هەوڵەکانی سەربەخۆیی و رزگاربوون لە ژێردەستەیی

هەوڵەکانی سەربەخۆیی و رزگاربوون لە ژێردەستەیی

عێراقچی و ئۆکتۆبەرچییەکان دەڵێن: ٢٥ی ئەیلول خیانەت بوو، کوردستانی و ریفراندۆمچییەکانیش دەڵێن: ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بوو، من سەرم لەوە دەرناچێ و نازانم ٢٥ی ئەیلول خیانەت بوو یان ١٦ی ئۆکتربەر، هەرچی کوردستانی و ریفراندۆمچییەکانن دەڵێن: ٢٥ی ئەیلول رێککەوتن بوو لەگەڵ خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان و گەڕانەوە بوو بۆ ئیرادە و بڕیاری خەڵکی کوردستان، هەرچی عێراقچی و ئۆکتۆبەرچییەکانیشن دەڵێن: ١٦ی ئۆکتۆبەر رێککەوتن بوو لەگەڵ داگیرکارانی کوردستان و گەڕانەوە بوو بۆ ئیرادە و بڕیاری بەغدا، کەواتە هەردووکیان راست دەکەن، عێراقچی و ئۆکتۆبەرچییەکان کە دەڵێن: ٢٥ی ئەیلول خیانەت بوو راست دەکەن، بەڵێ ٢٥ی ئەیلول ئەیلول خیانەت بوو بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و بیری عرووبە، ئەو عێراق و ئەو بیرە عرووبیەی هۆکاری کاول کردنی کوردستان بوون و دەیان کارەسات و نەهامەتیان بەسەر گەلی کورددا هێناوە، کوردستانی و ریفراندۆمچییەکانش کە دەڵێن: ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بوو راست دەکەن، بەڵێ ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بوو بە ئیرادە و بڕیاری خەڵکی کوردستان و کوردبوون و کوردایەتی و ئەو بیرە نەتەوەیی و نیشتیمانیەی کە هەموو هەوڵەکانی لەسەر سەربەخۆیی و رزگاربوون لە ژێردەستەیی چڕ کردبوونەوە.
Top