هيچ پیلانگێرییەك ناتوانێت پێش لە كوردستانێكی بەهێز بگرێت ..

هيچ پیلانگێرییەك ناتوانێت پێش لە كوردستانێكی بەهێز بگرێت ..

پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەمیشە بە روحییەتێكی كوردانە و نیشتیمانپەوەرانە نەك لە چوارچێوەی بەرژوەندی هەنگاوی ناوە و كاری كردووە ، هەر ئەوەشە وایكردووە كە هەمیشە لە سەر ئاستی نێو خۆیی و دەرەوە پشتیوانیی ستراتیژی هەرێمی كوردستان دراوە .لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی بانگەشەی مانگی ٩ی ٢٠١٨، پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی "بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز" هاتە ناو مەیدانی بانگەشەی هەڵبژاردن. ئەم حزبە سەرکەوتنێکی بەرچاوی تۆمار کرد. دەنگدەری هەرێمی کوردستان پێی خۆشە هەرێمەکەی هەر بەهێزتر بێ. ڕێزدار سەرۆک "مەسعوود بارزانی" لە دوای سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٣٠/٩/٢٠١٨ لە ڕۆژی ٢١/١٠/٢٠١٨ ڕای گەیاند: "حكوومەتێكی بەهێز، بۆ كوردستانێكی بەهێز دادەمەزرێت." لەم قسانەی جەنابی سەرۆک بارزانی دیارە، کە حکوومەت ئامرازێکی گرنگە بۆ ئامانجێکی گەورەتر، ئەویش بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانە.کاتێك دەوڵەتێك پێی باشە هەرێمی کوردستان بەهێز بێت، واتاکەی نزیك دەبێتەوە لەوەی بڵێت، هەرێمێکی خاوەن سەروەرییان مەبەستە. سەروەری، زاراوەیەکە بۆ وڵاتان بەکار دێت نەك بۆ هەرێمەکان. ئەگەر بێینە سەر زاراوەی سەروەری، واتا دەوڵەت نابێت هیچ قەوارەیەك لە بڕیاردان شان لە شانی بدات؛ نە لە ئاستی ناوخۆیی و نە لە ئاستی دەرەوە. وشەی "هەرێمێکی بەهێز" باڵاترین وەسفە بۆ هەرێمێك بەکار بێت. لە سەرووی ئەو وشەیەوە سەروەریمان هەیە؛ سەروەری هاوتایە لەگەڵ سەربەخۆبوونی وڵات. بەهێزی، ئیرادە و بژاردەیە. هەندێك جار بەهێزبوون تاکە بژاردەیە. حکوومەتی بەهێز خۆی دەزانێت لە کوێدا چەند بژاردەیەکی هەیە و ده‌زانێت کامەیان باشترە بۆ گەلەکەی و، هەندێ جاریش تاکە بژاردەیه‌كی هەیە و، دەبێت جێبەجێی بکات، بۆ نموونە ئیرادەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی گەندەڵی تاکە بژاردەیە؛ حکوومەت و دادگه‌کان بژاردەیەکی تریان نییە. حکوومەتێکی بەهێز واتا پەرلەمانێکی بەهێز و دادگه‌ی بەهێز و کەرتی تایبەتی بەهێز و سوپایەکی بەهێز. کۆی ئەمانە پێکەوە دەبێت بەهێز بکرێن.. رووبەرووبونەوەی گەندڵی و ئەنجامدانی چاكسازی ئەستەمە ، حكومەت دار حەسارەكەی موسای پێ نیە ، گەندڵی بە شێوازیكی ئەوەندە چڕ ڕەگ و ڕیشەی داكوتاوە چارسەركردن و ڕزگار كردنی كوردستان لەو پەتایە ئەستەمە ، گەشبین نین ، هەندێكی تر پێان وایە چەندین وڵات هەبوون بەو قۆناغە تێپەریون ، بەڵام بە هۆی بوونی سەركردەیەكی دڵسۆز و بوونی پلانیكی تۆكمە و تێمیكی ڕاستگۆ توانیویانە ئەو قۆناغە تێپەربكەن، بێگومان ئەمەش كارێكی ئاسان نیە و بەڕۆژیكی و دووان ناكرێت ، ئەو دورشمەی حكومەت كردوویەتی بە مانیشتی خۆی ئەبی لەگەندڵە باڵاكانەوە دەست پێ بكات، ئەوا كوردستان لەوپەتایە رزگاری دەبێت، بۆیە، ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لە سەر بەرنامە و ستراتیژی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بكەین لە ماوەی چوار مانگی رابردوو، بە شێوەیەكی زۆر بەرنامە دارێژراو لە بواری پێشكەوتنی ئابووری ،چاكسازی و پێشكەوتن و ئاوەدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دۆخێكی پڕ گرفت دەستی بە كارەكانی كرد، لە دۆخێكدا كە خەڵك چاوەڕوانییەكی زۆری ھەیە و لێی دەخوازێت كۆمەڵێك گۆڕانكاری ریشەیی بكات، وەك ھەنگاوی سەرەتایی. لێرەدا باس لە چەند ھەنگاوێك دەكەم، كە دەبنە كلیلی سەركەوتنی كابینەی نۆیەم و مێژوویەكی گەورەی بۆ دەنووسنەوە و دەبنە رێنیشاندەری بەردەوامی كاری داھاتووی لە تۆماركردنی سەركەوتن و رازیكردنی خەڵك.مەسرور بارزانی كابینەیەكی پێكھێناوە، كە تا ئێستا كەمترین گلەیی لەسەرە، ھەرچەندە چەند مانگی دەستبەكاربوونی نابنە پێوەر، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران كۆمەڵێك بڕیاریداوە، كە لە بەرژەوەندی گشتین، لە بەرژەوەندی رێكخستنەوەی كاری حكوومەت و دامەزراوە گشتییەكاندان و گەشبینییەكی زۆریشی بۆ خەڵك دروستكردووە. جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە، بێگومان خزمەتێكی گەورە بە خەڵك دەكات، لەپاڵ ئەو خزمەتانەی کە لە کابینەی پێشوو و کابینەکانی پێش ئەویش بە خەڵک کراون.ئەوەی هەستی پێكراوە ئەو هەنگاوانە بۆتە جێگەی هەندێك كەس ولایەن بە ئارٍاستەی دروستكردنی كۆسپ و كێشەنانەوە بەتایبەت بڕینی بەشەغاز و كارەبای هاوڵاتیان و چەند هەوڵێكی تر ئاژوانانەوە و بەناسەقامگیر پیشاندانی هەندێك ناوچە گوایە بەخەیاڵی خاویان بەڵكو لەو رێگەیەوە بتوانن كۆسپ و بەربەرست بەرامبەر بەهەنگاوەكانی كوردستانێكی بەهێزتر. هەموو ئەو هەوڵە تێكدەرانە و نابەرپرسانە شكست دێنن بەرەو سەركەوتن و پێشكەوتن ..
Top