وڵاتانی ناوچەكە و زڵهێزەكان بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی هەولێری پایتەختی كوردستان..

وڵاتانی ناوچەكە و زڵهێزەكان بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی هەولێری پایتەختی كوردستان..

گشت هاتوچۆ دیپلۆماسییەكانی لە ماوەی رابردوو تا بە ئێستا بگرە هەر لە سەردانی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و سەركردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردایەتی كوردستان، دەرخەری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە، هەروەها سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان ئەوە دەردەخات كە گۆڕانكاریەكی گەورە لە ناوچەكە روودەدات، ئامادەكاری بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دەكرێن، هەر گۆڕانكارییەك رووبدات دەبینین دەوری هەولێری پایتەختی كوردستان و سەرۆك بارزانی تێدا دەورێكی ستراتیژییە، ئەوەش جێگەی دڵخۆشیی خەڵكی كوردستانە كە ئەمڕۆ وڵاتانی جیهان، وڵاتە زڵهێزەكان بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی هەولێر. دوای پیلانگیری و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 زۆر ئەكتەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەیان بەوەدا كە ئیتر تەواو ترافیكی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بۆ هەولێر دەگۆڕێت و ئیتر گرنگی خۆی نامێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بەبێ هەولێر و بێ چارەكردنی كێشەی كورد، ناوچەكە بە قەیرانی سیاسی تێپەڕدەبێت، هەتا كێشەی كورد چارەسەر نەبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە قەیراندا دەبێت و ئارام نابێت، بۆیە پێویستە ئەو ئەكتەرانە چارەیەك بۆ كێشەی كورد بدۆزنەوە، بۆ هەمووان دیار بوو كە كورد دەستەبەرداری مافەكانی خۆی نابێت، بۆیە وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە دەبێت رێگە چارەیەك بۆ كورد بدۆزنەوە، بۆیە پێموایە لە نیوەی یەكەمی سەدەی 21، سەردەمی بە دەستهێنانی مافی كورد دەبێت، لە هەر چوار پارچەی كوردستان، جا هەر پارچەیەك بە تایبەتمەندی خۆی، هەرێمی كوردستان دەستكەوتی زیاتر لە فیدڕالیزم بە دەست دەهێنێت، بەڵام ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە حكوومەتی هەرێم پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زۆر بە سەركەوتووانە توانی دەستكەوتی باش بەدەست بهێنێت و دەرگای دیبلۆماسیەت بەرووی هەرێمدا بكاتەوە، هەتا ڕادەیەك ئەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كە توانیویەتی ئەو دەرگا دیبلۆماسیە بكاتەوە و سەرۆك بارزانی وەكو مەرجعێك دەورێكی باڵای لەو روویەوە بینیوە، وڵاتانی جیهان تا ئێستاش وەكو مەرجعێك، وەك سەرۆكێكی نەتەوەی كورد و كوردستان مامەڵە لەگەل سەرۆك بارزانی دەكەن، دەبێت ئێمە تەحەمولی هەر شتێك بكەین، هەر گەلێك كە بەرەو سەربەخۆیی دەچێت بە بێ قوربانی دان ئەو دەستكەوتە بەدەست ناهێت، وڵاتان بە هەزاران شەهیدیان داوە تا گەیشتوونەتە ئەمڕۆ، بەڵام حكوومەتی هەرێم دەبێت چاكسازی بكات، دادپەروەری كۆمەڵگە لەئاستێكی باڵادا جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی باوەڕی خەڵكی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە بە دەست بهێنێتەوە.كاتێك دەوڵەتێك، قەوارەیەكی سیاسی، حكوومەتێك، كاروانی بوون و مانەوە و پێشكەوتنی رێگا بزر دەكا و دەكەوێتە ناو تەمومژی چڕی كیشە و هەڕەشەوە، یان كاتێك كەشتیی ئامانج و دەستكەتەكانی دەكەوێتە ناو گیژاو و زریانی سەختی ڕێگاونكەر، ئەو دیپلۆماسیەتە وەك قیبلەنمایەكی ڕاستبین و وردبین، ڕێگای ڕاست و سەلامەتیی كاروانی بەردەوامی و مانەوە و گەشەسەندن دەدۆزێتەوە و كەشتیی دەستكەوتەكان لە نقوومبوون و تێداچوون دەپارێزێ و دەیگەیێنێتە كەناری ئارامی.لەناو گێژاوی قەیران و شێواویی ونكردنی ڕێگا و ئاسۆی ڕووناكدا، رێزدار نیچرڤان بارزانی وەك كاراكتەرێكی سیاسیی میحوەری و بزوێنەر و كۆسپشكێن، توانی لەسەر ئاستی ناوخۆ سەقامگیریی سیاسی و یەكگرتووییی سیاسی و ئیداری و حوكمڕانیی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بپارێزێ كە دوژمنانی دەرەكی و نەیارانی ناوخۆ كاریان بۆ دەكرد، لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە میانەی پەیڕەوكردنی میتۆدێكی سیاسی كە ئاوی لە سەرچاوەی تێزی هێزی نەرم دەخواردەوە و تێكهەڵكیش بوو بە سەركێشی و ئازایەتی و ورەو ئیرادەپتەوی، دیپلۆماسیەتی قیبلەنمای خستەگەڕ، هەروەها بە ڕەچاوكردنی ئسلوبی پشوودرێژی و دانبەخۆداگرتنێكی پراگماتیانەی تاڵ، كەشتیی هەرێمی كوردستانی بە ناو زریان و شەپۆلی هەڵچووی ڕقی دوژمنان و گێژاوی قەیرانی سیاسی و داراییی تودنددا بە سەلامەتی دەرباز كرد و گەیاندیە كەناری ئارامی.
هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان لە بواری سیاسی ،دیپلۆماسی ، ئابووری و چاكسازی لە ماوەی رابردوو ، بە شێوەیەكی زۆر كارا بەرەو پێشەوەن بە شێوەیەك هەموو ئەو هەنگاوانە جێگەی بایەخ و متمانەی نێو خۆی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتین تا دێت پشتیوانی كوردستان زیاتر دەبێ‌ بە ئاراستەی كوردستانێكی بەهێزتر..پێنج ساڵی ڕابردوو كۆمەڵێك كێشەو قەیرانی زۆرو لەیەك كاتدا ڕووبەرووی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان بوونەوە! و حیكمەت و سیاسەتی حەكیمانەی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرۆك وەزیران بۆ ئیدارەكردن لە لایەك پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بە هەوڵو هیمەتی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسروور بارزانیی و خەڵكی كوردستان وایكرد ووردە ووردە ئەو كێشانە بەرەو سوك بوون وچارەسەركردن بڕۆن كە بێگومان رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەچاككردنەوەی ئەم دۆخەدا ڕۆڵێكی گرنگ یەكلایكەرەوەی هەبوو هەندێك لەهاوكاران و هاوڕێیانی نیوەڕێگا جێیان هێشت و بەتەنیاین هێشتوە بەڵام سەرۆك وەزیران چۆكی دانەداو شانی دایە بەر ئەوئەركە قورس وگرانەو بەسەریشیدا زاڵبوو.هەروەها بەرێز مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ،خاوەن ئەزموونە لە رووی دیپلۆماسی،ئیداری و ئەمنییەوە و سیاسییەوە كە بەدڵنییاییەوە بە پاڵپشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانیی گەشەسەندنی كوردستان خێراتر دەبێ‌ و هەموو ئەو كەموكورتییانەی كە لە ماوەی رابردوو كاریگەری نەرێنی لە سەر پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان داناون هەڵدەگیرێن..ئەگەر ماوەی حكومڕانی هەرێمی كوردستان بپێووین بەتایەبت لەسنوری قەڵەمڕەوی جارانی پارتی بێگومان عەقڵیەتی دەوڵەتمەداری ئەم سەركردە گەنجە دەبینیت بیە بەهەر پێوەرێك نێچیرڤان بارزانی بپێوویت چی پێوەری حیزبی یاخود ئیداری دەبینیت خەرواری دەستكەوتەكانی هێندە زۆرن تەنها ئەوەی لێدەخوێنیتەوە كە بڵێین كە بەرێز نێچیرڤان بارزانی و بەرێز مەسروور بارزانیی لەم ئەركە نوێیەیاندادا پێگەی كوردو هەرێمی كوردستان دەبەنە قۆناغێكی دیكەو بەرەو ئاسۆیەكی ڕوون و بەهێزی و گەشەسەندنێكی زیاتر .
Top