مەرجع،كەسایەتی كارێزمایی ناوچەكە،عێراق و كوردستان ..

مەرجع،كەسایەتی كارێزمایی ناوچەكە،عێراق و كوردستان ..
خەباتی و تێكۆشانی زیاتر لە حەوت دەیە ، درێژەپێدەری هەموو شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی گەلی كورد بووە لە پێناو رزگاریخوازی و گەیاندنی گەلی كورد بووە بە كەنارٍی دڵنییایی ،پارتی دیموكراتی كوردستان قوتایخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران و چەتری كۆكردنەوەی ستەم لێكراوان كە هەر ئەمەش بوو وای كرد لەسەرەتای دامەزراندی یەوە ببێتە پێشەنگی بزاڤی نەتەوەیی لە مەیدانی خەبات وتێكۆشاندا بێ و داكۆكی و پارێزگاری لە بوون ومانی خەلكی كوردستان بكات بە جۆریەك هەمووكات ئامرازێك بووە بۆ رێكخستن و یەكخستنی توانایەكانی گەلی كوردستان لەگەل ئەوەی زۆر هەروازونشێوی گەورەی بینووە بەلام هیچ كات لە هێنانە دی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان سلی نەكردووە نەبەسەركەوتن لە خۆبایی بووە نەبە نووشەستیش بێ هیوا بووە كە ئەمەشیان ئامانجی دامەزراندی بووە كە هەموو كات لای پارتی بەرژەوەندنی بالای كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تربووە چونكە لە دیدی پارتی مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز كە بەدرێژایی مێژووش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بەدەست هاتوون كە رابەرایەتی كردنی شۆرشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستیەن جگە لە وەی لاپەرەی دێرینی و مێژوومانی رەنگین كردوو بەرگری داكۆكی لە مافە راوەكانی كرد كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەك مۆر بكات كە بریار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبووینە مساوەمە لەسەر مافی كوردستان بكەن بەلكو هەمیشە لەم پێناوەیە دا قوربانیان داوە بابەتی كوردستانی بوونی كەركوك نموونەێكی زیندووە كە نەك ئامادەنەبوون دەست لە كوردستانی بوونی هەلبگرن بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانی بێ دل بژیت ئەوا كوردستان وسەرۆكەكەشی بەبێ كەركوك ناژین كەسەر ئەنجام لەم رێگایەدا تووشی ئاوارەیی ودەربەدەری بوو بەلام لەگەل ئەمەشدا توانیان بەسەر كۆسپ وتەگەرەكاندا سەربكەون شكست بە پیلانی دوژمنان بهێن و جارێكی تر هیوا وئومێد بۆ گەلی كوردستان دروست بكاتەوە و شكۆ و ئاڵا و مێژوویی نەتەوەیی لە هەرٍەشە و پیلانگێری سرٍینەوە بپارێزێت ..پارتی ،ئەو قوتابخانە ، خۆراگر و قەڵا پۆڵایینەیە كە لە گشت قۆناغەكانی رزگاریخوازی و تا بە ئەمڕۆ خۆی بە بەرپرسیار و بەرگریكار لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان زانییووە و لەو پێناوەشدا بەكردەوە هەزاران قوربانیی بەخشیووە و باجی گەورەی داوە ، تا گەل و نیشتیمانەكەی سەربەست و سەربڵند بژێت .. هەر ئەوەشە وایكردووە كە هەموو كات جێگەی متمانە بێ‌ و لە نێو هاوكێشەكانی ناوچەكە حسیابی بۆ بكرێ‌ ..
سەرۆك بارزانیی ، تەنیا لە چوار چێوەی حزب و لایەنێك و بەشێكی كوردستان حیسابی بۆ ناكرێت ، بەڵكو وەك مەرجەعی گەلێك و سیاسەتمەدارێكی كارێزما لە سەر ئاستی ناوچەكە ، عێراق و كوردستانی گەورەی خاوەن پێگەیەكی بەهێزە ، چونكە سەرۆك بارزانیی بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوویی لە كێشە و شەرٍو قەیرانەكاندا خاوەن ئەزموونێكی زۆرە لە رووی سیاسی ،سەربازی و دیپلۆماسییەوە ،ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر ماوەی چوار ساڵی رابردوو بكەین ،دەبینین كە سەرەڕای نالەباری دۆخی هەرێم و پەلاماری دڕندەترین گروپی تیرۆرستی و سەپاندنی گەمارۆی بەغدا، ئەو نەیدەویست لەو حاڵە نالەبارەدا خەڵكی كوردستان بەجێبهێڵێت و خۆی لە بەرپرسیارییەتی بدزێتەوە،،سەرەڕای ئەو بارودۆخەش هەمیشە جەختی لەوە دەكردەوە كە با هەموو لایەنەكان لە پاڵێوراوێك ڕێكبكەون،بەڵام هیچ كەس ولایەنێك لەخۆیانیان ڕانەئەبینی كە شیاوی ئەو جێگە هەستیارو پڕ لە بەرپرسیارییەتە بن، بۆیە زۆر بە كارامەیی و سەركەوتوانە كۆتای بەو باردۆخەئاڵۆز و ناخۆشانە هێناو هەرێمی كوردستانی گەیاندە كەناری ئارامی و دڵنیایی بۆ خەڵكی گەڕاندەوە،هەروەها پڕۆژەی گشتپرسی ڕاگەیاند كە خەونی چەندەها ساڵەی گەلەكەمانەو هەموولایەنەكان پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕی،كە بڕوانامەیەكی شانازییە لە گیرفانی هەموو كوردێكی ڕەسەن.لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە كاریگەری جەنابیان دوای نەمانی ئەو پۆستە فراوانترو مەزنتر دەبێت و بەربڵاوتر كارەكان بەڕێوە دەبات،ئەو كەس و لایەنانەی كە فۆبیایان لەگەڵ ئەو پۆستەدا هەبوو نە بوێری خۆپاڵاوتنیان كرد نە گەشتن بە كەسایەتی ئەو بۆیە بە ئێستاشەوە كە بەربژێری پارتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە ناتوانن كەسێك بەربژێر بكەن بۆ ئەو جێگایە.
كەواتە پلەو كورسی پێوەر نیە بۆ كەسایەتی و مەزنی مرۆڤەكان،بۆیە دەبینین لەئێستا ئەركەكانی جەنابیان فراوانتر بوون و تەواوی هەموو شاندەكانی دونیا كە ڕوودەكەنە عێراق و هەرێم ڕاستەوخۆ دەچنە دیداری بەڕێزیان و هەموو كێشەو گرفتەكانی عێراق و هەرێم ڕوودەكەنە بارەگای ئەو بە گرفتی سەرۆكایەتی هەرێمیشەوە،ئەوە دونیای دەرەوەیە كە وەك كەسایەتیی یەكەمی كوردستان لێی دەڕوانن نەك وەك سەرۆك حزب.
Top