کۆمەلگای هۆشیار هەست بە بەرپرسیارەتی دەکات.

کۆمەلگای هۆشیار هەست بە بەرپرسیارەتی دەکات.
بۆ هەلسەنگاندی کۆمەلگا هۆشیار چەندین پێوەری جیاوازی هەیە بۆ ئەوەی پێ بو وترێت کۆمەلگای هوشیار یەکێک لەو پێوەرانە هەست کردنە بە بەرپرسیارەتی یە کەوا کەسەکانی نیو کۆمەلگاکە بەرژەوەندی گشتی لە پێش بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دا ئەنێت بەو پەری ئامادە بوو بەرامبەر قەیرانەکان دەوەستنەوە
لە کار و باری رۆژانەدا بە شێوازێکی جوان مامەلە لەگەڵ چوار دەوریان دەکەن پێکەوە دەبن لە روو بە رووبوونەی قەیرانەکاندا بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگی کردن ئاستەنگ و ئاسایشی کۆمەلگا بپارێزرێت بۆیە هەست کردن بە بەرپیسارەتی لەکاتی دروست بوونی قەیرانەکان ئەرکی تاک بە تاک مرۆڤەکانی نێو کۆمەلگا هوشیارە
بە هەموو سێکتەرەکانی بەرێوبردن کار دەکەن بۆ ئەوەی ئاسایشی گشت لایەک پارێزراو بیت
دوا بەدوایی هاتنی قەیرانێکی جیهانی کەوا زۆربەی کۆمەلگایەکانی جیهانی گرتۆتەوە ئەوەیش هاتنی ڤایرۆسی کرۆنایە کەوا زۆربەی وەلاتانی جیهان بە دەستی یەوە دەنالێن بەڵام ئەوەی لێرە یە قسە مان لەسەر بوونی تاکی هۆشیار و تەندروستە کەوا وا بکات لە روو بوونەوەی قەیرانە جیهانی یەکاندا دەبێت یەک دەست بین لە رووبەروو بوونەی ئەگەرنا کارەسات دروست دەبێت ئەگەر بێت.
بۆیە پێویسته تاکەکانی کۆمەلگا هەست بەو بەرپرسیارەتی یە بکەن کەوا پێکەوە ئاسایشی نیشتمانی کە ئەرکی هەموو لایەکە دەبێت
بی پارێزین.
بەڵام ئەوەی جێ باسە کەسانێک هەست بە بەرپسیارەتی ناکەن گوێ بە رێنمایەکانی تەندروستی نادەن نا بەرپرسانە ئاسایشی نەتەوەی دەخەنە ژێر مەترسی وە ئەمەش نیشانەی دەرخستنی هەست نەکردنە بە بەرژوەندی گشتی بۆیە پێویستە لەسەر پەرلەمان یاسایەکی دەربخات بۆ ئەوانەی لە سنورەکان بە قاچاخ دەگرێنەوە بێ ئەوەی پشکنین یان بۆ بکرێت بە بێدەنگی دەگەرێنەوە مەترسی زیاتر دروست دەکەن بۆ ئەوەی بە شاراوەی ڤایرۆسەکه تەشەنە بسێنیت چەند خەلکی تر ببنە قوربانی یاخود ترساندی خەلکی لە رێ بەڵاو کردنەوەی دەنگۆی بوونی حالەتەکە لە شوێنێک یان دروست کردنی ڤیدۆی نا دروست بۆ مەرامێکی پووچ کەوا بۆ چەند لایک و کۆمێنتێک ترس و دڵە راوکێ بەڵاو دەکەنەوە ئەمەش نیشانەی ئەو پەری هەست نەکردنە بە بەرپسیارەتی ئەم جۆرە کەسانە پێویستە دوور بخرنەوە لە کۆمەلگا چونکە نەخۆشی هەست نەکردنی بەرپسیارەتی یان هەیە بۆیە پێویسته پێش ئەوەی ئەم جۆرە کەسانەی هەلگری ڤایرۆسەکە بن یان نا ئەمانە خۆیان نەخۆشن چونکە هەست نەکردن بە بەرپسیارەتی خۆی لە خۆیدا نەخۆشی پێویستە سزای توندیان بدرێت چاکساز بکرێنەوه جارێکی تر بیان گەرێنەوە نیو کۆمەلگادا
Top