با كوردایەتیی سەرویی هەموو بەرژوەندییەكانەوە بێ‌ ..

با كوردایەتیی سەرویی هەموو بەرژوەندییەكانەوە بێ‌ ..

ئێمەی كورد لە پێناو گەرٍانەوەی خاك و نیشتمانمان لە چەنگ داگیركەران باج و قوربانیی زۆرمان بەخشیووە و دەبەخشین ،هەڵكەوتەی جوگرافی كوردستان و چاوتێبڕینی نەتەوەكانی تر لە خاكی كوردان ، لەبەرامبەریشدا رووبەرووبوونەوەی كوردان بۆ پلانی تەماحكارانەی دووژمنان لەخاكەكەی یەكێك لە هۆكارە هەر سەركیانەی ئەو باج و قوربانیدانەیە، ئەویش لە پێناو مانەوەی نەتەوەیی كورد و نەتوانەوەی لە چوارچێوەی نەتەوە باڵادەستەكانی ناوچەكە، دوای ململانێ ئاینیەكان و سەرهەڵدانی ئیمبراتۆریەتە گەورەكانی وەك رۆمی و سەفەوەی و عوسمانی و ملاملانێی ئەوانە لەسەر باڵادەستی یەكێكیان دژ بە ئەویتر، دیسان مەملەكەتی كوردان كراوەتە مەیدانی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی ئەو هێزبەدەستانە، شەڕی چاڵدێران لە نێوان سەفەوی و عوسمانی دیارترین نموونەی ئەو شەرانەیە كە كورد باجی گەورەی داوەو خاكەكەی بەسەر ئەو دوو ئیمبراتۆریەتە دابەشكراوەو میللەتەكەشی كراوەتە سووتەمەنی ئەو شەڕانە.لە مێژووی هاوچەرخیشدا جەنگە گەورەكانی وەك جیهانی یەكەم و دووەم و سیاسەتی داگیركەرانەی ولاتە زلهێزەكان لە جەنگی یەكەمی جیهانی و دژایەتیان بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەكانی وەك كورد و نەتەوەكانی تر، باجی گەورەی خستە سەرشانی كورد هەروەها كۆسپی گەورەبوون لەبەردەم كوردایەتی و گەیشتنی میللەتی كورد بە مافی رەواكانی لە نێویشیاندا مافی چارەی خۆنووسین كە بەشێك لەو دەولەتانە پڕوپاگەندەیان بۆ دەكرد، دوای دروستكردن و داتاشینی چەند دەوڵەتێكی دەستكرد لە ناوچەكە و دابەشكردنی كوردستان لە چوارچێوەی رێكەوتنامەی سایكس بیكۆ بەسەر چواردەوڵەتی ناوچەكە، ئەمجارەشیان داوای مافی كوردبوون و كوردایەتی بۆ گەیشتن بە مافی ئەو میللەتە لە لایەن داگیركەرانی كوردستان بە سیاسەتی ئینكاركردنی كوردان و جینۆساید و وێرانكردنی خاكی كوردان وەڵامداریەوە . لە مێژوودا كوردبوون و كوردایەتی باجی قورسی لەسەر بووە و هەر داوایەكیش لەو جۆرە لە لایەن دووژژمنانی كورد دژایەتی كراوە، تەنانەت لە ئێستای دونیای پێشكەوتن و جیاهنگیریشدا لە دەوڵەتێكی وەك ئێران و توركیا ئینكاری بچووكترین مافی كوردبوون دەكرێت، ئەویش خوێندنە بە زمانی كوردی، كاتێك باس لە یەكریزی و تەبایی دەكەیت، یەكسەر تۆمەتبار دەكرێیت كە بەوەی ئەو مەرجدانانە لەبەردەم هەوڵەكان بۆ سەربەخۆیی كوردستان، لەبەرامەبەریشدا هەر رایەك كە كوردانە داكۆكی لە پرسی سەربەخۆیی بكات دەخرێتە خانەی خزمەتكردن بە لایەنێكی سیاسی، ئەوەیە كە دەڵێین رای كوردانەوە و داكۆكیكردن لە كوردایەتی راستەقینە زۆر سەخت بووە ، لەبەرامبەر ئەوەدا نابێت سل لە كوردایەتی بكەینەوە، بگرە كوردایەتی باجی هەرچی بێت دەبێت بخرێتە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تر .چونكە ناكرێ‌ تا سەر ژێر دەست و لە نێو چەنگی داگیركەران دا بمێنێنەوە و دەبێ‌ خاوەنی كیانی سەربەخۆیی خۆمان بین ..
قوتابخانەی كوردایەتی بە رابەرایەتی بارزانی بۆ ئەوەی لە ئاست ئەو ئەركە مەزنەدا بێ و بتوانێ هەموو تواناكانی گەلی كوردستان بەرەو ئەو ئامانجە پیرۆزە ئاڕاستەبكات، هەر لە دەسپێكەوە رێباز و فەلسەفەیەكی ئەوتۆی گرتەبەر كە لە یەك كاتدا هەم كۆكەرەوەی هەموو خەڵكی كوردستان بێ بە شار و دێ و چین و توێژی جیاواز و تێكڕای جوگرافیای كوردستانەوە، هەم بنەماكانی كوردایەتی بە جۆرێك داڕێژێ كە لەگەڵ كۆی بەها ئینسانییەكانی ئاشتی و عەدالەتخوازی و دیموكراسی بگونجێ تا هەرگیز بەهانە نەكەوێتە دەستی داگیركەرانی كوردستان كە بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان بە توندڕۆیی و شەڕخوازی و تیرۆر تۆمەتبار بكەن.لەم پێودانگەوە و لە سەر رێبازی مستەفا بارزانی دامەزرێنەر و رابەرە دوربینەكەی، پارتی هەر لەو دەمەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات، نەیهێشت كوردایەتی لە مانا ئینسانییەكەی داببڕێ و بە رەغمی دڕندەیی دوژمنان، رێی بە دەمارگیریی نەتەوەیی و توندرۆیی نەدا، رێی بە پەڕگیری ئایدیۆلۆجی و ئایینی و ئایینزایی نەدا. هەربۆیەش توانی ببێتە چەتری تێكۆشانی پێكەوەیی تێكڕای كوردستانیان بە جیاوازیی ئینتمای نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاییەوە.هەرێمی كوردستان رۆڵێكی سەرەكیی بینبووە لە تێكشكانی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی گەر قارەمانییەتی پێشمەرگە نەبوایە ، دیار نەبوو چارەنووسی ناوچەكە و جیهان بە دەست تیرۆریستانەوە بگاتە بە كوێ‌ بۆیە هەموو جیهان و درٍاوسێیەكان قەرزداری خوێنی شەهیدان و ماندبوون و قارەمانیی پێشمەرگە و میللەتی كوردن .پێویستە ئەمەریكا رۆڵی سەرەكی كورد نادیدە نەگیرێت چونكە لە ئەگەرێكی وادا نەتەنها ئەمە لە رووی ئەخڵاقییەوە كارێكی شكستخواردووە بەڵكو سیاسەتێكی ناماقووڵیش.بۆیە ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لە جیهان تەماشای ئەوە دەكەن گرنگی بە كورد بدەن لە سایەی پێشڕەوایەتی پارتیدا خەباتێكی بێگەرد و رەوا و ئینسانیی ئەوتۆ لە كوردستاندا بەرێوەچوو كە سەرباری تۆمەت و چەواشەكاریی دوژمنان، دواجار بۆ هەموو جیهان رونبۆوە كە كوردایەتی تێكۆشانی رەوای میللەتێكی دیموكراتخوازی ئاشتیپەروەرە و، زوڵم و چەوسانەوە و ستەم، رێی شەڕ و دیفاعی پێ گرتۆتەبەر و جگە لەوەی دەخوازێت وەك گەلانی دیكە ئازاد و سەربەخۆ بژی، هیچ ئامانجێكی دیكەی نییە.
Top