قوتابخانه‌ی نیشتیمانپەروەری، دیموكراسیخوازی و كوردایەتی ..

قوتابخانه‌ی نیشتیمانپەروەری، دیموكراسیخوازی و كوردایەتی ..

قوتابخانەی كوردایەتی لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسی و مافەرەواكانی گەلی كورد و پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و رێگریكردن لە سرٍینەوەی شوناسی و مێژوو كورد ، خەباتی بێ‌ وچان و قوربانی بێ‌ شوماری بەخشیووە و دەبەخشێ‌ .داگیركەران و دوژمانی گەلی كورد بۆ ماوەی دەیان ساڵە لە هەوڵی سڕینەوەی کوردو کوردستان دان.. مستەفا بارزانی نەمر رابەری روحی نەتەوەی گەلی كورد خاوەنی ڕێبازێکی زۆر پیروزە چونکە هەڵگری پەیامی کوردایەتیە و بە درێژایی قوناغەکانی سەدەی ڕابردوو لە سەر بنەمای کوردایەتی ودور لە حزبایەتی تەسک تێکوشاوە تاکو کورد وەک نەتەوە بە ئامانجی دێرینی خوی بگات وە بو ئەم مەبەستە کەلتوو ری دیموکراسی کرا بە پێوەری پلان و ئستڕاتیژیەتی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان هەم لە ڕوی مادی و هەم لە ڕوی مەعنەویەوە . هینانی کولتوری دیموکراسی و هەوڵدان بو جێگیر کزدن و پڕاکتیزە کردنی لە ئەرزی واقیعدا خوی لە خویدا هۆکار گەلێکی لەخوی گرتبوو لەوانە بو بنبڕ کردنی بیری رادیكاڵی لە کوردستاندا و ڕوبەڕو بونەوەی بیری ڕەگەزپەرستی و ناسیونایستی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان واتە خەبات و تێکوشانی بزاڤی ڕزگاریخۆازی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی باوک تەنها کورت نەدەبویەوە لە بواری چەکداریدا بەڵکۆ ڕەهەندی مەعنەویشی لەخوی گرتبوو چونکە دوژمنانی نەتەوەکەمان لە هەمو ڕویێکەوە هەوڵی سڕینەوەی کوردو خاکی کوردستانیان دەدا تاوەکو شتێک نەمێنێ بە ناوی کورد یان کوردستان و لەنێو قەلەمڕەوی خویاندا بتوێننەوە. هەڵبژاردنی کولتورێکی وەک دیموکراسیەت زەڕورەتێک بو بو پاراستنی دوزی ڕەوای کورد و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە کوردستانێکی فرە نەتەوە و ئایین و زماندا جونکە لەم کولتورەدا لێبوردەیی و قەبوڵکردنی ڕەنگە جیاوازەکان لە کومەڵگا دا و ڕێز گرتن لە تایبەتمەندیەکانی ئەوانی تر لەم کولتورە دا ڕەنگی داوەتەوە ئەمەش بووە هوی ئەوەی کە کوردو کوردستانی بەبێ جیاوازی بەشوەیێکی ئاشتیانە بە یەکەوە هەڵ بکەن و بە یەکەوەش بەرگری لە کوردستان بکەن چونکە هەمویان خاک و مێژوو جارەنوسێکی هاوبەشیان هەبووە و هەیە و دیموکراسیەتیش تاکە کولتوری سیاسیە کە دەتوانێت پارێزگاری لەم فرە ڕەنگیە بکات ئەمە هەم وەڵامێک بو بو هەڵگرانی هزری توندڕەوی ناوچەکە و هەمیش بووە هوی پتەو کردنی یەکڕیزی وتەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان کە تاکو ئەمڕوش ئەم پێکەوە هەڵکردنە بەردەوامە و دوژمنان نەیانتوانوە درز بخەنە نێوانیان. هەر ئەوەشە وایكردووە ، رۆژ بە رۆژ پێگەی پارتی و قوبابخانەی كوردایەتیی بەهێزتر و بە گەنجی بمێنێتەوە بەرەو سەركەوتن و پێشكەوتن و گەیشتن بە ئامانجەگەورەكە .. پارتی سەدەیەكە لە پێناو ئامانجەكانی گەلی كورددا خەبات و تێكۆشان دەكات، دەریایەك خوێنی بەخشیوە تەنیا بۆ ئەوەی گەلی كورد بە ئازادانە بژیت و بە مافە ڕەواكانی خۆی شاد بێت، ڕیفراندۆممان ئەنجام دا و سەركەوتنی گەورەی مێژووییمان تۆماركردن بە هەموو جیهانمان گووت كە بەردەوامین لە خەبات و تێكۆشان بە رابەرایەتی بارزانی بۆ بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوون .پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەر لە دامەزراندنییەوە و تا بە ئێستا سیاسەتێكی نەتەوەیی پیادە دەكات و لەو پێناوەشدا باج و قوربانی گەورەی بەخشیووە و هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی قبوڵكردنی ئەرك و بەرپرسیاریەتی بووە . هەمووكات پارێزەری دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستانە، ئەگەر پارتییش نەبووایە، لە كارەساتەكەی 16ـی 2017 ئۆكتۆبەرەوە، داگیركەران حوكمی كوردستانیان دەكرد. پارتی لە پاڵ ئاوەدانی و سەقامگیری و پاراستنی كیانی سیاسیی كوردستاندا، پەرەشی داوە بە بەرەوپێشبردنی كولتوور و ڕۆشنبیریی نەتەوەیی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان كە كوردستان بە هیی خۆیان بزانن و لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا، لە مەترسی بیپارێزن كە بینیشمان چۆن ڕۆڵەكانی گەل، كوردستانیان لە داگیركاریی داعش و حكوومەتی عێراق پاراست. پارتی لەوەتەی دروست بووە، بۆ ئەوە تێكۆشاوە گەلی كوردستان لە ژێردەستەیی ڕزگار بكات و هەنگاو بهاوێژێت بەرەو دەوڵەتی كوردستان، هەمیشەش پارتی لەسەر خەتی نەتەوەی و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان كاری كردووە و لەو پێناوەیشدا قوربانیی داوە.هەروەها ەبێ پارتی هەردەم بە بەهێزی بمێنتێتەوە، چونکە بەهیزبوونی پارتی، بەهێزبوونی پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان و پارتی هۆکاری ئەوەیە پێکهاتە ئایینییەکان بە ئازادانە لە کوردستان ئەرکە ئایینییەکەیانیان جیبەجێ بکەن. پارتی دیموکراتی کوردستان موڵكی هەموو چین و توێژەکانە و هەر دەمێنیت، ئاڵاهەڵگری دەستکەوتی نەتەوەیییە و هەموو پێکهاتەکان لە کوردستاندا بە ئازادانە خۆیان لە هەرێمی کوردستاندا دەبینن. بەهێزبوونی پارتی، واتە بەهێزبوونی كوردستان، چونكە پارتی پارێزەر و قەڵخانی كوردە. بە درێژایی مێژو نەیارانی كورد هەوڵیان داوە یەك هێزی سیاسیی گەورە لە كوردستان نەبێت، بەڵكو هەمیشە هێزەكانیان بەش بەش كردووە. چونكە هەبوونی یەك هێزی گەورە و یەك سەركردەی بەهێز زۆر پرس و كێشە یەكلایی دەكاتەوە و كورد بە یەكدەنگی دێڵێتەوە. پارتی بەهێز بوو كوردستانیش بەهێزتر دەبێت،
Top