کاری دروست و پێویست چیە....؟ لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بدات.......

کاری دروست و پێویست چیە....؟  لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بدات.......

دوایی بەلاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە زۆر بەی وەلاتانی جیهاندا هەرێمی کوردستانیش وەکو بەشێک لە جیهاندا زوو کەوتە خۆیی لە روو بەروو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە کوشندەی کەوا جیهان لە ئێستادا بە دەستی دەنالێنێت تەنها ئەوەی لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە بکرێت لە تەواوی جیهان خۆ پارێزییە بۆیە جێگای دەستخۆشی یە بۆ حوکمەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بە گشت سێکتەرەکانی یەوە وەکو دەزانرێت وەزارەتی تەندروستی چەندین حالەتی تووش بوون بە ڤایرۆسی کرۆنا راگەیاندوە و بەداخەوە حالەتێکی مردین هەیە هەتا ئێستا دا چارەنوسی رێژەی هەلکشان و داکشان تەنها خۆ پارێزی یە و پابەندبوونە بە رێنمایە تەندروستیەکان هەروەها
پێویستە رێنمایەکانی تەندروستی بۆ خۆ پارێزی گشتی
بە یاسا رێکبخرێت گۆڕانکاری بکرێت لە یاسا کۆنەکانی تایبەت بە تەندروستی و پێشێل کردنیان سزای توندیان
بۆ دیاری بکرێت ئەمەش ئەرکی دەست هەلاتی یاسادانانە کە ئەویش پەرلەمانە لە پێناوی پارێزگاری کردن لە ئاسایشی کۆمەلگای کوردستان بۆیە پێویستە هەموو رێنمایەکان رێکبخرێنەوە پەرتەوازەی راگەیاندن بە هەموو جۆرەکانی خۆیەوە بە یاسا رێکبخێتەوە سزای توندیانیش بۆ دیاری بکرێت کاری بە پەلە و جدی بۆ بکرێت دەبێت حوکمەت و هەم کەوا رۆلی جێ بەجێ کاری یاسایە لە رێنمایە شەرمنەکان دەربچن بە یاسا کەوا خەلکی پێشلکار رووبەرووی دادگا بکەنەوە.
هەروەها بە یاسا وا بکەن خاوەن دوکان و سەرجەم ئەم شوێنانەی کری مانگانەیان لێ وەردەگرێت لەم مانگە کرێ نەدەن بە خاوەنەکانیانەوە وەکو هاندانێکی زیاتر بە پابەندوون بە رێنمایەکان هەروەها لە کرێ ئاو کارەباش لێان خۆش بن بۆ ئەوەی دەرونی گشت لایەک بە ئارام بێت
دواتر لەم چەندەی لە رێگای شۆشیال میدیاوە وەکو بینیمان تۆمەتبارانی Vip لەرێگای دەست کەوتنی چەند لایک و کۆمێنت ترس و دلە راوکێیان لە کۆمەلگا دروست کرد ئەم کارەش دەبێت بە یاسا رێکبخرێت سزای توندیان بۆ دابنرێت.
Top