كوردستان موڵكی كوردان و شانازی و خەباتی هەمیشەیی بۆ سەربەستی ..

كوردستان موڵكی كوردان و شانازی و خەباتی هەمیشەیی بۆ  سەربەستی  ..
بە هۆی داگیركاری خاك و نیشتیمانی و هەروەها پێداگری لە سەر مافەرەواكانی دەیان ساڵی كورد رووبەرووی ستەمێكی مێژوویی و جوگرافی و كۆمەڵایەتی لە لایەن رژێمە داگیركەرەكان بۆتەوە ، ئەو ستەمەش لە ستەملێكراوییەكەوە سەرچاوەی گرتووە كە دەرەنجامی تەنگژە و ململانێكان بووە. گەلی كورد بەسەر چوار وڵاتدا دابەشكراوە كە پەرسەندنی ئابوری تێیاندا جیاواز بووە و هەریەك خاوەنی سیستمی سیاسی و كلتوری و زمانی جیاواز بوون. كورد بەشێوەیەكی چڕ رووبەڕووی چەوساندنەوە بووە، لە هەندێك كاتیشدا رووبەڕووی كوشتنی بەكۆمەڵ بۆتەوە.كورد رۆڵی كاریگەری هەبووە لە ناوچەكە، بەوپێیەی بەشێكی سەرەكی شیرازەی كۆمەلایەتی ناوچەكە بووە، بەڵام بە رەگەزپەرستی و شۆڤێنی و وەلاوەنان مامەڵەی لەگەڵدا كراوە.
بوونی كورد لەسەر خاكی خۆی بووەتە كێشە، هەوڵەكان بە گشتی بۆ لەناوبردنی كورد بووە نەك بۆ چارەسەكردنی كێشەكەی.لە سەرەتاوە تواندنەوەی توند و بەزۆری كورد بووە لەنێو كۆمەڵگەكانی تر، لەگەڵ ئەوەی داواكارییەكانی كورد، داننان بووە بە كلتور و مافەكان و هەڵگرتنی چەوساندنەوە و ستەم، هەر ئەندازەی داواكارییەكانیش، جۆرێك بووە لە سەربەخۆیی.لە نیوەی دووەمی سەدەی بیست، مامەڵەی ئەمنی لە هەر چوار دەوڵەتەكە عیراق و سوریا و ئێران و توركیا كارپێكراو بووە، لە عیراقیش ئەو مامەڵەیە گەیشتە ئاستی لەناوبردن.ئەو دۆخە جۆرێك لە بێ‌ متمانەیی دروست كرد لەنێوان بزوتنەوە كوردییەكان و حكومەتەكانی ناوچەكە كە جگە لە نزیكبوونەوەی ئەمنی بۆ رووبەڕبوونەوەی كورد، پشتییان بە هیچ رێگەچارەیەكی تر نەدەبەست.عەقڵیەتی سەپاندنی دەوڵەتی ناوەندی تا دوا سات كارپێكرا بووە، ئەوەش بەڕوونی لە رووداوەكانی ئەم دواییەی كەركوكدا دەركەوت.نزكبوونەی ئەمنی رەچەڵەك بووە لە مامخەڵەكردن لەگەڵ پرسی كورد لەلایەن چوار دەوڵەتەكەوە، هەندێك جاریش هاوپەیمانی هەبووە لەنێوان ئەو دەوڵەتانە بۆ سڕینەوە و لەناوبردنی پرۆژەی دەوڵەتبوونی كوردستان . پێویستە زیاتر لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان تێبكۆشین و تێیان بگەێنین كە نەتەوەیەكی 50 میلیۆنی خاك داگیركراویش دەبێ‌ خاوەن وڵاتی خۆی بێ‌ وچیتر بە هۆی بێ‌ دەوڵەتییەوە داگیرو جینۆساید و ئابڵوقە و هەوڵی سرٍینەوە نەدرێت .ئێمەی كورد لە پێناو ئازادی و رزگاری و سەربەخۆیی خاك و نیشتمان هەزاران شەهیدمان بەخشیووە و دەبەخشین ، بۆیە شانازیی بە خەبات و گشت دەسكەوتەكان بە ئۆتۆنۆمی و، فیدرالی ، حكومەت وپەرلەمان وسەربەخۆیی" دەكەین ، دوژمنان و كۆیلەكانیان چاویان بەو دەستكەوتە گەورەیە هەڵنایەت بۆیە هەمووكات دەیانهەوێت بچووكی بكەنەوە و خەڵكی كوردستان بە تاوانبار بێنە بەرچاو . هەندێك تاخم وگروپ بەناو كورد و لە بنەرٍەتدا بەكرێگیراو و لە ژێر كاریگەری و ئەجیندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬یان باری‮ ‬ئابوری‮ ‬و دەروونی‮ ‬ریفراندۆم بە كارەسات و هەڵەی‮ ‬مێژووی‮ ‬ناو دەبەن،‮ ‬بەڵام لە دواڕۆژدا ئەزانن كە مەزنی‮ ‬و گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە لە چیدا بووە وچۆن دەبێتە بەڵگەنامەی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬مافەكانیان وەكو تاپۆیەكی‮ ‬شەرعی‮ ‬بەدەستیانەوە و ریفراندۆم دەبێتە رەحمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەت،‮ ‬باشترین بەڵگەش لەسەر ئەمە دژایەتیكردنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬كورستانە بۆ ریفراندۆم،‮ ‬چونكە باش دەزانن ریفراندۆم باشترین و سەردمییانەترین رێگایە بۆ بەدیهێنانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و رزگاربوون لە ژێردەستەیی‮ ‬و كە ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندی‮ ‬و خواستی‮ ‬ئەوان ناگونجێ بۆیە بە هەموویانەوە حەلقەیان لە دەوری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و ریفراندۆمیان گرێدا و بە كارەسات و مەترسی‮ ‬ناویان برد،‮ ‬چونكە باش لە هێزە‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسییەكەی‮ ‬تێدەگەن‮.پێوستە خەڵكی‮ ‬كوردستان لە هەڵوێستی‮ ‬دوژمنانەوە بزانێت كە ریفراندۆم چەند كارێكی‮ ‬مەزن بوو و كاری‮ ‬مەزنیش بێ گومان لێكەوتەی‮ ‬لێ دەبێتەوە بەڵام هیچ كارێكی‮ ‬مەزن لە ئانوساتە سەرەتاییەكانییەوە هەڵناسەنگێندرێت بەڵكو ئەوە لە ئایندەدا مێژوونووسانی‮ ‬جیهانن پێمان دەڵێن ئەم كارە لە كوێی‮ ‬كتێبەكانییان و لە ژێر چ ناونیشانێكەوە دەنووسرێت‮. ‬كۆمەڵگا پێشكەوتووە زیندووەكان باشتر درك بە گرنگی‮ ‬ئەم پرۆسەیە دەكەن،‮ ‬باشترین نمونە گەلی‮ ‬كەتەلۆنیا بوو كە پاش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمەكەیان توشی‮ ‬سەركوتكردنێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوون هاوشێوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەڵام پاشان لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەو هەرێمە هەمان ئەو پارت و لایەنە سەربەخۆخوازانە زۆرترین‮ ‬دەنگی‮ ‬هاوڵاتیانیان بە دەستهێنایەوە،‮ ‬ئەمەش باشترین بەڵگەبوو بۆ هەموو جیهان كە داوای‮ ‬رەوای‮ ‬گەل و دەنگی‮ ‬حەق بە سەركوتكردن دانامركێتەوە بەڵكو خەڵك سورتر دەبن لەسەر داوای‮ ‬مافەكانیان‮.‬ بۆیە ئەمرۆ یا سبەی ئەو مافەرەوایە دەبێتە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و شانازیی هەتا هەتایی بۆ میللەتەكەمان و سەركەوتنی یەكجاریمان .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top