هەرێمی كوردستان نموونەی جوانی ئاشتی،ئازادی و دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست..

هەرێمی كوردستان نموونەی جوانی ئاشتی،ئازادی و دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست..

ئاشكرایە كوردستان لە رووی ئاساییشەوە سەقامگیرە، لە هەمان كاتیشدا ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیای تایبەت لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و دیبلۆماسیەتی كوردستان لە دۆخێكی باش دایە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە هێزەكانی بیانی بەتایبەتی وڵاتانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر پشت بە ئارامی و ئاساییشی هەرێمی كوردستان ببەستن.ڕاستە ، لە رووی یاسایەوە بەڵێ، چونكە عێراق بە كوردستانەوە یەك دەوڵەتە، بەڵام بە دیفاكتۆ نەخێر، چونكە لەسەر ئەرزی واقع عێراق یەك سیادەی نیە و كوردستان وەك دەوڵەت وایە لەناو دەوڵەت. هەمیشە یەكگرتوویی گرنگە، ئەگەر كورد یەكگرتوو و یەكدەنگ بێت ئەوا یاریزانی سەرەكییە، ئەگەر پەرتەوازەش بێت ئەوا تەنها وەك هاندەر تەماشاكەر دەبێت لە یارییەكەدا. سەركردایەتی سیاسی كورد، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی حكوومەت لە هەموو بەیاننامەكانی خۆیان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە بۆ ئەوەی بارودۆخی عێراق خراپتر نەبێت هاوكار دەبن، هەروەها داوایان كردووە كە كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دەست نیشان بكرێت كە هەموو لایەنەكان لەسەر رازی بن و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان بكات. گەلی كورد پێیوایە هێشتا عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە هێزەكانی بیانی هەیە. كوردستان تاكە هەرێمە بەشداری لەو كۆڕبەندە دەكات، بە فەرمی سەرۆكی ئەو هەرێمە بانگهێشتی كۆڕبەندەكە كرا، ئەوەش مانای وایە كە هەرێم بۆتە جێگەی بایەخی وڵاتان، كۆ بوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و دانانی ئاڵای كوردستان و ئەو پێشوازی گەرمەی لێ كرا، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە جیهان، بەتایبەتی ئەمریكا زۆر گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات و نابێت وەكو عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت، هەروەها بانگهێشتی سەرۆكی حكوەتی كوردستان بۆ كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونشن نیشانەی بایەخ و گرنگیدانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە كوردستان و سەركردایەتییە حەكیمانەكەی . هەروەها پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئەوە دەردەخات كە وڵاتانی جیهان چاویان لەسەر هەرێمە و هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە ببەن، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان توانیویەتی باڵانس رابگرێت و نەبۆتە بەشێك لەو كێشە و ئالۆزیانەی لە ناوچەكە هەن.هەروەها كۆكردنەوەی لایەنەكان لەلایەن سەرۆكی هەرێم، بەڕاستی هەنگاوێكی زۆر باش بوو، ئەگەر چی دەبوایە ئەو هەنگاوە زووتر نرابایە، بەتایبەت لەو كاتەی كە بەڕێزیان بوو بە سەرۆكی هەرێم، ئێستا زۆر گرنگە كە نێو ماڵی كورد یەكڕیز و یەكدەنگ بێت، ئەمەش كلیلی سەركەوتن و پاراستنی وپارێزگاریكردنە لە گشت دەستكەوتەكان ..
هەرێمی کوردستان نموونەی جوانی ناوچەکە لە رووی ئاشتی،ئازادی و دیموكراسی و بووەتە هێمایەکی جوان بۆ تەواوی کوردستانییەکان.هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە، ئەوەی لە هەرێمی کوردستانیش بەڕێوە دەچیت، نموونەیەکی جوان بوو، پەرلەمانی کوردستان، هەموو پێکهاتە و ئایینەکانی لەخۆی گرتبوو، ئەوە جێگای سەرەنجم بوو، کە دەزگایەکی گەورە لە وڵاتدا ببێتە چەتری هەموو لایەنە جیاوازەکان، و هەموو دەنگ و ڕەنگەکان خۆیان لەو دەزگا گەورەیەدا ببیننەوە. هەوڵە دیبلۆماسیەكانی‮ ‬بەرێزان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسروور بارزانی سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان ‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و عێراق و ناوچەكە و دەوڵەتە زلهێزەكانی‮ ‬دونیا‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬لە سەر هەموو ئاستەكاندا لێكەوتەوە كە هاوكات لەگەڵ ئەو پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییانەدا هەنگاوی‮ ‬بۆ هاوێژرا و ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬تر سەنگ و پێگەی‮ ‬بەهێز ببێتەوە و قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬بكەوێتەوە سەر ئاراستەی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆی‮.هەروەها لەسەر ئاستی ناوخۆییدا جۆرێك لە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی ھاتۆتە كایەوە، كە ھاوكار بووە لە نزیككردنەووەی ھێزە سیاسییە سەرەكییەكانی كوردستان، ئەمەش لە یەكھەڵوێستیی كوتلە كوردییەكان لە بایكۆتكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ڕوونی دەركەوت، لەم بارەیەوە ناكرێ ھەوڵەكانی سەرۆكی ھەرێم نادیدە بگیرێت لە كۆكردنەوە و دروستكردنی یەكھەڵوێستیی نێوان ھێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە جۆرێك پێگەی ھەرێمی بەرامبەر بەغدا بەھێز كردووە و كوردستانیشی وەك دوورگەیەكی ئارام لێ كردووە كە ببێتە جێگەی سەرنجی وڵاتان و وەك نموونەیەكی سەركەوتوو چاوی لێ بكەن. ‬روون و ئاشكرایە، پێگەو سەنگی‮ ‬هەرێم لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ پێشكەوتن و گەشەسەندنی گەورەی ‬بە خۆیەوە بینیوە و گەیشتۆتە چ ئاستێك‮. ‬بەڵێ هەرێمی‮ ‬وەك تاكە هەرێم ئەمڕۆ بە فەرمی‮ ‬بانگهێشت دەكرێت لە كۆڕبەندە ئابوورییەكان و كۆنفرانسە ئەمنییەكانی‮ ‬جیهان وەكو دەوڵەتێك مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت‮.‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كاتی‮ ‬ئێستادا لە سەر ئاستی‮ ‬جیهانیدا بایەخێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدەدرێت،‮ ‬چونكە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێم كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تیایدا پێشەنگە وەك حزبی‮ ‬یەكەم توانیویەتی‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬مەزن و گرنگ بگێڕێت لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و ئەمنیەوە،‮ ‬واتە سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتیی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بپارێزێت..هەر ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییە حەكیمانەیە وایكردووە كە ئەمڕۆ كوردستان نموونەی جوانی ئاشتی،ئازادی و دیموكراسی بێ‌ لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top