كوردایەتیی وتەبایی..

كوردایەتیی وتەبایی..

نەیارانی كورد لە گشت قۆناغە هەستیار و چارەنووسسازەكانی خەباتی گەلی كورد هەموو كاتێ‌ هەوڵی ئەوەیان داوە لە رێگەی بەخشینی پارە و پۆستی كاتی و شێوازی تر ئەوا یەكریزی و تەبایی لێكبترازێنن ئەوەش وایكردووە كە هەر كاتێ‌ نزیكی بەدەسهێنانی مافەكانمان ببوینەوە ، ئەوا خیانەتكاری و ناپاكی سەری هەڵداوە .. بۆیەَ ، دەبێ‌ ئەو راستییە بزانین كە ناكۆكی و دژایەتی ودوژمنایەتی دەبنە هۆی لەدەستچوونی هەموو بوونێكی مادی و هەموو تواناو هێزێكی ناوخۆ، ناكۆكی ناوخۆ شەڕی ناوخۆی لێدەكەوێتەوە، هەموو لایەك زیانی لێدەكات.هێمنـی و لێبوردەیی و رێگەی دیالۆگ و ئاشتیانە بۆ چارسەركردنی گرفت و كیشە ناخۆییەكانی نەتەوەیەكی داگیراوكراوی بێ دەوڵەت، تەنها رێگەیەكە،هیچی كەمتر نیە لە گرتنەبـــــــەری شێوەی سەربازی لەدژی داگیراكەران بۆ سەركەوتن.. بەهەمــــان شێوە، چارەسەری سەربازی وەك چارەسەری ناچاری پێویستە بۆ دەركردنی عێراق و داگیركەران و دیكتاتۆری، كە هیچی كەمتر نیە لەرێگەی ئاشتیانە بۆ كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان، رێگەی ئاشتیانە بۆ ناوخۆ و رێگەی خەباتی توند، دژی داگیركەران، یەكریزی گەلی كوردستان و سەقامگیری و ئاشتی و پێشكەوتن و ئاوەدانی و دادپەروەری دروست دەكەن.هەمیشە هێڵی گشتی، ئاراستەی گشتی، بەرژوەندی گشتی، شەقام و زەمینەی فراوانتر و بەپیت تر و سانا ترە، وەك لەدیاردەی گرژی و ناكۆكی وململانێ‌ كە تێچوونی زیاترەوتیاچوونیشی لێدەكەوێتەوە.
گەلی كورد خاوەن دۆزێكی رەوایە و دەیان ساڵە خەبات و تێكۆشان دەكات و قوربانی بۆ دەبەخشی ، بە درێژایی مێژوو رووبەرووی پیلانگێری و مەترسی گەورە بۆتەوە، بەڵام خۆراگری ،قوربانیدان و سیاسەتی ژیرانەی سەركردایەتی سیاسی گەلی كوردو بەتاییەت سەرۆك بارزانی وایكردووە كە كورد خاوەن پێگەیەكی بەهێز و متمانەبێ‌ لە سە ر ئاستی ناوچەكە و جیهان حیسابی بۆ بكرێ‌. بێگومان جوگرافیا و هێز و سنووری دەستكردی دیاریكراو زۆر هۆكاری تر، ئەگەرچی لەچەند ساڵی ڕابردوو زۆر هەوڵی كاڵكردنەوەیان دراوە، بەڵام هێشتا بوونیان هەیە ئەمە ڕاستییەكە دەبێت بۆهەموو ئەگەرێك و پێشهاتێك رەچاوی بكەین و بەرلەهەر هەنگاوێك ئەوە وەبیرخۆمان بهێنینەوە كەهەرێمی كوردستان هێشتا لەقۆناغێكدایە حیسابی و ورد و جددی لەسەر كاروكاردانەوەكانی بكرێت ئەگەرنا كۆی پرۆسەی سیاسی، كە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ڕۆڵەی نەتەوەمانە، بەو ئاسانییە بینا ناكرێتەوە.
هەمووان ئەو راستییە دەزانن، چ لەناوخۆ و دەرەوە و لەئاستی وڵاتانی زلهێز، هیچ هەنگاوێك بەكردەیی جێبەجێ نابێت بەبێ یەكڕیزی و یەكگوتاری، ئەمە حەقیقەتی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانە. چونكە هەرێم بەرهەمی خەبات و خۆراگریی خەڵكی كوردستانە لەقۆناغە جیاجیاكاندا. ئەم خەڵكە بەخۆراگریی خۆی توانی ئەم واقعە دروست بكات، ئەم هەرێمە ئێستا لەناوچەكە و لەجیهاندا خاوەن پێگەی خۆیەتی، بۆیە هەركەسێك یان هەر رۆشنبیرێك یاهەر سیاسەتمەدارێك و شرۆڤەكارێك ئەگەر پەرۆشی دۆخی سیاسیی هەرێم بێت، دەبێ بە وردی لەم قۆناغە بڕوانێت،بێگومان ئەو را و بۆچوونانەی كە دەخرێنە ڕوو رەنگدانەوەی واقعەكەبن. لەم پێودانگەوە، ئەگەر هاوكاری و ئازادیی سیاسی و پرۆژەی حکوومەت نەبوایە، لەدروستكردنی ئەو فەزاسیاسی و ئیقلیمی و نێونەتەوەییە، ئەوا نەدەتواندرا قورسترین و سەختترین بەرگریی نەتەوەیی بكەین. لای هەمووان ڕوونە، قەیرانی سیاسی و مەزهەبی عێراق، تادێت قووڵتردەبێت و ئاڵۆزتردەكرێت. ئەم قەیرانە ریشەیەكی قووڵ و فرەلایەنی هەیە لەكۆی سیستەمی سیاسی و مەزهەبییە،لەم رووەوە هەستیاریی دۆخەكە وادەخوازێ، هەرێم خاوەنی ناوەندێكی بەهێزی بڕیاردەربێ، پێویستە لەبەر رۆشنایی ئەم واقعە نوێیەی هەرێمی كوردستاندا ئەركە هەنووكەییەكان دیاری بكرین، ئامادەكاری زیاتر بۆ قۆزتنەوەی ئەو دەرفەتەی كە بۆخەڵكی كوردستان هاتۆتەپێش تێپەراندنی ئەم قۆناغە، هەرئەمەش بووە هۆكاری پێكهێنانی حکوومەتێكی زۆرینە لەسەر ئەساسی سازان و چاكسازی و لێكتێگەیشتن، واتە دەبێ خەڵكی كوردستان حیزب و لایەنە سیاسییەكان خەریكی چۆنیەتی بەرەو ڕووبوونەوەی ئەم دۆخە و جێبەجێكردنی ئەركەكانی ئەم دۆخەبن، نەك خاسیەتەكانی ئەم قۆناغە پشتگوێ بخرین و خەڵكی كوردستان سەرقاڵی ململانێكانیان بكرێن، بەڵكو پێویستمان بەبەرچاەڕوونییەكی باش و ئیرادەیەكی نشتمانی یەكگرتوو هەیە. بەدڵنیاییەوە وەك چۆن ئێستا ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی هەرێم، لە عێراق و وڵاتانی ئیقلم بەهێزترە لەئاستی نێودەوڵەتی، لەئایندە زەمینەیەكی لەبارتردێتە ئاراوە كە گشت ئەو مەسەلانەی بوونەتە جێگەی گفتوگۆ، هەرێمی كوردستان رێچكەی فراوانتری خۆی دەگرێت و دەرفەتی باشتر بۆ گۆڕانكارییەكان بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان دێتەدی.بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا..لەناوبردن كردەخیانەتكارییەكان سیخوڕی، جاشێتنی، تیرۆر. گرتنەبەری هەموو رێگەیەك لە چارەسەركردنیان. بە یەكدەنگی و تەبایی نێو ماڵی كورد ، سەركەوتنی گەورە و ئامانجەگەورەكەمان دێتە دی...
Top