تەبایی ماڵی كورد لە عێراقی بێ‌ سەروەری ،بێ‌ ئەزموونی بەرێوەبردن، دەستێوەردانی وڵاتان..

تەبایی ماڵی كورد لە عێراقی بێ‌ سەروەری ،بێ‌ ئەزموونی بەرێوەبردن، دەستێوەردانی وڵاتان..

جگە لەوەی لە ماوەی دەیان ساڵەی حوكمرانی عێراق بە دۆخی دیكتاتۆری و مەزهەبگەرایی و تایفەگەری كوشتن و جەنگدا گوزەری كردووە لە ئێستاشدا و دوای ئەوەی لە ماوەی 16 ساڵەی حوكمرانی شیعی لە جیاتی پەند وەرگرتن لە سیستەمەكانی رابردوو، كاركردن بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و دەستوور ئەوا بینیمان كە عێراق لە سەر ئاستی ئابووری و ئاسایشی لە رێزبەندی هەرە خوارەوە وڵاتانی ناوچەكە وجیهانە . ئەگەر هەڵوەستەیەك وردبینانە بكەین ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت كە لە ساڵی 2003 دوای ئەوەی ئەو حزبانەی كە هاتن و دەیانویست بەشدار بن لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، جگە لە هەر دوو حزبی گەورەی كوردستان پارتی و یەكێتی، هیچ كام لەو لایەنانە ئەزموونی حوكمڕانی و بەڕێوەبردن و كاری سیاسییان نەبوو، زۆر لایەن هەوڵیان دا كە دوور بكەونەوە لە بڕیاری سیاسی، بەڵام پێویستیان بە مەرجعیەت بوو، هەمیشە چاوەڕوانی مەرجعیەت دەكەن كە ئەو بڕیارێك بدات، بێگومان سیاسەتكردن لە ژێر سێبەری ئاین، هیچ جیاوازییەك نیە لەگەڵ نەتەوە پەرستی، ئەوەی لەگەڵ ئەو نەبێت پێویستە نەمێنێت، ئەوە كێشەیەكی گەورەیە بەتایبەتی پاش رووداوەكانی دوای مانگی 10ی ساڵی رابردوو، رەتكردنەوەی سیستەمی سیاسی و كەسایەتییەكان، دەرفەتێك بێت بۆ سیاسەتمەدارانی عێراق كە بیر بكەنەوە كە ئایا چ قازانجێكیان كرد كە هەمیشە مەرجعیەت دێنە پێشەوە، كە یەكێك لە ئەگەرەكان ئەوەیە.ئەمریكا وەكو خۆ بیر دەكاتەوە، ئەگەر تاماشای ڤیدیۆی سەرۆكی پەرلەمان بكەین كە بڵاوی كردۆتەوە دەڵێ، لە من تۆڕە نەبن ئەوە كۆبوونەوەی شیعەكانە، هەروەها هەندێك لە پەرلەمانتاران باسیان لەوە كرد ئەوانەی بەشدار نەبوون لە كۆبوونەوە لە ئێوە كەمتر نین لە نیشتمانپەروەری، هەتا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران تەئكیدی لەوە كردەوە كە بڕیارێك بە بێ بوونی كورد و سوننە ناتوانێت جێگەی خۆ بگرێت، پاش ئەوە ئەزموونمان هەیە، كە پێش دوو ساڵ هەر ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری دا بە دەركردنی هێزەكانی توركیا لە عێراق، نەك هەر ئەو بڕیارە بووە دەركردنی هێزەكانی توركیا لە عێراق، بەڵكو هێزەكانیان زیاتر بوون، ئەمریكا شەڕی تیرۆر دەكات، لەگەڵ ئەوەش UN مافی داوەتە وڵاتانی ئەنجوومەنی ئاسایش كە تیرۆر لە هەر وڵاتێك سەر هەڵبدات، مافی ئەندامانی ئەنجوومەنە شەڕی تیرۆر بكەن، ئەمریكا بەو شێوەیە كاری خۆی دەكات، بۆیە باوەڕناكەم وا بە ئاسانی گوێ بداتە بڕیارێك و لە عێراق بچێتە دەرەوە، لە بەیاننامەی هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێم هاتووە هێشتا عێراق پێویستی بە پێداویستی سەربازی و هاوكاری و پشتگیری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بەتایبەتی ئەمریكا، چونكە وەكو دەبینین رۆژ بۆ رۆژ جمووجۆلەكانی داعش زیاتر دەبن، بۆیە پێموایە هەتا ئەوانەی ئەو بڕیارەیان داوە ئەوانیش دەزانن بێ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەمریكا ناتوانن رووبەڕووی داعش ببنەوە.سەرۆك وەزیرانی عێراق ، عادل عەبدولمەهدی كەسێكی بە توانایە، ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی عێراق پێویستیان بە كەسێك بێت لە عێراق و بتوانێت ئەو بارودۆخەی وڵات تێكەوتووە ڕزگار بكات عادل عەبدولمەهدی دەبێت، بەڵام پاش ئەوەی شیعەكانی ناو پەرلەمان نەیان توانی بگەنە رێككەوتن، كێشەكە لێرەدایە شیعەكان لە نێوخۆیاندا رێك ناكەون لەسەر كەسێك كە ببێتە سەرۆكوەزیران، بۆ ئەوەی بارودۆخ لەوە خراپتر نەبێت، پێویستە هەرچی زووە كەسێك دەست نیشان بكرێت بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، حكوومەتێك دروست بكرێت، ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن بكات، فشاریش هەیە كە دەبێت لایەنە شیعەكان هەرچی زووە لەسەر كەسێك رێك بكەون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران.لەلایەكی ترەوە بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی لە ئەگەری گۆڕانكاری گەورەدایە، شەقامی عێراقی بۆ دواكردنی مافەكانیان خڕۆشاوە، بەداخەوە دەستێك لەپشتی خۆپیشاندانەوە دەیهەوێ داواكارییەكانیان بە لاڕێدا ببات و ڕای گشتییەك لەناو سیاسیەكانی دروست بكات، كە لە ئەگەری گۆڕانكاری دەستووردا مافەكانی كورد وەلا بنرێن و حكومەتێكی ناوەندی بەهێز دروست بكەن و نەهامەتی هەشتا ساڵەی عێراق بگەڕێننەوە، لەو نێوەندەدا ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بە كاریزمایی كەسایەتی خۆی و هەروەها وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە لە پێناو یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان بۆ ئەوەی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی بەغداش كۆدەنگیەك هەبێ بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان و تەنانەت دانانی ڕێوشوێنی نوێ و گونجاو بۆ هەرچی زووتر جێبەجێ كردنی ڕوون و ئاشكرای بەندەكانی دەستووری عێراق كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی كوردستان و كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ حزبەكان و سەرۆكایەتیی حكوومەت و پەرلەمان، بە ئامادەبوونی سەرۆككۆماری عێراق، هەنگاوێكی گرنگ بوو لەم دۆخەی كە پلانێك هەیە لە ڕێگەی هەمواركردنەوەی دەستوورەوە دەست بۆ مافەكانی كورد ببەن، بۆ ئەوەی رێگری لەو جۆرە پیلانانە بكرێت، مێژوو شایەدە هەركاتێك كورد یەكڕێز بووبێت و زۆرترین دەستكەوتی بەدەستهێناوە.
Top