پێشمەرگە، ڕابەر، ئومێد و رێنیشاندەر..

پێشمەرگە، ڕابەر، ئومێد و رێنیشاندەر..

سەرۆك بارزانیی ئەو پێشمەرگە، تێكۆشەرە مێژووییە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردە ، هەموو تەمەنی فیدایی رزگاریخوازی و سەربڵندی نیشتیمانەكەی كردووە ، لە هەماتكاتیشدا كەسایەتیی سیاسی و جێگەی متمانەیە لە سەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست كە بۆ زۆرێك لە پرسە هەستیارەكان بۆ راوێژكردن بۆ لایی بەرێزیان دەگەرێتەوە .سەرۆك بارزانی سەركردەو رابەرێكی مێژووكردەو بەشێكی كاریزمای بارزانی لەباپیرانییەوە سەرچاوە دەگرێت ، چونكە لەسەر ئاستی جیهان كەمن ئەو خانەوادانەی نەوە دوای نەوە رابەرایەتی خەباتی شۆڕشگێری بكەن و كۆڵنەدەن. كاریزمای سەرۆك بارزانی پەیوەستە بە خودی خۆی كە هەڵگری چەندین خەسڵەتی زۆر تایبەتە و تەنیا لە كاریزمای بارزانی بەرجەستە دەبن. یەك لەو خاڵە لاوازانەی كە لە تاكی كوردیدا هەبووە، هەستكردن بووە بە لاوازی بەرامبەر خەڵكی بێگانە بەتایبەتی بەرامبەر رۆژئاواییەكان ، ئەمە لە سەركردەكانیشمان رەنگیداوەتەوە، بەڵام ئەم خاڵی خۆ بەلاواز زانینە بەهیچ شێوەیەك لە سەرۆك بارزانیدا بەرجەستە نابێت، ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی بكەین بەرامبەر تورك و فارس و عەرەب، بەرامبەر ئەمریكییەكان بەتایبەتی لە سەردەمی بریمەر بەرامبەر بە ئەوروپییەكان، زۆر بەڕوونی بەهێزی و باوەڕبەخۆبوونی ئەم رابەرە بەدیار دەكەوێت و لە داهاتووشدا كاتێك سەركردەكانی ئەم وڵاتانە یادوەرییەكانی خۆیان دەنووسنەوە لەو وێستگەیەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە ، ئەمە زیاتر دەردەكەوێت.� بارزانی هەمیشە خۆی بووەو قەت لە ژیانی نەیتوانیوە نمایش بكات، هەربۆیەش لەهەر دەركەوتنێكیدا خەڵك بە ئاسانی خوێندنەوەی لە رووخساری ئەو بۆ رەوشەكە كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی راستگۆییە لە گوتاری سیاسی سەرۆكدا.بارزانی سەركردەو رابەرێكی مێژووكردەو بەشێكی كاریزمای بارزانی لەباپیرانییەوە سەرچاوە دەگرێت ، چونكە لەسەر ئاستی جیهان كەمن ئەو خانەوادانەی نەوە دوای نەوە رابەرایەتی خەباتی شۆڕشگێری بكەن و كۆڵنەدەن . بەشەكەی دیكەی كاریزمای سەرۆك بارزانی پەیوەستە بە خودی خۆی كە هەڵگری كۆمەڵێك سیفەتی زۆر تایبەتە و تەنیا لە كاریزمای بارزانی بەرجەستە دەبن. ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بكەیت بەرامبەر تورك و فارس و عەرەب، بەرامبەر ئەمریكییەكان بەتایبەتی لە سەردەمی بریمەر بەرامبەر بە ئەوروپییەكان، زۆر بەڕوونی بەهێزی و باوەڕبەخۆبوونی ئەم رابەرە بەدیار دەكەوێت و لە داهاتووشدا كاتێك سەركردەكانی ئەم وڵاتانە یادوەرییەكانی خۆیان دەنووسنەوە لەو وێستگەیەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە ، ئەمە زیاتر دەردەكەوێت.� بارزانی هەمیشە خۆی بووەو قەت لە ژیانی نەیتوانیوە نمایش بكات، هەربۆیەش لەهەر دەركەوتنێكیدا خەڵك بە ئاسانی خوێندنەوەی لە رووخساری ئەو بۆ رەوشەكە كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی راستگۆییە لە گوتاری سیاسی سەرۆكدا . سەرۆك خاوەن كۆمەڵێك هەڵوێستی نەگۆڕەو ناتوانێت دەستبەرداریان بێت، هەمیشە باسی ئەوە دەكات كە سیاسەت بەبێ ئەخلاق بەڵایەكی گەورەیە، هەربۆیەش كاتێك دووڕوویی و درۆ و موزایەدە لە سیاسییەكان دەبینێت ناتوانێ توڕەیی خۆی بشارێتەوە. سەرۆك كە دەڵێت من پێشمەرگەم ئەمە قسەی ناخی دڵییەتی، ئەم راستگۆییە زۆر بەئاسانی لە رووخساری سەرۆك، جلوبەرگەگانی، سادەیی و سرووشتی خۆڕسكانەی سەرۆك هەستیپێدەكرێت. سەرۆك خاوەن بیروهۆشێكی بەهێزەو هەمیشە كە قسە دەكات بە یادوەریەكانی شۆڕش دەوڵەمەندیان دەكات و زۆر وردە لە گێڕانەوە، هەندێكجار كە یادوەریەكی شەستەكان دەگێڕێتەوە، رۆژ و مانگ و تەنانەت جار هەیە كاژێرەكەشی دەڵێت، بۆیە سەرۆك بارزانی زۆر لەوە زیاتر دەزانێ كە دەریدەبڕێت.دوژمنان و نەیارانی گەلی كورد پێیان وابوو بەردەوام نەبوونی سەرۆك بارزانیی لە كورسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە مانای كۆتایی هاتنە بە كاریزما و رۆڵی مێژوویی ئەو لە رووداوە سیاسییەكان، ئەمە بیركردنەوەیەكی زۆر كاڵفامانەیە و پێگەی گەورەی سەرۆك و مەرجەعیەت و كاریزمای ئەو لێرەوە زۆر لە جاران كاریگەرتر دەبێت.
Top