بەکلتوری خۆشەویستی کوردستان بەهێز دەکەین

بەکلتوری خۆشەویستی کوردستان بەهێز دەکەین
کورد و تاکی کوردی و کوردستانی ، بەپێی قۆناغەکانی دیرۆک لەبازنەیەک دا خولاوتەوە ، هۆکارو رەهندی جۆراوجۆر بەربەست وسەد بونە لەهەمبەر پێشڤەچونەکانی ، ئاستە کۆمەلایەتی ، بزاڤی رزگاری خوازی کوردی و هەنوکەی حوکمی خۆبەرێوەرەبردن ، نیمچە سەربەخۆ ، لەبەشەکانی تری کوردستان هەمان ، ئازارە بەدەستیوە دەنالێنین ، ئەویش ، لاوازی و کەمی خۆشەویستی نێوانمانە ، چۆن؟ بەلێ رەنگ بێت ئەمە کلتوری کورد‌نەبێت لەئەنجامی زولم و داگاری کاری خاک زمان و کلتور ئەمە هاوردەو دەرخواردکراوین ، بۆیە هەرکات دەمانەوێت ، هەنگاوبهاوێژین بەرەو سەروەری ، دەبینی کۆسپ و تەگەرە ، خیانەت روبەروی بوتوە دواجار بویتەمایەی هەرسهێنان ، لەناوچون ، نمونەکان زۆرن ، وەرونن ،

بۆیە ئەوەی بابەتەکە زەلال تر ئەکات ئەوەیە هەموگەل و نەتەوەکان ، ئاینەکان ، ئایدیاو سولتانەکان ، هەمیشە پەیامێکی باوەری وخۆشەویستی لەلایان گەلالەبوە دەرخوارد دورستیان کردوە بۆ ، گوزەرکردنی ژیانی کۆمەلاتی و سیاسی و حکومرانی کردن ، لەژێر ئەم دەستورە شرۆڤەو لێکدانەوەی روداو پێشهات و رەوش بەگشتیان کردوە کە دواجار لەپێناوگشتی و ئەوباوەرەی هەیان بوە گەل قوربانی لەپێناو داوە کە ئامانج لێی سەروەری عقل و پارێزراویبوە لەژێر چەترێکدا ، بۆیە بۆئێمەی گەلی کورد زێتر پێوستە ئەم خۆشەویستیە بکینە کانیاوی معیرفەو خۆبەرێوەبردن ئەویش بە رێزگرتن لە پیرۆزیو سەروەریەکانی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانە ، پاشان دانانی پلان و کارنامەیەکی فرەرەنگی زانستیجا.. لەدەست پێک دا، چۆنیەتی ،، ئەم خۆشەویستە دەرخواردی تاکی کوردی بدرێت ، لەخۆشەویستی نێوانمان ، لەئاستی مرۆڤ بون ، ژیان ویستن بۆهەموان ، خۆشەویستی خاک ، نیشتمان ، گەڵ ، سەرۆک ، ئاڵا ، رەمزە ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەەکان ، ژینگەو رێزگرتنی یاساو پاراستنی ئەمنی قەومی و خۆراکی و تەندورستی ،
هەمو ئەمانە دەتوانین دورست بکەین ببن بەبونیادی پێشکەوتنی تاکێکی براوبەخۆ ، کۆمەلگایەکی ساخەلم ، باچیتر رێگە نەدەین لاوی کورد لە بێئومێدی و بێ هیوادیدا بیرو هزرو وزەی بەفیرۆبدات ، هیچ شتێک لەژیاندا محال نیە ، لێ تەنها دەست لێ هەلمالین و ویست و خۆشەویستی دەکرێت ، کە رێگرە لەم دەرهاویشتانەی کە هیچی کەمتر نیە لەخاک داگرکردن لەلایەن نەیارانی گەلەکەمان ، ئەویش ئەوەیە لەرۆژڤدا رونە ، تەماح کاری ، حسادەت ، یەکتر قبول نەکردن ، جیاوازی تەبقی ئابوری ،
رق و حسادەت ، هیچی کەمتر نیە لە لە دابەشی کوردستان بۆ چواربەش ، لەلایەن زلهێزە خۆپەرستەکان ، ئەمیان واقعێکە خەریکە کال دەبێتەوە ، لێ ئەوەی گرنگرترە ، دورست کردنی تاکی کوردیە ، خاوەن باوەرو ئیرادەو ، پرچەک کردن بەزانست و خۆشەویستی و رێزگرتن لەخەباتی کوردایەتی و نەتەوەی ، فرەی ئازادی فەراهەم بکەین ، ماندێلاو هاوشێوەکانی چۆن توانیان کۆملگا رزگاربکەن !!! ، بۆئێمەی کوردیش کات درنگرترە ، ئەمیان پەیامە بێت ، دید بێت ، بۆ ئاستی گۆرانکاری کۆمەلایەتی ، لەئاستی سیاسی لازمە زێتر بێت پابەندنی روحیەتی نەتەوەی بین ، بەرژەوەندی گەڵ ، نەتەوە پێش بەرژەوەندی حزب بخیەن ، خۆشەویستی گەل و نیشتمان لە پێشینەی پەیرەو کارنامەی تەواوی هێزە سیاسیەکان بێت ، لەتەک ئەمان راگەیاندن ، رێکخروەکانی کۆمەلگای مەدەنی ، شوێنە ئاینیەکان ، زانگۆ ، پێکەوە رای گشتی دورست بکەن لەپێناو بونیادی تاک و کۆمەلگا ، بونیادی ئابوریەکی بەهێز ، بۆفەراهەم کردنی ژیانێکی شایستە بۆ کوردستانیان
ئەرک و ماف ، عدالەت ، هاولاتی بون بسەلێمێنین ،
ئەمرۆی کوردستان لەدەستێکی ئەمان و دوارۆژ دابرێژین ، سستەمی حکومرانی باش ،نەمانی گەندەلی و زێتر یاسا سەروەری و لەهەمو جومگەکان رەنگ بداتەوە ، ئەوکات پێنگاڤەک نزیک دەبین لە هاولاتی بون ،،، راستە گێژاو هەژمونی زلهێزی و هەرێمی واقعێکە ، لێ بلاوکردنوەی کلتوری خۆشەویستی لەپێناو بونیادی تاک و کۆملگای کوردستان زێدەتر لازمە ، لە هەنوکەی کوردستان و بۆ تەواوی گەلی کورد بەگشتی ، کە بنبرکردنی ژهری رق و حسادەتە ،
باتۆی خۆشەویستی بچینین ، کوردستان بەهێزترو ئاڤایی تر ئەبێت .
Top