رێبەرایەتی بارزانی ،سیاسەت ودیپلۆماسی ژیرانە..

رێبەرایەتی بارزانی ،سیاسەت ودیپلۆماسی ژیرانە..

\\\
سەردانی ئەمڕۆ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و بانگهێشتی دوێنی داڤۆس و دیداری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەمەریكا كە دوو جەمسەری بەهێزی دونیا بە نسبەت گەلی كورد و راگرتنی هاوسەنگی سیاسیی و دیپلۆماسی لە ناوچەكە ورۆهەڵاتی ناوین سەركەوتن و پێشكەوتنی گەورەیە . ئێمەی گەلی كورد لە ناوچەیەك دەژین چواردەورمان بە دوژمنی بەهێز دەورە دراوە و ناهێڵن ئەو كیانە یەك رۆژ بمێنێت، بەڵام ئێستا وەك ئەمری واقیع مامەلەی لەگەڵ دەكەن، ئەویش یەكیان بەهۆی پاڵپشتی ئەمریكا و ئەوەی تریان پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی تا رادەیەك باشە لە لایەن هەرێمی كوردستان دەرهەق بە دراوسێیەكانمان، هەروەها ناكۆكی مێژووی نێوان ئەو دراوسێییانەش لەگەڵ یەكتر هۆكارێكی ترە. بۆیە هیچ روداوێك وەك ئەم دیدارەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا خەڵكی كوردستانی دڵخۆش نەكردووە، ناحەقیشیان نییە، گەلی كوردستان لە مێژووی دوورو نزیكیدا خۆی بینیوە هەركاتێك ئەمریكا دەست بەرداری بووبێ دووچاری كارەساتی گەورە بووەبانگهێشتی فەرمی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس نەك تەنها بۆ ئابوورییەكەی، بەڵكو بۆ پێگەی سیاسی هەرێمی كوردستانیش گرنگی و بەهای زۆری هەیە، چونكە شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بەفەرمی بانگهێشتی كۆڕبەندەكە كرابوون، لەو ماوەیەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان چاوی بە چەندین سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسە باڵاكانی ووڵاتانی جیهان كەوت و چەندین دیدار و كۆبوونەوەیان ئەنجامدا، ئەنجامدانی ئەو دیدار و كۆبوونەوانەی شاندی كوردستان لە داڤۆس كاریگەری بەهێزی دەبێت بۆ پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی ‌سەلمێنەری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پەیوەندییە بەهێزەكانی لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لەگەڵ جیهاندا نەپچڕاوەبەشداری هەرێمی كوردستان ساڵانە لەو كۆڕبەندە كارێكی گرنگ و بە سوودە بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێ سەرنجی كۆمپانیاكانی دونیا بۆ سەرمایەگوزاری لە كوردستان رابكێشێ و دەرفەتی گفتوگۆیان لە گەڵ بڕەخسێنێ، هەروەها لە رووە سیاسییەكەی زۆر گرنگە تا نوێنەرانی كوردستان سەرۆكەكانی دونیا ببینن و بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیان لە گەڵ تاوتوێ بكەن. بەشداری ئەمساڵ رەنگە لە زۆر كاتی دیكە گرنگتر بێ چونكە بە هۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە ئاستی وەبەرهێنان و ئامادەیی كۆمپانیا بیانییەكان لە كوردستان تا ئاستێكی خراپ دابەزیووە. ئەو دەرفەتە گرنگ بوو تا كوردستان جارێكی دیكە دەرگای خۆی بۆ كۆمپانیا بیانییەكان بكاتەوە و راستەوخۆ نوێنەرانی ئێمە باس لە دۆخی نوێ و ئامادەیی كوردستان بۆ سەرمایەگوزاری لە گەڵ دونیادا بكەن. لە رووی سیاسییەوە ئەو كۆڕبەندە لە كاتێكی یەكجار هەستیاردا گرێدرا كە دۆخی ناوخۆیی عێراق یەكجار ئاڵۆزە و حكومەتێكی دەستلەكاركێشاوە كارەكانی رۆژانە دەكات و بەلای خەڵك شەرعیەتی نەماوە، پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و عێراق پاش رووداوەكانی ئەم دواییە یەكجار ئاڵۆز بووە. ئەو دەرفەتە گرنگ بوو كە سەرۆكی هەرێم و شاندەكەی راستەوخۆ هەڵوێستی كوردستان و خەڵك بە دونیا بگەیەنن. بۆیە، كوردستان بە گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسییەكی ژیرانە ،توانی گشت بەربەستەكانی بەردەمی تێك بشكێنێت و لە هەمانكاتیشدا لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی جێگەی بایەخ وژمارەیەكە كە حیسابی بۆ دەكرێت .بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر..
Top