هەمیشە بارزانی، هەوێنی یەكدەنگی ،پاراستنی دەستكەوتەكان بۆ ئێستا و ئایندە..

هەمیشە  بارزانی، هەوێنی یەكدەنگی ،پاراستنی دەستكەوتەكان بۆ ئێستا و ئایندە..

سەرۆك مسعود بارزانی رێبەرێكی وردبین و دووربینە، ئەگەر تەواو تەواو لە مەسەلەیەك دڵنیا نەبێت، هەنگاوی بۆ هەڵناگرێت. من لێرەدا باس لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1992 دەكەم، هەموو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە دروشمی مافی چارەنووس چوونە ناو هەڵبژاردنەكان، تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان بە دروشمی ئۆتۆنومی بۆ كوردستان بەشداری كرد، ئەوكات سەرۆك مسعود بارزانی پشتگیری نێودەوڵەتی لە ئۆتۆنومی زیاتر بۆ كوردستان شك نەدەبرد، بۆیە راستگۆیانە بە میللەتی خۆی راگەیاندو هەر بەو دروشمەش چووە هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنەكانیشی بردەوە، كوردستان لە ماوەی 28 ساڵ رابردوو بە قۆناغی هەستیار دا گوزەری كردووە و رووبەرووی چەندین هەرٍشە و مەترسی ناوچەیی بۆتەوە ، بەڵام بە هیمەت و سەركردایەتییەكی ژیرانە توانراوە دەستكەتەكان پارێزگاریان لێبكرێت .لەلایەكی ترەوە ، سەركەوتنی سیاسی ، دیپلۆماسی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، هەروەها پاراستنی ئەو كەشوهەوا سەقامگیرەی كە لە نێو هەرێمی كوردستان فەراهەم بوو ، رابەرایەتییەكی ژیرانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان ، ئاماژەیەكی روون وگرنگن بۆ پێگە و بایەخی كورد . هەروەها بانگێهشت و سەردانییە فەرمییەكان لە سەر ئاستێكی باڵا بۆ ناوەندی ئاكادێمی ،سیاسی ، ئابوورییەكان ئاماژەیەكی گرنگی پێگەی كوردستان وچۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە . لەلایەكی ترەوە كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و زۆربەی پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەم كاتەدا كە عێراق پێدا تێپەڕ دەبێت هەرێمی كوردستان بەدەر نیە لە دەرئەنجامەكانی خۆپیشاندانەكانی عێراق كە لە گۆرەپانی تەحریر لە بەغدا دروست بووە، ئەو رەوشەی لە عێراق دروست بووە كاریگەری لەسەر سیستەمی شەقامی گشتی هەیە, بابەتی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت, تا ئێستا كوردستان بەشێكە لە سیستەمی سیاسی عێراق, ئەو تەوژمەی لە عێراق هەیە كاریگەری خۆی لەسەر كوردستانیش دەبێت، هەرێمی كوردستان دوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری 2017 توشی گۆڕانكاریەكی سیاسی بوو, لە شەڕی داعشەوە تا ئێستا گۆڕانكارییەكان زۆر بەخێرایی تێدەپەڕن لە ناوچەكەدا, ئەو بارودۆخەی دوایی وای كرد دووركەوتنێك دروست بێت لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان, دواتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان درێژترین مەودای پێكهێنانی هەبوو كابینەی نۆیەم لە دەرئەنجامی ئەو بارودۆخە سیاسییە بوو كە لە رابردوو دروست ببوو, نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەسایەتی لە شەقامی سیاسی لە هەرێمی كوردستان یان لە شەقامی سیاسی عێراق و ناوچەكە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەوە دەناسرێت كارێزمایەكی سیاسی سەركەوتووە هەمیشە لە ساتە قورسەكان هەنگاوێكی سیاسی گرنگی هەیە كە كار لەسەر ئەنجام دەكات, كار لەسەر ئەوە رووداوانە دەكات كە چەق بەستوونە, هەمیشە لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەتوانن لێك نزیكبوونەوەیەك دروست بكەن, ئەوەش بۆ شارەزایی و كارێزمایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگەرێتەوە، كە توانی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆ بكاتەوە, بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە بە پێی ئەو خوێندنەوەی بۆ دەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان و شەقامی عێراقی لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی هێور دەكرێتەوە.بەدڵنییایییەوە كۆبوونەوەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی وەها هەستیاردا كە بەسەر ناوچەكە و عێراقدا گوزەر دەكات كە رەنگدانەوەی لە سەر پرسی كوردیش لە هەرێمی كوردستان هەیە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كاریگەری خۆی دەبێت لەسەر جێگیركردنی بەرژەوەندییەكانی كورد لە هەر ئەگەرێك كە دەستووری عێراق هەموار بكرێتەوە، یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، یەك هەڵوێستی و یەكدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كاریگەری راستەخۆ لەسەر پرۆسە سیاسی عێراق دەبێت، یان گۆڕینی دەستووری عێراق لەهەر ئەگەرێكدا بێت پێویستە لایەنە سیاسییەكان هەستی نیشتمانپارێزی هەبێت بۆ ئەوەی رێگر بن لەهەر ئەگەرێكدا لەبەر ئەوە بارودۆخی عێراق، پێویستە هەموو ئەگەرێك لەبەرچاو بگیرێت, كە خۆپیشاندان دەستی پێكرد داواكارییەكیان هەبوو ئێستا بەخێراترین كاتدا گۆڕا, پێویستە چاوەرێی هەموو شتێك بكرێت بۆیە یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان زۆر گرنگە بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی بە قورساییەكی باشتر هێز و لایەنەكان یەكگرتوو بن, كۆبوونەوەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەم كات و ساتە دا زۆر گرنگی خۆی هەبوو بۆ كوردستان گرنگی وبایەخی زۆر هەیە بەتایبەت بۆ چاودێری رەوشی ئێستای عێراق كە زۆر هەستیار و چارەنووسازە بە تایبەت كە هێز و لایەنە سیاسییەكانی تێدا كۆبكاتەوە، بۆ ئەوەی هەر كاتێك گۆڕانكاری بكرێت بریاری سیاسی لەسەر بدرێت و چ لە سەر ئاستی نێوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتییش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئایندەی كوردستانێكی بەهێز ..
Top