"کۆرۆنا"وەک پەتایەک جیهانی یەک خستووە.

کۆرۆنا اخو ڤایرۆسی کۆرنا لە سەرووبەندی پێک دادان و بەرکەوتکاندا سەرهەلداوەو هاتوتە نیوو گۆرەپانی ململانێکاندا ، هەمو جیهانی بەخۆ سەرقالکردوە ، گەشەکردن و دورست بونی سەرتا لەولاتی چین بوو ، دواتر بۆ ولاتانی تر جیهان ، کەخەرێکە گۆی زەوی داگرئەگات و رۆژبەرۆژ تەشەنەئەکات ، جیهانی شۆک کردوە لەنێوان ئەگەرەکاندا ، لەدورست بوون و گەشەکردنی لەبایلۆجی ودەست کردیدا ، هەموو ئەگەرەکان لەئاردان ، دواجار خۆی سەلماند کە سه روی هەمو هێزەکانە و ، توانیوەتی زال بێت بەسەر هەمو ئاستە کانی پێشکەوتن و هێزەکاندا .
کۆرنا وەک پەتایەک بەپێی خوێندنەوەکان سەرچاوە نیودەولەتیەکان لەئاستی تەندوریستی یەوە سەلمێنراوە ڤایرۆسێکی گوزراوەیە واتا لەکەسێک بۆ کەسێکی تر ئیشی خۆی دەکات ، کەواتە هیچ ئاستێکی فکر ، ئاین ، قەومیەت ناناسێت ، هەمو جوغرافیاکان دەبەزێنێت ، لێرەو لەوێ بەشێوەی ناراستەوخۆ هەندێ ولات یەکتر تاوان بارئەکەن ، کە رەنگبێ دەستی ئەوان بێت ، لەم ئان و ساتەدا ، نمونە ئەمریکاو ئێران ، ئەمریکاو چین ، زۆر جار لە لێدوانە نافەرمیەکان پەلاماری یەکتریان داوە ، نمونەش وتەی ???? دۆنالد ترمپ)سەرۆکی ئەمریکا کە ڤایرۆسەکەی بەناوی چینی ناوبرد ، بۆیە هەمو ئەم کێشمەکێش مانە لەئاردان و پەتایەکەش کاری خۆی دەکات ، پێ بەپێ ، رێژەی توشبوون لەولاتێک بۆ ولاتێکی تر جیاوازە رێژەکان جیاوازن ، بەنمونە لەدووای چین لەرۆژهەلاتی ناڤین ئێران دێت ، پاشان ، ولاتانی دەوروبەر بەلام بەرێژەیەکی کەمتر ، عێراقیش یەکێکە لەم ولاتانەی بەرکەوتەی ڤایرۆسی "کۆرۆنایە" پاشان پەلی هێشتووە بۆ ئەوروپا بەرێژیەکی ئێجگارزۆر روبەروی بوینەتەوە ، ئەوولاتانەی کە سوشیالیان زۆرە بۆ هاولاتی بەگشتی ، ئەوان زیاتر بەرئەم پەتایە کەوتون ، بەتایبەت ، ئەلمانیا ، فەرنسا ، ئیتالیا ، ئەمانە بەرێژەیەکی بەرچاو رێژەی توش بوون زیادی کردوە رۆژانە قوربانی تیادا تۆمارئەکرێت ، رێژەیەکی تریش کەرنتنی دەکرێن لە نەخۆشخانەکان ، پاشان ئەمریکاشی گرتۆتەوە ، بەرێژەیەکی زۆر لەچاو ئاستی پێشکەوتن و ئاستی تەندورستیان ، بۆیە دەتوانین بلێین، کۆرنا هەموانی یەک خستوە و تەواوی جیهانی بەخۆ سەرقال کردوە لەنێوان ، (سروشت و کۆلۆنیالزمیدا )بەرێگەی تر و بەرگێکی تروە ، کەواتە هۆکارو دەرنجامەکانی تاکو ئێستا تەنها ئەوەبوەوە خۆپارێزی لە ئاستی تەندورستی دا ، بووە ، رێکەوتن و سازانی بۆ نەدۆزراوتەوە، لەئاستی دەولیدا ، ئەوەی هەیە گرتنەبەری رێکارەکانە بۆ خۆپارێزی لێی ، ئەویش بە کرنتینی کردن لەمالەوە ، دورکەوتنەوە لەیەکتر ، لەتەوقەو هاوشێوەکانی ، زیاتر لەمالەوە مانەوە ، بۆماوەکی دیاری کراو ،
کەواتە "کۆرۆنا"تاکو ئێستا پەتایەکی نادیاری بزر کە روبەروی جیهانی مرۆڤایەتی بوویتەوە ، دەیەوێت گۆرانکاری ریشەی ئەنجام بدات !!لەسەرتان سەر ی جیهانی ، بەستایل وشێوازو میکانزمی جیاوەزەوە لەشێوە ژیان کردنەی ئەمرۆ سالەهای سالەهەیە ، کۆرۆنا دەیەویت شتێکی جیاوازتر بیت ، لە ئاستی ژیان کردنی ، کۆمەلایەتی ، سیاسی ، ئابوری، ئاینی دا ، دیدم وایە: بۆی بلوێ هەروادەکات ، ئینجا چەندو چۆنی ؟ شتێکی ترە کات بریار لەسەر ئەدات ،

"کوردستان" وەک هەرێمێکی ئامن و سەقام گیر لەئاستی ولاتاندا ، کەم تازۆر بەرۆکی گرتوە ، بەلام رێژەکە زۆر باشە لەچاو ناوچەکەدا و دراوسێکانیدا ، بەتایبەت ولاتی (ئێران) کوردستان خاوەن پێگەو معنەویەتی خۆیەتی لەمەر هەموو پرس و رەوش و هەلومەرج و نەهامەتیەکان ، ئەوەی دەبنرێت ، رێکارە تەندورستیەکانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر ، جێگای دەست خۆشی و شانازین ، لەلایتر خۆپارێزی و چاوخستەسەر رەوشەکە لەهەموو ئاستەکانی دا ، وەلەسەر ئاستی جیهانی دا ، رۆلی پێشەنگیەتی بینو ە لە خۆ پارێزی و رێکارەکاندا ، ئەویش قەدەغەی هاتوچۆی هاولاتی و تەواوی فەرمانگەکان و بازارو شوێنە گشتیەکان ، بۆ ماوەیەکی گونجاو مانەوە خۆ کرنتینی کردن لە مالەوە ، بۆسەلامەتی گیانی هاولاتی بەگشتی ، دورست کردنی ژووری تایبەت بۆ هەر پێشهاتێک و بەرقرارکردنی رێکاریەکان لەسەرئاستی گشتی کوردستان و پارێزگاو شارۆچەکەکاندا ، بۆیە جێگای دەست خۆشین و بەردەوامی ئەم رێکاریانەو رۆشنبیری هاولاتی لەمەر ئەمە یەکێکە لەکارە سەرەکیەکان و سەرکەوتنەکاند ا لەمەر پەتای" کۆرۆنا"
Top