حەشدی شەعبی خەونی بارزانی بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردی تێکنەشکاندووە

حەشدی شەعبی خەونی بارزانی بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردی تێکنەشکاندووە

لە وەڵامی لێدوانێکی سەرۆک بارزانی لەسەر داگیرکردنی کەرکوک لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، عەلی حوسێنی وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی دەڵێ: حەشدی شەعبی خەونی بارزانی بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردی تێکشکاند، هەروەها دەڵێ: ئاشکرایە لای هەموان لە سەرەتای درووستبوونی حەشدی شەعبی بە فتوای مەرجەعیەتی باڵاوە، مەسعود بارزانی بەردەوام تۆمەت رووبەڕووی حەشدی شەعبی دەکات، چونکە حەشد بووە مایەی تێکدانی بیر و خەونەکانی لە رووی بنیاتنانی دەوڵەتەوە.
پێش هەموو شتێک درووستکردنی دەوڵەتی کوردی خەون نییە و خەونیش نابێ و هیچ هێزێکیش ناتوانێ ئەو خواستە رەوایە بکات بە خەون، ئەوە راستییەکە و دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەکرێ و قوربانی بۆ دەدرێت، جگە لەوەش ئەوە حەشدی شەعبی نەبوو خەونی درووستکردنی دەوڵەتی تێکشکاند و ئەو خەونە بە هیچ هێزێک تێکناشکێندرێ و سەدام حوسێن و حزبی بەعس و ئەوانەی پیش ئەویش پێیان تێکنەشکێدرا و بە حەشدی شەعبی و ئەوانەی دوای ئەویش تێکناشکێندرێ، درووستکردنی دەوڵەتی کوردی خواستی نەتەوەیەکی ژێردەستەیە و درەنگ یان زوو هەر درووست دەکرێ، ئەوەی ئەو خەونەی بە شێوەیەکی کاتی تێکشکاند پیلانێکی هەرێمی و خیانەتی ناوخۆ بوو، بۆیە هەڵەیەکی گەورەیە کە عەلی حوسێنی وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەبێ پێیوابێ حەشدی شەعبی خەونی درووستکردنی دەوڵەتی کوردی تێکشکاندووە.
Top