مەشخەڵی خەبات وتێكۆشانی بێ‌ وچان ..

مەشخەڵی خەبات وتێكۆشانی بێ‌ وچان ..
گەر بە ووردی لاپەرەكانی مێژوو بخوێنینەوە ، دەبیین كە هەموو هەوڵ و تێكۆشانەكانی بارزانی نەمر تا ئێستای سەرۆك مسعود بارزانی بۆ ئەوە بوو كە كورد لە چەنگی داگیركەران رزگاری بێت و ببێتە خاوەن كیانی خۆی .شۆڕش و خەباتی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگار خوازی‮ ‬نەتەوەكەمان دژ بە دوژمنانی‮ ‬كورد لە سەدەكانی‮ ‬رابردوو‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬و تێكەڵ كردنی‮ ‬رەنگە جیاوازەكان و سازش نەكردن لە سەر مافە رەواكانی‮ ‬گەلەكەمان بووە هەوێنی‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬چەندین دەستكەوتی‮ ‬گرینگ بۆ ئەمرۆ،‮لەم قۆناغەی ئێستادا ئەركی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حیزبێكی خاوەن مێژوو و جەماوەر كە ڕیشەیەكی قوڵی لە داب و نەریتی هێمن و لەسەرخۆی وڵاتەكەدا هەیە، هیچكات ئایدۆیۆلۆژیایەكی توندوتیژی نەبووە، بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی بە مەزاج بەرەو دیموكراتییە، هەمووكات پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی رەخساندنی كەشێكی هێمنیی داوە، سەرۆك بارزانی وەكو دانەری ڕێبازی نەگۆڕی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خودی حیزبەكە فراوانترە و بزووتنەوەیەكی سیاسیی سەرانسەری و میللییە سەركردایەتی دەكات، ئەوە تاكە زامنە بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامیگری لە وڵاتەكەدا بەردەوام بێت و ئامانجەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بەرەو بەدەستهێنانی گەورەترین هیوا و ئامانج ئەویش بەدەسهێنانی دەوڵەتبوونە رێنوێنی بكات.بۆیە كوردستان خاوەنی سەرۆكێكی دڵسۆز ونیشتمان پەروەری و پارتێكی قوتابخانەی كوردایەتی بێت، ئەوە هەمووكات پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی كورد وكودرستان و دیموكراتی و هەموو مافەكانی كورد وكوردستان دەكات بە هەموو بیروبۆچوون و ئایدەلۆژییەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرەرای دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی بە روحیەتێكی كوردانە دوور لە حیزبایەتی تەسك مەبەستی و ئامانجی خۆی كە بریتنی بوو لە سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراتی بە روون و ئاشكرایی راگەیاند، كە ئەو هەڵوێستەش لە دونیای ئەمرۆی سیاسەتە بە باشترین بێ وێنە ترین رەفتاری سیاسی هەژمار دەكرێت .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
پارتی بە رابەرایەتی بارزانی ، لە سەرٍەتای دروستبوونییەوە و تا ئێستا لە پێناو كۆكردنەوەی گەلی كورد لە ژێر یەك رٍەشماڵ دا هاتۆتە مەیدان و هەموو تواناكانی خستۆتە گەر تا كورد لە بێ‌ كیانی و داگیركاری رزگاری بێ‌ و هەوڵی دروستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی بۆ كوردستانی گەورە یەكگرتنی گشت پارچە دابەشكراوەكانی كوردستان داوە چونكە یەكەم پارتی نەتەوەیی بووە لەمێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی كوردستاندا.
رێبازی مستەفا بارزانی بزوێنەری گرنگی خەباتی كوردایەتیە لەكوردستانی گەورە بەگشتی و كوردستانی باشوور بەتایبەتی سەرۆك بازرانی نیشانە و رەمزی تێكۆشانە لەمێژووی نەتەوەكەماندا بۆیە دەبێت هەموومان زۆر بەپیرۆزیەوە لەگشت پارچەكانی كوردستان و تەنانەت بەدرێژای مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی كورد لەگشت ناوچەكانی جیهان كاتێك كوردێك دەگەیشتە هەر ووڵاتێكی جیهان لەوێ كە خۆی دەناساند یەكسەر لەلایەن خەڵكی ووڵاتانەوە بەووشەی بازرانی ناوی كوردیان دەناسیەوە ، واتا بازرانی ناسنامەی كوردبوون بووە لەمێژووی گەلەكەمان چونكە مستەفا بارزانی كوردی بەهەموو جیهان ناساند و لەزۆربەی ووڵاتانی جیهان كاتێك كوردێك سەردانی ووڵاتانی دەكرد راستەوخۆ بەبارزانی كوردیان دەناسیەوە، لەبەر ئەوە ئەركی هەموومانە لەم ڕۆژەدا كار لەسەر پیرۆزكردن و پاراستنی ڕێبازی نەمران بكەین و هەموومان كار لەسەر هەنگاوەكانی مستەفا بارزانیی بكەین .خەباتی بێ‌ وچان و بەرخۆدانی نەتەوەیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە كۆمەلێك بەهای گرنگی پراكتیزە كردووە وەك پاراستنی یەكڕیزی نیشتیمانی و هەولدان بۆ یەك دەنگی نەتەوەیی و پاراستنی سروشتی نیشتیمانی گەلەكەمان و هەمیشە دەرگای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گشت نەوەكانی كەمە نەتەوەیی و كەمە ئاینیەكان كراوەبووە ، لەرێگەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە خەباتی هاوەبەش بۆ ڕزگاری كوردستان كراوە ، گشت پێكهاتە جیاوازەكان لەچوارچیوەی خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی پارتی دیموكراتی كوردستان كارییان كردووە تەنانەت ئەو كەسانەی كە ڕۆژانێك دژی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریان كردووە ، هەمیشە سەرۆك بارزانی نەمر زۆر بەڕۆحێكی لێبووردەی مامەلەی لەگەل كردوون ،وەك برا تەماشای كردوون بەڵگەش بینیمان سەرۆك بارزانی نەمر چەندین جار لەپێناوی پاراستنی برایەتی و یەكڕیزی نەتەوەیی لە نەیارانی خۆی خۆشبووە تەنیا لەپێناوی یەكڕیزی گەلی كوردستاندا. چونكە پارتی رەمزی سەركەوتنی كورد لە یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی دەبینێ و لەو پێناوەشدا باج و قوربانیی زۆرداوە و دەبەخشێ‌..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئامانج لە تێكۆشان و خەباتی بارزانی، بە تەنیا كوردایەتی و گەیاندنی بە ماف و ئامانجە رەواكانی بووە .هەر بۆیە شۆڕشی كوردستان شۆڕشی ناوچەیەكی دیاریكراوی كوردستان نییە، بەڵكو شۆڕشی سەرتاسەری كوردستانە دژی داگیركاری، ئەمەش ئەو دابڕانەمان بۆ دیاری دەكات، رێباز و خەباتنامەی بارزانیی نەمر كە موڵكی نەتەوەیەكە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ باوەشی نەتەوە، ئەو سەروەتە گەورە نیشتمانییە بە تەنها موڵكی لایەنێكی دیاریكراو نییە، زۆر لەوە مەزنترە بە ئاسانی شیكردنەوەی بۆ بكرێت، ئەو لە ژینگەیەكی سەختی شاخاوی و دوورەپەرێزەوە لە دایك بوو، لە منداڵییەوە كونجی زیندانی بینی، خوێن و ئازار و ستەمی نەتەوەكەی بینی، لە ژیانی كولەمەرگی و سەختدا نەشونمای كرد، ئەزموون و ژینگە دروستی كرد و بەربەست و قۆناغەكانی بە توانا سەرسووڕهێنەرەكانی خۆی بڕی، ئەو كوردی بە دونیا ناساند، ناو و خەباتی بووە باس و خواستی وڵاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانئەگەر مانای شۆڕش و بەرخودان هەتا شۆڕشی دووەمی بارزان، بەرخودان و قوربانیدان بووبێت لە ناوچەیەكی دیاریكراوی كوردستان، لەوە بە دوا شۆڕش، شۆڕشی هەموو كوردستان بووە و هەموو سەركردەكانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان پشتیوانییان كردووە.، هەروەها هەر لەم شۆڕشەدا كاتێك بڕیاردرا بچن هاوكاری كۆماری كوردستان بكەن و ببنە سەربازی پاراستنی ئەو كۆمارە، ئەمەش هەنگاوێكی دیكەی وەرچەرخان بوو، بەوەی چیدیكە نابێت كورد و كوردستانییەكان بڕوایان بەو سنوورە دەستكردانە هەبێت، كە داگیركاران ئەم میللەتەیان پێ پەرتەوازە كردووە. بێگومان شۆڕشی مەزنی ئەیلوول -یش وەرچەرخانێكی دیكەی مێژوویی نەتەوەییمانە، ئەم وەرچەرخانە تەنیا ئەوەندە نییە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لەناو گەلی كوردستاندا دروستكرد، تەنیا ئەوەندە نییە ئەم شۆڕشە بووە ناسنامەی هەموو كوردستانییەكان بە جیاوازی نەتەوە و ئایینەوە، بەڵكو وەرچەرخانی لەمە گەورەتر لە مێژووی نەتەوەكەمان ئەوەیە، شۆڕشی ئەیلوول بووە وێستگەیەكی مێژوویی بۆ ئەوەی جیاوازییە سیاسی و ئایینی و نەتەوەییەكان بپارێزرێت و هەوڵبدرێت لەسەر خاڵە هاوبەشەكان پێكەوە خەبات بكەن، نەك جیاوازییەكان زەق بكرێنەوە و رق و كینە بەرهەم بهێنێت و ببێتە سەرچاوەی لاوازیی نەتەوەكەمان، بەپێچەوانەوە شۆڕشی ئەیلوول تەنیا شۆڕشە لە مێژووی كورد و تەواوی نەتەوەكانی جیهان كە توانی جیاوازییە سیاسی و ئایینی و نەتەوەییەكان بكاتە هێزێكی گەورە بۆ نەتەوەكەمان.لە دیرۆكی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا هەوڵ هەبووە بۆ ئەوەی جیاوازییەكان بەتایبەتی جیاوازی لە بیروبۆچوونی سیاسیدا بكرێتە رق و كینە و لێكترازان، بەڵام لەبەر ئەوەی بارزانیی مستەفا وەك سەرۆكێكی مەزن مامەڵەی لەگەڵ هەستیاری ئەو قۆناخە دەكرد، توانی جارێكی دیكە لێكترازانی نیو ماڵی كورد بكاتەوە بە یەك ماڵ و یەك ئامانج . كورد لە پەرتەوازیی رزگار بكات و بەیەك ئارٍاستە بەرەو بەدێهێنانی مافەرەواكانی رێنوێنی بكات ..
Top