سەركردایەتی ژیرانە ، متمانە و بابەخی كوردستان لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی

سەركردایەتی  ژیرانە ، متمانە و بابەخی  كوردستان لە سەر ئاستی  ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی
بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر ئالۆزترە، بۆیە دەبێت گەلی كورد هەوڵبدات لەو كێشە و ئالۆزیانەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن بە سەلامەتی دەربچێت.تێشكاندنی گەمارۆ ئابووری و سیاسییەكانی لە دوای رووداوەكانی ریفراندۆی سەربەخۆیی و پیلانگێرییەكەی 16ی ئۆكتۆبەر ، بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی ، قارەمانی وگیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دەزگە ئەمنییەكانی كوردستان و هەروەها دیپلۆماسی و لۆژیكی ژیرانەی نێچیرڤان بارزانی ، ئاماژەیەكی گرنگن بە كەسایەتی بەهێزیان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی ..نێچیرڤان بارزانی كەسێكی بەهێزە و دەتوانێت هەموو ئەو كێشانە چارە بكات كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە، بۆیە پێویستە لایەنەكان بێ سەرۆكایەتی هەرێم هیچ هەنگاوێك نەنێن و لەگەڵ بەغدا بە تەنیا گفتوگۆ نەكەن، بەڵكو هەر گفتوگۆیەك بكرێت لە رێگەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە بێت، بۆ ئەوەی كورد دەنگێكی بەرزی لە بەغدا هەبێت.لەلایەكی ترەوە ، رێزدار نێچیرڤان بارزانی هەمیشە خەمخۆری یەكریزی نێوماڵی كوردستانی بووە بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەت پرسی رۆژئاوای كوردستان ، بۆیە، سەرۆكایەتی هەرێم بەردەوام رەخنەی لە ئیدارەی رۆژئاوا دەگرت، بۆیە پاش ماوەیەكی زۆر پەیەدە و ئەنەكەسە خۆیان لە یەكدی نزیك كردەوە، ئەوەش هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە بۆ هەموو تاكێكی كورد، بەتایبەتی خەڵكی ئێمە لە رۆژئاوای كوردستان، نابێت هیچ كام لەو دوو لایەنە جارێكی دیكە هەڵە بكەن و بەشێوەیەكی باش هەنگاو بنێن بۆ چارەكردنی بارودۆخی رۆژئاوا، هەرێمی كوردستانیش بەبێ جیاوازی پشتگیری لە هەموو بەشەكانی كوردستانی كردووە، بەتایبەتی رۆژئاوای كوردستان.لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی باشدا تێپەڕدەبێت، نێچیرڤان بارزانی كەسێكی بەهێزە و دەتوانێت هەموو ئەو كێشانە چارە بكات كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم هەوڵدەدات هەموو لایەنەكان لەژێر چەتری سەرۆكایەتی هەرێم كۆ بكاتەوە، پێویستە لایەنەكان بێ سەرۆكایەتی هەرێم هیچ هەنگاوێك نەنێن و لەگەڵ بەغدا بە تەنیا گفتوگۆ نەكەن، بەڵكو هەر گفتوگۆیەك بكرێت لە رێگەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە بێت، بۆ ئەوەی كورد دەنگێكی بەرزی لە بەغدا هەبێت. هەروەها بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكان لە سەر ئاستێكی بەرز و بە پێچەوانەوە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دونیا ئاماژەیەكی روونی سەركەوتنی سیاسەت ودیپلۆماسی كوردستانە و كاریگەرییەكانی لە ئایندەیەكی نزیكدا زیاتر دەردەكەون ..
هەرێمی كوردستان لە رووی ستراتیژییەوە كەوتۆتە ناوچەیەكی پر كێشە و ئاڵۆز لە رۆژهەڵاتی ناوین ، ئەوەی بۆتە جێی بایەخ و گرنگیدانی وڵاتانی ناوچەكە و دونیا ، بوونی سەقامگیری وئارامی و هەروەها خاوەن سەركردایەتییەكی حەكیمانە كە توانیۆتی رۆژ بە رۆژ متمانە و پێگەی هەرێمی كوردستان پربایەخ و بەرەو پێشەوە ببات . بەشداریكردنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی جیهان ئەوە دەسەلمێنێت كە هەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی حساب بۆ كراوە و پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگە. كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە گەورەترین كۆنفرانس لە جیهان دادەنرێت لە بواری ئاسایش بە داوەتێكی فەرمی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەشداری لەو كۆنفراسەدا كرد كە چەندین بەرپرس و سەرۆكی وڵاتان و دەیان كەسایەتی جیهانی لەو كۆنفرانسەدا بەشدار بوون.بەشداریكردنی مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی میونشن، بۆ هەرێم و ناوچەكە زۆر گرنگ بوو، چونكە لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفراسەكەدا چەندین دیداری گرنگ و پڕ بایەخی هەبوو لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر بۆیە كۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ كەسایەتییە گرنگەكانی بەشداربووی كۆنگرەی میونشن، نیشانەی پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستانە.بەشداریكردنی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی ئاسایش گرنگییەكی زۆری سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیی بۆ هەرێم هەبوو، چونكە وەكو پارێزەرێكی جیهانی تەماشای هەرێم دەكرێت. بۆیە،بەشداریكردنی شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە كۆنفرانسی میونشن بۆ هەرێم گرنگیەكی زۆری هەیە، لە داهاتوودا كاریگەری بەشداریكردنی شاندی هەرێم لە كۆنفرانسی میونشن بۆ هەرێم بەدەر دەكەوێت.هەرێمی كوردستان رۆلێكی بەرچاو و گرنگی بینی لە سەقامگیری ئەمن و ئاسایشی جیهان، ئەوەش پێگەی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ وڵاتان بردە قۆناغێكی دیكە، بەشداری كوردستان تایبەت مەندی و گرنگی خۆی هەبوو، ئەوەش ئەوە دەردەخات كە پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگە لەرووی سیاسیشەوە گرنگی خۆی هەیە، هەر ئەوەش واتا دەكات كە كوردستان بەرەو ئامانجەگەورەكەی هەنگاو بنێت
Top