًمی سەربەخۆیی كوردستانە ،بە ئاڕاستەی كوردستانێكی بەهێزترە..
Top