رابەرایەتی بارزانی ،قەڵغانێكی بەهێز بەرەو پێشكەوتن وئایندەیەكی پر هیوا ..

رابەرایەتی بارزانی ،قەڵغانێكی بەهێز بەرەو پێشكەوتن وئایندەیەكی پر هیوا ..

روون و ئاشكرایە، بە درێژایی مێژوویی خەباتی چەكداری و سیاسی لەماوەی حەوت دەیەی رابردوو، پارتی بەرابەرایەتی بارزانیی قورسترین زۆر ترین بەرپرسیاریەتی مێژوویی بەرامبەر كورد و كوردستان بە شێوەیەكی گشتی هەڵگرووە تا بە ئەمرٍۆ . ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر 5 ساڵی رابردوو و دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زۆربوون ئەوانەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەیان بەوەدا كە ئیتر تەواو ترافیكی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بۆ هەولێر دەگۆڕێت و ئیتر گرنگی خۆی نامێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بەبێ هەولێر و بێ چارەكردنی كێشەی كورد، ناوچەكە بە قەیرانی سیاسی تێپەڕدەبێت، هەتا كێشەی كورد چارەسەر نەبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە قەیراندا دەبێت و ئارام نابێت، بۆیە پێویستە ئەو ئەكتەرانە چارەیەك بۆ كێشەی كورد بدۆزنەوە، بۆ هەمووان دیار بوو كە كورد دەستەبەرداری مافەكانی خۆی نابێت، بۆیە وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە دەبێت رێگە چارەیەك بۆ كورد بدۆزنەوە، بۆیە پێموایە لە نیوەی یەكەمی سەدەی 21، سەردەمی بە دەستهێنانی مافی كورد دەبێت، لە هەر چوار پارچەی كوردستان، جا هەر پارچەیەك بە تایبەتمەندی خۆی، هەرێمی كوردستان دەستكەوتی زیاتر لە فیدڕالیزم بە دەست دەهێنێت، بەڵام ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە حكوومەتی هەرێم پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زۆر بە سەركەوتووانە توانی دەستكەوتی باش بەدەست بهێنێت و دەرگای دیبلۆماسیەت بەرووی هەرێمدا بكاتەوە، ئەوا بۆ سیاسەتی ژیرانەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كە توانیویەتی ئەو دەرگا دیپلۆماسیە بكاتەوە و سەرۆك بارزانی وەكو مەرجعێك دەورێكی باڵای لەو روویەوە بینیوە، وڵاتانی جیهان تا ئێستاش وەكو مەرجعێك، وەك سەرۆكێكی نەتەوەی كورد و كوردستان مامەڵە لەگەل سەرۆك بارزانی دەكەن، دەبێت ئێمە خۆراگری هەر شتێك بكەین، هەر گەلێك كە بەرەو سەربەخۆیی دەچێت بە بێ قوربانی دان ئەو دەستكەوتە بەدەست ناهێت، وڵاتان بە هەزاران شەهیدیان داوە تا گەیشتوونەتە ئەمڕۆ، بەڵام حكوومەتی هەرێم دەبێت چاكسازی بكات، دادپەروەری كۆمەڵگە لەئاستێكی باڵادا جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی باوەڕی خەڵكی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە بە دەست بهێنێتەوە. هەرێمی كوردستان خاوەنی پێگەیەكی بەهێزە و وڵاتانی جیهان لە ئاستی باڵادا سەردانی دەكەن و پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمدا هەیە، پێگەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە، كە نەك بۆ عێراق بە تەنیا، بەڵكو بۆ ناوچەكەیش گرنگیی خۆی هەیە، سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵە دیپلۆماسییەكان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو و لەسەر ئاستی باڵای وڵاتانی دیكە و سەردانی گەورە بەرپرسان بۆ هەرێم، دەرخەری گرینگیی ستراتیژ و پێگەی هەرێمی كوردستانە. گەوڕەترین سەركەوتنی گەلی‮ ‬كورد لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو ئەو قۆناغە زێرینە بوو كە ‮ ‬تێیدا بە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی سەربەخۆیی‮ كورد و‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬2017 ‮ ‬كە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬پاڵپشت بە ئیرادەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬سەربەخۆخواز تەحەددای‮ ‬هەموو لایەنێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬و عێراقی‮ ‬و نێوخۆیی‮ ‬كرد و پڕۆسەكەش سەركەوت،‮ ‬كە ئەمەش خۆی‮ ‬لە خۆیدا شۆڕشێكی‮ ‬شارستانی‮ ‬گەورە و بەهێز بوو و پەیامی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬كوردی‮ ‬بە كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬گەیاند و تا هەتایە وەك تاپۆیەكی‮ ‬ڕەش كەوتە نێو گیرفانی‮ ‬هەر تاكێكی‮ ‬كوردی‮ ‬سەربەخۆخواز هاتنی‮ ‬شاندی‮ ‬وڵاتان بۆكوردستان و بۆلای‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دیسانەوە ئەوڕاستیەی‮ ‬سەلماند كە پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ كاتێك لەق نابێت و سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و جیهان وەكو مەرجەعی‮ ‬كورد تەماشادەكرێ.لەلایەكی سەردانی سەركردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردایەتی كوردستان، دەرخەری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە، هەروەها سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان ئەوە دەردەخات كە گۆڕانكاریەكی گەورە لە ناوچەكە روودەدات، ئامادەكاری بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دەكرێن، هەر گۆڕانكارییەك رووبدات دەبینین دەوری هەولێر و سەرۆك بارزانی تێدا دەورێكی ستراتیژییە، ئەوەش جێگەی دڵخۆشیی خەڵكی كوردستانە كە ئەمڕۆ وڵاتانی جیهان، وڵاتە زڵهێزەكان بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی هەولێر. بۆیە، لە ئێستادا ، گەلی كورد ، خاوەن كوردستانێكی بەهێز ، سەركردایەتییەكی حەكیم و ژیر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی بەردەمی ، ئەوەش بە كلیلی سەركەوتن و پێشكەوتنی گەورە هەژمار دەكرێت بەرەو پێشكەوتن ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top