گەلى كورد خاوەنی سەرۆكێكی حەكیم و دۆزێكی رەوایە و پارێزەری هاوسەنگییە لەناوچەكەدا ..

گەلى كورد خاوەنی سەرۆكێكی حەكیم و دۆزێكی رەوایە و پارێزەری هاوسەنگییە لەناوچەكەدا ..

ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەرگەی نەخشەی جیهانی گرتبێت، ئەوا كوردستانیش جەرگەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە. یان بە واتایەكی تر دەتوانین بڵێین كە كوردستان لە ناو جەرگەی نەخشەی جیۆسیاسی جیهاندایە، هەر ئەوەش یەكێك بووە لەو هۆكارانەی كە كوردستان پێیەوە دوچاری دابەشبوون هاتووە.
هەموو گرنگییەكانی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن بە شێوەیەك لە شێوەكان لە كوردستانیش بوونیان هەیە، هەر لە گرنگی جوگرافی، تۆبۆگرافی، دەوڵەمەندی ئابووری و بوونی سەرچاوە سرووشتییەكان و نەوت و گاز، بوونی ئاوی شیرین و سەرچاوە ئاوییەكان، هەروەها دەوڵەمەندی كەلتووری پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی نێو پێكهاتەكانی.لە دوای شەڕی جیهانی تیرۆر و دروستبوونی هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش، كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی بووە بەشێكی كارای ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە و پێشمەرگە بووە هێزی سەرەكی و ئەفسانە شكێنی تیرۆریستانی داعش.ئێستا لە ناوچەكە كۆمەڵێك ململانێ و هاوپەیمانی بەڕێوەدەچن كە بە شێوەیەك لە شێوەكان، كاریگەری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر كوردستان هەیە. بەتایبەتی لە رووی ئابووری و سەقامگیری.ئەوەی گرنگە ستراتیژیی كوردستان كە سەرۆك بارزانی كاری بۆ دەكات و پەیڕەوی لێ دەكات، سەرەڕای هەموو لەمپەر و بەربەستەكان. بۆیە، بەرژەوەندی كوردستان و خەڵكەكەی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە.هه‌روه‌ها كوردستان نابێتە لایەنگیری هیچ هێزێكی هەرێمی لە دژی هیچ هێزێكی تر و ماوە نادرێت خاكی كوردستان ببێتە مەیدانی یەكلاكردنەوەی حسایاتی لایەنەكان.ئێستاش هەرێمی كوردستان كارەكتەرێكی بەهێز و چاڵاكە و بە حیكمەت و سیاسە و دیپلۆماسییەكی ژیرانە بەرەو ئاراستەیەكی راست هەنگاوە دەنێت . لە نێو كێش مەكێشەكان و پێشهاتەكانی ناوچەكە هاوسەنگی پاراستووە و ئەوەی گرنگە پاراستنی بەرژوەندییەكانی گەلی كوردە . لەم هاوكێشەیەش كوردستان سەرمەشقە و قوربانی داوە، لەجیاتی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی شەڕی دەستەویەخەی تیرۆری ئەنجامداوە و بەردەوامە . ململانێ هەرێمی و ناوچەییەكان بە هەرشێوەیەك بن، مەوقعی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە گەورەكەی جیهانی دیموكراتیدایە. نموونەی لێبووردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پاراستنی مافی نەتەوە و ئایین و مەزهەبەكان و بوونی كوردستان بە نەوایەكی ئارامی پەنابەران ، بۆیە ، كوردستان و سەركردایەتییەكی جێی بایەخی جیهانە و كوردستانی وەك سیمبولێك لێكردووە لە ناوچەكە كە شایەنی رێزگرتن و پارێزگاری لێكردنی نێودەوڵەتییە. هەروەها سەرۆكێكی حەكیم و ژیر و لێهاتوومان هەیە كە جێی باوەڕی ناوخۆیی و جیهانە و دەتوانێت ئەم قۆناغە هەستیارە بە سەركەوتوویی دەرباز بكات. بۆیە سەرەڕای ئاڵۆزییەكان، گرفتەكان، كێشەكان و ئەو ماوەیە كە یەكلاكردنەوەی ململانێكان و بەرژەوەندییەكان لەسەر زەوی دەیخوازێت، بەڵام دەتوانین ئایندەیەكی گەش لە ئاسۆ ببینین، ئەو ئایندەیەش پێویستی بە یەكڕیزی و تەبایی و هەوڵ و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئاكامی سەركەوتوو و ئامانجەكانی هەیە.
سەرۆك بارزانی هەمیشە سیاسەتێكی كوردستانیی پەیڕەو كردووە، ساڵانێكی زۆرە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە هەرێمییەكان بە گرنگییەوە لەم دپیلۆماسییەته دەڕوانن، چونكە سیاسەتی دیپلۆماسیی سەرۆك بارزانی بە جۆرێك بووە، هەمیشە سەربەخۆ بووە و هیچ كاتێك نەبۆتە بەرەیەك دژ بە بەرەیەكی دی لەناوچەكەدا، ئەمەش وایكردووە كە جیهان و هیزە نیودەوڵەتییەكان و هێزە هەرێمییەكان رێز لە هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بگرن.بانگهێشتی فەرمی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكێكی كورد لەلایەن سەرۆك كۆماری ئەمریكا دۆنالد ترەمپ، ئەم هەنگاوە دەرخەری ئەو راستییە كە تا چەند سەركردایەتی كورد لە سیاسە و دیپلۆماسییەكەی سەركەتووانە مامەڵەی كرردووە ئەوەش وایكرد ، ناو و شوناسی كورد زیاتر بە دونیایی دەرەوە بگات ، هەروەها دانانی ئاڵای كوردستان لە پاڵ ئاڵایی ئەمەریكا ، ناوبانگی كوردی بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی بردە قۆناغێكی تری زیندو گەشەسەندو لەسەر ئاستی جیهان و داڤۆس كە كۆربەندێكی سالانەی تاوتوی ئابووری لێ دەهێتە گەنگەشەكردن ، لەهەمان كات دەرفەتێكی سیاسی و دبلوماسیش دەرەخسێنێن ، ئەمجارەیان لە قازانجی كوردو كوردستان و ناوبانگی كورد جەنگاوەری ئازا و بوێر بە هەموو دونیا ناساند..بۆیە هەمو ئەو سەركەوتنانە نابێت بە كەم و نادیدە بگرین ، چونكە كوردستان ، هەرێمە لەچوارچێوەی عێراقدا ، تایبەمەندی خۆی هەیە ، ، ئاستی دیپلۆماسی كوردستان ، یەكریزی هەماهەنگی نێوماڵی كوردی ، سەركەوتنەكانی زامن كرد ،بەدڵنییایەوە ئەمە بەرهەمی نێوخۆی حیكمانەی كورد دەسەلێمێنێت بەگشتی ، كە كوردستان جێگەی ئەمان و پێكەوەژیان و روحی دێموكراسی لای قبول و سەرراستە .. هەروەها راگرتنی باڵانسی هێز یەكێكی دیكەیه لە هەنگاوەكانی مەرجەعی نەتەوەیی گەلی كورد هێژا سەرۆك بارزانییە كە توانیوێتی هەرێمی كوردستانی لە رووداو وپێشهاتەكان و جەنگ و ماڵوێرانی بپارێزێت، تەنانەت زۆربەی چاودێرانی سیاسی بە گرنگییەوە باس لەوە دەكەن كە هەرێمی كوردستان تاكە ناوچەی ئارامە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەك دەوترێت هەرێمی كوردستان دورگەیەكی ئارامە لە ناو ئۆقیانووسێكی پڕ لە خوێندا، ئەمەش بۆ سیاسەتی حەكیمانەی مەرجەعی نەتەوەییمان دەگەڕێتەوە، كە هاوسەنگیی هێزی پاراستووە.خۆراگری و كارێزمایی خاڵێكی دیكەی سەركەوتنی هەنگاوی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بوو كە توانیویەتی كوردستان لە مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش بپارێزێت و، خەونی نەیارانی كوردستانی پووچەڵ كردۆتەوە.لەلایەكی ترەوە ئەو ستراتیژییە نەگۆرەی كە هەمیشە سەرۆك بارزانی لە سەر ئاستی كوردستان جێبەجێی دەكات بۆ پاراستنی یەكڕیزیی نێوماڵی كورد یەكێكی دیكە بووە لە هەنگاوە گرنگەكانی مەرجەعی نەتەوەییمان، كە هەموو هەوڵێكی لە ساڵانی رابردوودا بۆ پاراستنی یەكڕیزیی نێوماڵی كورد بووە، تەنانەت زۆرجار لەم پێناوەدا سازشی بۆ لایەنە كوردستانییەكان كردووە، تەنیا ئامانجیشی پاراستنی ماڵی كورد بووە لە دووبەرەكی، لەم پێناوەشدا توانی تەواوی هێزە كوردستانییەكان لە یەك بەرەدا كۆبكاتەوە.ئەمرٍۆ دەبینین كە چۆن هەولێر و سەركردایەتیی بارزانی رۆڵێكی كارا لە یەكلاكردنەوەیدا بگێڕێت، چونكە بڕیارەكان لە هەولێر دەبن، ئەمەش بۆ ئەو سیاسەت و لۆژیكە دەگەرێتەوە كە رابەرایەتی بارزانی هەیەتی بۆ خوێندنەوە لە سەر رووداو و پێشهاتەكان..
Top