ستراتیژی نەگۆرٍ، كوردانە، سیاسی و دیپلۆماسی بەرەو سەركەوتنی گەورەیە ..

ستراتیژی نەگۆرٍ، كوردانە، سیاسی و دیپلۆماسی بەرەو سەركەوتنی گەورەیە ..

دوژمنان و ناحەزانی كورد بە درێژایی مێژوو ، هەوڵی لە باربردنی شۆڕش ورٍاپەریتەكانی گەلی كورد داوە تا بە ئەمرٍۆ ، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەەیەك شۆرٍشەكان بێدەنگ كرا بن ئەوا تریسكایی و پریشكی خەبات و شۆرٍش هەر لە نێو دڵ و خوێنی هەر كوردێكی نیشتیمانپەروەری و دڵسۆز ماوەتەوە و دوای ماوەیەك بە هێزتر لە جاران مەشخەڵكی خەبات و كاروانی تێكۆشان بەردەوامە بووە بەرەو لووتكە . شۆرشەكانی كورد تا گەیشتنی بە ئەمانەتەوە بۆ دەستی بارزانی نەمر و ئینجا سەرۆك بارزانی هەوراز و نشێوی زۆری برٍییووە ، رووبەرووی چەندین كۆسپ وپیلانگیری گەورە بۆتەوە ، بەڵام هیچ كات سازشی لە سەر مافەرەواكانی كورد وكوردستان نەكردووە ، هەر ئەوەشە وایكردووە كە دۆست و دوژمنان بە چاوێكی پر بایەخەوە بروانە سەركردایەتی سیاسی گەلی كورد بە رابەرایەتی بارزانی .. لە هەمان كاتیشدا گشت نەخشە و مەرٍامەكانیان وەك بڵقی سەر ئاویی لێهاتۆتەوە . ئەگەر سەرنج لە سەر حوكمرانی خەباتی شارستانی و نێو شاری گەلی كورد بكەین دەبینن كە لەماوەی 28 ساڵی رابردوو، ئەزموونی دەستووری كوردستان و حوكمرانییەكەی ‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬چەندین هەڕەشە و مەترسی‮ ‬گەورە بوویەوە،‮ ‬لەوانەش بڕینی‮ ‬قوتی‮ ‬خەڵك و پەلامارەكانی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش و دواتریش هێرشی‮ ‬حەشدو سوپای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق و هاتنی‮ ‬شەپۆڵێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاوارەكان،‮ ‬هەموو ئەمانە بوونە هۆی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بارگرانییەكی‮ ‬گەورە بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەرێمیان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬دوخێكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابووری‮ ‬و دارایی‮ ‬ناهەموار كردەوە‮.‬مەبەستی سەڕەكی لەو پیلانگێری وهەڕەشانە بۆ ‬سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ لەنێوبردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬بەڵام ئیرادەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بە تایبەت كە چۆكیاننەدا و تەسلیم نەبوونە بە دوژمنانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬توانی‮ ‬خەونی‮ ‬ناحەزان و داگیركارانی‮ ‬كوردستان لە گۆڕ‮ ‬بنێت و مەرامە سیاسییە بۆگەنەكەیان پووچەڵ بكاتەوەوهەرێمی‮ ‬كوردستان لە كاتی‮ ‬ئێستادا لە سەر ئاستی‮ ‬جیهانیدا بایەخێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدەدرێت،‮ ‬چونكە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێم كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تیایدا پێشەنگە وەك حزبی‮ ‬یەكەم توانیویەتی‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬مەزن و گرنگ بگێڕێت لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و ئەمنیەوە، سیاسەت كردن بە ئەقڵانیەت و لۆژیكەوە هەموو كات سەركەوتن بەدوای‮ ‬خۆیدا دەهێنێت،‮ ‬هەوڵە دیبلۆماسی و سیاسییەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان مەسروور بارزانی ‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێوخۆیی، عێراق، ناوچەكە و دەوڵەتە زلهێزەكانی‮ ‬دونیا‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬لە سەر هەموو ئاستەكاندا لێكەوتەوە كە هاوكات لەگەڵ ئەو پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییانەدا هەنگاوی‮ ‬بۆ هاوێژرا و ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬تر سەنگ و پێگەی‮ ‬بەهێز ببێتەوە و قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬بكەوێتەوە سەر ئاراستەی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆی‮. ‬ئەمڕۆ دەبینین كە پێگەو سەنگی‮ ‬هەرێم لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و عێراقیدا تا چ‮ ‬ڕادەیێك بەرەو پێشڤەچوونی‮ ‬بە خۆیەوە بینیوە و گەیشتۆتە چ ئاستێك‮. ‬بەڵێ هەرێمی‮ ‬وەك تاكە هەرێم ئەمڕۆ بە فەرمی‮ ‬بانگهێشت دەكرێت لە كۆڕبەندە ئابوورییەكان و كۆنفرانسە ئەمنییەكانی‮ ‬جیهان وەكو دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ حكومەتی كوردستان كراوە ‬و بۆیە، ستراتیژی نەگۆڕی كوردانە و نیشتیمانپەروەرانە سەركەوتن و دەستكەوتی گەورە بەدوای خۆیدا بەدی دەهێنێت ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top