چاویان بە لێزانی نێچیرڤان بارزانی هەڵنایات

چاویان بە لێزانی نێچیرڤان بارزانی هەڵنایات

هەموو ئەو کەس و دەستە و گرووپانەی چاویان بە لێزانی نێچیرڤان بارزانی هەڵنایات، ناچار بوون هەنگاوە دیبلۆماسیە سەرکەوتووەکانی نادیدە بگرن، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکایان لەسەر ئەوە چڕ کردووەنەوە لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی چەواشەکارییەک درووست بکەن و بەو هۆیەوە بچووکی خۆیان بشارنەوە، لە دوای بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی داڤۆس و ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تر ئەنجامی دان، بە جۆرێک هەراسانی کردوون کە ناچار بوون وەک پیشەی هەمیشەییان پەنا بۆ چەواشەکاری بەرن، یەکێک لەو چەواشەکاریانەی کە ویستیان بازاڕی سیاسی خۆیانی پێ لەو نابوودبوونە باپارێزن کە نێچیرڤان بارزانی دووچای کردوون، بڵاو کردنەوەی ئەو ەنگۆیە بوو کە گوایە نێچیرڤان بارزانی لە بەرامبەر پێدانی پارە بەشداری ئەو کۆڕبەندەی پێکراوە، هەرچەندە بڵاو کردنەوەی ئەو دەنگۆیە لای کەسانی بە ئاگا و تێگەیشتوو جگە لە گاڵتە کردن بە خۆیان هیچ مانا و لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێ، بەڵام گریمان ئەوەی دەیڵێن راستە و بە پارە چۆتە ئەو کۆڕبەدە گرنگە.
دەبێ ئەو کەس و دەستە و گروپانەی هەوڵدەدەن لە رێگای ئەو دەنگۆیانەوە بچووکی خۆیان بشارنەوە و برەوێک بە بازاڕی شکست خواردووی سیاسی خۆیان بدەنەوە، دەبێ ئەو راستییە بزانن کە نێچیرڤان بارزانی لە پێناو بە جیهانی کردنی پرسی کورد و کوردستان بردنە نێو وزەی جیهانی ئەوەی کردووە، بەڵام دەبێ هەموو ئەو کەس و دەستە و گرووپانەی ئەو جۆرە دەنگیانە بڵاو دەکەنەوە ئەو راستییەش بزانن کە جیاوازی خۆیان نێچیرڤان بارزانی لەم خاڵەی خوارەوە دایە.
هەرچی نێچیرڤان بارزانییە لە پێناو بە جیهانی کردنی پرسی کورد و دابین کردنی داهاتوویەکی ئارام و دوور لە دڵەڕاوکێ نەک پارە، ئامادەیە خوێنیش بدات و مێژووش شاهیدە کە لە رابردوودا ئەوەشی کردووە، هەرچی خۆشیانن بۆ دیتنی بەرپرسێکی ئەم داگیرکاری کوردستان و ئەو داگیرکاری کوردستان پارە وەردەگرن, بە واتایەکی تر نێچیرڤان بارزانی لە پێناو پرسی کورددا ئامادەیە پارە ببەخشێ، ئەوانیش بە پرسی کورد پارە وەردەگرن.
Top