ئۆپۆزیسۆنی تەندروست

ئۆپۆزیسۆنی تەندروست
هەر لە سەرەتایی دروست بوونی حوکمرانی و بەرێوبردنی دەولەت لە لایان کۆمەلێک کەس و پارتی سیاسی دا کۆمەلێکی تر دروست بوونە کەوا پێیان وایە سیستەمی حوکمرانی دەولەت بەو شێوازە ناکرێت یاخود دەبێت باشتر بکرێت ئەمەش بە ئامانجێکی هاوبەش و گشتی ئەویش خزمتەکردنی هاولاتیاندا لە رێگای بەرێوبردنی دەولەتدا ئەم کێشمە کێشمەی سیاسیانە هەبووە و بەردەوامیش دەبێت هەتا دونیا مابێت
بەڵام لێرەدا دوو جۆرە بەرهەلستیکارن هەن یەکێیان بە ئامانجی باشتر کردن و خزمەتکردنی زیاتری هاولاتیان و هێشتەنەوە پیرۆزی سونبولەکانی نیشتمان کە لە هەر باردۆخێدا بێت نابێت دەستکاریان بکرێت یاخود ناشرین بکرێن چونکە دەستکاریان کردنیان دەبێتە هۆی لاوازی هەستی نیشتمانی و هەڵ دان بە دووژمنان کەوا بێ بەرامبەر و راستەخۆ خزمەت بە دووژمن بکەن ئەمەش بۆ گەڵانی تازە ئازاد بوون لە چنگی دووژمن کارێکی مەترسی دارە دەرفەت بوون بەو پارتە سیاسیانە لە کۆتایدا بە زیانی گشتی دەکەوێتەوە ئەمانەش لە کوردستان بە زەقی دەبینرێت کەوا پارتە ئۆپۆزیسۆنەکان زۆرجار بۆ دەست کەوتنی دەنگ لە هەلبژاردنەکان دەست بۆ هەموو پیرۆزیەکی ئەم نیشتمانە دەبەن کە کارێکی نابەجێ دوور لە ئەخلاقی بوونی ئۆپۆزیسۆنیە
ئۆپۆزیسۆنی تەندروست بەر بەرەکانی لەگەڵ دەست هەلات دەکات بە رێگای مەدەنی و دەست نەبردنە بۆ پیرۆزی و سونبولەکانی نیشتمان ئەمەش پاک رەوشتی ئەو پارتانەیە کوا خزمەت بە نیشتمان و دەیان وێت بە شێوازێکی تەندروست و راست خەلک هۆشیار بکەنەوە بۆ ئەوەی لە ماف و ئەرکەکانی خۆیان لە حوکمرانی دەولەت بزانن بەڵام دروست بوونی ئۆپۆزیسۆن لەسەر بنەمایی یەکتر سرینەوە و ناشرین کردنی حوکمرانی خۆت ناشرین کردنی سونبولەکانی نیشتمان و رێز نەگرتن لێیان و پیشاندانیان بە دەرەوە ئەرکی بەرەوشت بوونی بەرهەلستی کردن لە دەست دەدەن لەبەرامبەردا دەست هەلات و لایەنگرانی دەست هەلات و کەسانی نیشتمانی هەزم کردنی ئەم جۆرە پارتیانەی بۆ ناکرێت بگرە زۆرجار دەبێت رێگریشی لێ بکات بۆئەوەی ئەوەی بەدەستی هێناوە لە دەستی نەدات پشتگیریانیش لێ بکات ئەمەش مافی ڕەوانی هەر حوکمرانێکه لە هەر کوێ یەکی جیهاندا
Top