هەمیشە یەكهەڵوێستی سەركەوتنی گەورەی دیپلۆماسی وسیاسی لێدەكەوێتەوە ..

هەمیشە یەكهەڵوێستی سەركەوتنی گەورەی دیپلۆماسی وسیاسی لێدەكەوێتەوە ..

مێژوو سەڵمێنەری ئەو رٍاستییە كە هەر كاتێك گەلی كورد یەك دەنگ و یەكهەڵوێست هەنگاویی نابێ‌ ، ئەوا دەستكەوتی گەورەی لێكەوتۆتەوە ، نموونەی هەرە بەر چاویش سەركەوتنی لە جەنگی جیهانی تیرۆر و ئینجا لەوەش گرنگتر سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو بە رێژەی% 92.7 كە سەرٍەرای پیلانگێرییە ئیقلییمەكان بە پەیامێكی گەورە و گرنگی بە هەموو داگیركەران و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەیاند . خۆراگری گەلی كورد و حیكمەت و خۆراگری سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانی بەرامبەر هەموو رووداو پێشهاتەكانی پێنج ساڵی رابردوو ، نەك هەر پێگەی كورد و كوردستان بەهێز و پر بایەختر كردووە بەڵكو ئەمرۆ بە روون و ئاشكرایی بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەكان گشت رێگەكان دەگەرێتەوە بۆ لایی هەولێر و بارزانی .واقعیەتی كوردستان و پێگەكەی كە زامنی ئەم پێگەیە دەگەرێتەوە بۆ كەش و هەوای لەباری كوردستان لەروی یەك ریزی نیولایەنەسیاسیەكانی كوردستان ، كەبونەتە دەرنجامی سەركەوتنی مەزن لەپیشتی كاراكتەكان ، "خصوصێ‌" لە داڤۆس و پانگێشتی رەسمی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكێكی كورد ناسرا لەلایەن سەرۆكی ئەمریكا دۆنالد ترمپ، ئەمە ، ناوناسنامەی كوردی زیاتر ناساندن ، وەلەتەك ئاڵای ودیلایەتە یەگرتوەكان ، پەرچەمی كوردستان دەشەكایەوە ، ئەشیان ناوناوبنگی كورد بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی بردە قۆناغێكی تری زیندو گەشەسەندو لەسەر ئاستی جیهان و داڤۆس كە كۆربەندێكی سالانەی تاوتوی ئابوری لێ دەهێتە گەنگەشەكردن ، لەهەمان كات دەرفەتێكی سیاسی و دیپلۆماسیش دەرەخسێنێن ، ئەمجارەیان لە قازانجی كوردو كوردستان و ناوبانگی كورد جەنگاوەری ئازا ا پێناسە كرا .گرنگترین دیداری كۆرٍبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ئەو دیدار و رووداوە دیپلۆماسییانەی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بووكە ، لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە بایەخێكی ئێجگار زۆری هەبوو، بە رادەیەك لە كۆشكی سپی و لە ناوەندەكانی ئەمریكا بە گرنگییەوە باسی كرا، ئەمە جگە لە بڵاوكردنەوەی قسەكانی هەردوو سەرۆك لە لایەن كۆشكی سپییەوە، تەلەفزیۆنی فوكس نیوزی ئەمریكاش راستەوخۆ قسەكانی پەخش كرد. لە رووی دیپلۆماسییەوە دانانی ئاڵای كوردستان جگە لەوەی وەكو رێز و ستایشی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە بوو، نیشانە و ئاماژەیەكیش بوو بۆ ئەو سیاسەتە راست و دروست و سەركەوتووەی كە سەرۆكی هەرێم لە رووی پەیڕەوكردنی دیپلۆماسییەتێكی ژیرانە و حەكیمانە پەیڕەوی كردووەو، درێژەپێدەری سیاسەتی ژیرانە و نیشتمانپەروەرانەی سەرۆك مسعود بارزانی-یە و پەروەردەی قوتابخانەی بارزانی-ی نەمرە، ئەم سەركەوتنەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی داڤۆس بەرهەمی ئەو سەركەوتنەیە كە لە ناوخۆی هەرێمدا بەدەستی هێناوە و، سەرۆكایەتیی هەرێم بووەتە چەتری كۆكەرەوەی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و لە بەغداش یەكڕیزی و یەكدەنگیی لێ كەوتۆتەوە، كوردستانیش بووەتە پێگە و ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیر و جێی بایەخی گەورەی وڵاتانی پیشەسازیی جیهان، كە وەكو هەرێمێكی بەهێز و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیر دەكرێت.سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەم دیدارەی لەگەڵ ترامپ ئەو رٍاستیەی بۆ هەموو كوردستان سەلماند كە پارێزگاریكردنی هەرێمی كوردستان لە ریزبەندی پێشەوەی كارەكانی كۆشكی سپی و ئەمریكایە، ئەو وەكو هەرێمێك لە ناو دەوڵەتێكدا مامەڵەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەكرد، بەڵكو وەكو پێگەیەكی بەهێز و گرنگ هەڵسوكەتی لەگەڵ كرد، بەمەش سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەلماندی كە هەروەكو چۆن لە بەرپرسیارێتیی پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی ناوخۆ سەركەوتوو بووە، هەرواش لە مەحافیلە نێودەوڵەتییەكاندا رۆڵ و پێگەی دیار و بەرچاوە، ئەم سەركەوتنەی سەرۆكی هەرێم و كوردستانییان بۆ ئەو پشتگیرییە بەهێزەی سەرۆك مسعود بارزانی دەگەڕێتەوە كە لە ناوخۆی هەرێم و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا لە بەڕێزیان دەكرێت. ئەوەش وادەكات پرس و دۆزی كورد رۆژ بە رۆژ پێشكەوتن و سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت . ئەو پێگە بەهێزە دیپلۆماسییەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە سەر ئاستی ناوچەكە و دونیا هەیەتی، وا دەكات پێوەندییەكانی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە بەهێزی بمێننەوە. سەرۆكایەتیی هەرێم كە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیكردنی كوردستانە، دەبێتە دەرگای بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدادیپلۆماسی بەهێزی نێچیرڤان بارزانی توانی كە سەر لە نوێ دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان بونیاد بنێتەوە و پایتەختی كوردستان بكاتە سەنتەرێكی گرنگی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەی، هەرێمی كوردستانیش لەو هەموو قەیرانەكانی كە لە رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە بپارێزیت و بەرەو كەنارێكی ئارامی ببات و ئەمەش بسەلمێنێت كە ئاسۆیەكی زۆر گەش لە ژێر سێبەری سەركردایەتی بەرێزیان لە پێش گەلی كوردستان دایە. پارتی ئاماژەكان روونن كە پارتی هەنگاوی بەرەو كوردستانی بەهێز ناوە، ئەمانە پێمان دەڵێن بۆ گەییشتن بە كوردستانێكی بەهێز، پارتی لە ڕووی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەوە حسابی خۆی كردووە، بۆیە هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروو بارزانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت گشت تواناكانیان خستۆتەرگەر بۆ زیاتر پێشخستن و گەشەسەندنی وڵات . رووداو و پێشهاتەكانی چەند ساڵی رابردوو و ئێستا و چۆنێتی شێوازی مامەڵەكردنی سیاسی و دیپلۆماسی كوردستان لەگەڵ بارودۆخە ئاماژەیەكی گرنگ بۆ پێگەی بەهێزی كوردستان .لەلایەكی ترەوە وڵاتانی ناوچەكە و رۆژئاوایی و ئەمەریكا بەتایبەتی ، هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی حیساب بۆ كراوە، لەهاوكێشە نێودەوڵەتی و ناوچەكەدا. ئەگەر لەهەندێك بارودۆخ و ویستگەشدا، گلەییمان لەدۆستە دێرین و هاپەیمانەكەمان هەبوو بێت، ‌لەژپای هەڵوێستە لاوازەكانیان، ئەوا پێدەچێ ئیدارەی ئێستای واشنتن، وەك بەخۆداچوونەوەیەك، هەنگاو بنێ بەئاڕاستەی چاككردنەوەی هەڵەكانی لە ڕابردوودا.هەروەها دەتوانین لێرەوە، لەخاڵی بەیەكگەیشتن و هاوبەشی لەبەرژەوەندییەكانماندا، چەندین هەنگاو بهاوێژین و لەگەڵ هەر گۆڕانكاری و پێشهاتێكی نوێ، دەستكەوتی زیاتر بەدەست بێنین. لەپاڵ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەپەیوەندییەكانماندا، لەململانێی نێوان ئێران و ئەمەریكادا، یارییەكی ژیرانەو سەركەوتووانە ئەنجام بدەین و بەرژەوەندی و دەستكەوتەكانمان بپارێزین.
Top