دەبێ‌ هەمووان پشتیوانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر بین ..

دەبێ‌ هەمووان  پشتیوانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر بین ..
هەموو دەستكەوتەكان بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵەی گەلی كورد وشۆرشە ریەك لە دوای یەكەكانی كوردستانە و رەنج و قوربانی زۆرمان بۆ بەخشیووە و دەبەخشین ، ئەركی هەموومان پشتیوانی هەنگاوەكانی بین و هەمووان بە ماڵی خۆمانی بزانین چونكە هەر كەموكورتییەك لە رەنگادنەوەی لە سەر هەموو تاك و كۆمەڵگەی كوردستان دادەنێت .. هەرێمی كوردستان لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو و بەتایبەت لە دوای رووخانی رژێمی بەعسی رووخاو توانیی سیاسەت و دیپلۆماسییەكی زۆر ژیرانە و حەكیمانە بگرێتەبەر هەر ئەوەش بوو وایكرد كە سەرنجی چەندین كۆمپانیایی ناوداری جیهانی لە سێكتەرە جیاوازەكان بەرەو هەرێمی كوردستان رابكێشێت و هەروەها ئەو كەش و هەوا سەقامگیر و ئارٍامی ژینگەی كوردستانبوو وایكرد كە چەندین كۆنسوڵخانەی وڵاتانی گەورەی جیهان لە هەولێری پایتەختی كوردستان بكەنەوە و كە دیارترینیان گەورەترین كۆنسوڵخانەی جیهان ،كە ئەویش كۆنسونخانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.
هەڵبەت ئەو گرنگی و بایەخدانە هەر لە خۆوە نەهاتۆتە ئارٍاوە بەڵكو بۆ هەوڵ و هیمەتە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانیی ، سەرۆكی حكومەتی كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە دابینكردنی سەقایەكی جێگر و پر لە ئاسایش وایانكرد تا متمانەی زیاتر لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە فەراهەم بكات .هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی 5 ساڵی رابردوو و بەتایبەت رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ی پیلانگێری سرٍینەوەی هەرێمی كوردستان بكەین لەدوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكۆتبەر هاتنی شاندی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستان دەردەخات لە موعادەلانەی لە داهاتوودا رێچكە دەگرێت یان ئەو سیاسەتە نێودەوڵەتییە لە ناوچەكە گوزەردەكات، ئەوەش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و كرانەوەیە بەرووی كوردستان.یەكریزی كوردستان كارتی بەهێزمانە كە سوود لەوكرانەوەیە‌ وەربگرین، هەرێمی كوردستان ئەگەر یەكریزی ناوخۆی هەبوو دەتوانێ مامەڵە لەگەڵ ئەو كەیسە نێودەوڵەتیانە بكات و گرنگی دانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە قازانجی هەرێمی كوردستان تەواو دەبێ.هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری متمانەپێكراو لە ماوەی سێ‌ دەیە حكومرانی خۆیدا ، بەهەروازو نشێویی زۆر دا گوزەری كردووە ، لەپێناو گەشەسەندن و پێشخستنی رەوشی كوردستان لە گشت بوارەكاندا ، هەر بۆیە، سەرٍەرایی گشت كۆسپ وئاستەنگەكان توانیویوێتی پێشكەوتن و سەركەوتنی گەورە بەدەست بێنێت .لە نێو ناوچەیەكی پر كێشەو عێراقێكی ئاڵۆزدا و هەرێمی كوردستان كە بەخوێنی و رۆحی هەزاران كەس بەرهەمەكانی هاتۆدی و پارێزراوە ، گشت هەنگاوەكانی بەرەو كوردستانێكی بەهێزە بە شێوەیەك لە لایەك سەرقاڵی ئاوەدانی و گەشەسەندنی وڵاتە و لەلایەكی تریشەوە دەیەوێت ببێتە باشترین لەسەر پێگەی خۆی بۆ بونیادنانی كوردستانی بەهێز ، ئەویش گۆرانكاری و چاكسازی كردنە ، بۆیە، كۆلەگەكانی هەرحكومەتێكی بەهێز دەبێ ، سێ بنەما ، سێ كۆلەگەی كاری گەر ئەكتیڤ و پەریان پێ بدات و وەلە كاری پێشینەیان بێت ، ئەوانیش ، ژیان و بژێوی هاولاتی ، بۆیە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بە گشت تواناوە هەوڵەكانی خستۆتەگەر تا لە گشت جومگەكان بەتایبەت چاكسازی جێبەجێ بكرێن و ، خوێندنەوەكان وادەردەخەن ، كە كارلەسەر ئەم ستونانەو زیاتریش ئەكرێت ، كەدەبنە جێگای رەزامەندی خەلك و شەقام ، بەتایبەتی ، ئەوەی ئێستا لە شێوەی پرۆژەیاسا لەپەرلەمان گفتگۆی لەسەردەكرێت ، لە یەكسانكردنی دەرمالەكان ، خانەنشین ، پلە باڵاكان ، ئاستەكانیتر ، ئومێدمان وایە ،گەل لێی سودمەندبێت ، كە دەچنە چوارچێوەی دابین كردنی مافە سەرەتایەكان ، مافی سەرتای شتێكی ئاساو یاسای هاولاتیە ، دەبێت بكرێن. دوای دەربارزبون لەچەندین قەیران و ئاریشەی داسەپاودابێ بەپێ ی رزگاربون و زال بون بەسەریاندا و ئەنجام لەگەڵ دۆخەكە ، لەنیوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا . رۆژبەرۆژ ئومێداریەكان زۆرترو گەشاوەترئەبن لەهەمبەر دیدو رازی هاولاتیانی كوردستان وە . خستنەروی هێلە گشتیەكان لەلایەن سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتەوە كەبرتییە لەكارنامەی هاوبەش و دەستنیشان ودیاركردنی كۆی سێكتەرەكان دەبین لەواری پراكتیكدا هەنگاو هەنگاو متمانەدارو گەشبینییان پێوەدیارن . بەتێكەڵ كێشی ئەم كابینەیەو كابینەی رابردو وە ، خستنەروی برینی مەودادورەكان بەرەو كورت كردنەوە دەچن ، بۆگەیشتن بەلێواری پێشكەوتو و سەركەوتنی زیاتر و بەرەو چوارسالی پرلە دەستكەوت و خزمەت پرلە شكۆ كەرامەت پارێزی مرۆڤ و هاولاتی كوردستانیدا خۆی دەبینێتەوە ،بە ئارٍاستەی كوردستانێكی پر كێشە و سەركەوتوو لە گشت جومگەكاندا..بۆیە، پێوستە ، هەموولایەك بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ كوردستان وحوكمرانییەكەی بكەن لە پێناو چارەسەركردنی گشت كێشە وئاڕیشەكانی بەردەم لە پێناو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزتر و پێشكەوتوو تر ..
Top