به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه ته‌وه‌ری سه‌ركییه له پرۆسه‌ى كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی
December 23, 2019
وتار و بیروڕا
فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسی مونتیسكو ده‌لێ" ئه‌گه‌ر ویستت ره‌وشتى یه‌كێك بزانی، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتى بخه‌ره ژێر ده‌ست و ئینجا سه‌یری بكه و بزانه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات".
به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و هه‌ره گرنگه له پرۆسه‌ى كارگێڕى و په‌روه‌رده‌یی، له هه‌مان كاتدا كۆله‌گه و ئه‌ستونده‌ی به‌هێز و بنه‌ڕه‌تییه له هه‌ستانه‌وه و گه‌شه‌پێدانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ئه‌رێنى هه‌یه له سه‌ر ته‌واوى پرۆسه‌ى كارگێڕى و په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌دا، كه سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ى كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه، بۆیه هه‌ر كار به‌جێ هێنان و كار راپه‌ڕاندنى باش و رۆڵى سه‌ركه‌وتووی به‌رێوه‌به‌ر مه‌رجی سه‌ره‌كییه له سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و كارگێڕى له قوتابخانه‌دا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه گوتویانه" به‌رێوه‌به‌رێكى سه‌ركه‌وتووم بدێ و قوتابخانه‌یه‌كى نموونه‌ییت ده‌ده‌مێ".
ئه‌لێره‌وه گرنگه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له رێگاى لیژنه‌یه‌كى باڵاوه سه‌رپه‌رشتى دانان و لادانى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان بكات، چونكه گرنگى و سه‌ركه‌وتنى كۆی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به ستراوه‌ته‌وه به سه‌ركه‌وتنى رۆڵى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان، وه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌ركه‌وتنى رۆڵى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه و به‌رپرسیاریه‌تى به‌رێوه‌به‌ر له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده، بۆیه پێویسته به ووردی و به‌رپرسیاریه‌تى په‌روه‌رده‌یی چاودێری به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان بكرێت و كه‌سانى شاره‌زا و به ئه‌زموون و دڵسۆز بكرێته به‌رێوه‌به‌ر دوور له بیركردنه‌وه‌ى كه‌سى و به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تر، به‌ڵكو تاكه به‌رژه‌وه‌ندى ره‌چاو بكرێ به‌رژه‌وه‌ندی په‌روه‌رده و فێركردنه له پرۆسه‌كه، بۆیه گرنگه له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌یی گشتى پارێزگاكان پایه‌ی به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى قوتابخانه به تاله‌كان دیارى بكرێت و پالێوراوه‌كان(سیڤی) كه‌سى پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ى پێشبڕكێ و چاوپێكه‌وتن رابگه‌یه‌نرێ بۆ نموونه (سیڤی له سه‌ر 40نمره بێت، چاوپێكه‌وتن له‌سه‌ر 30نمره بێت، تاقیكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر 30نمره بێت) و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى باڵا له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سه‌رپه‌رشتى بكرێت و نوێنه‌رى په‌روه‌رده‌ی قه‌زا و پارێزگاكانیش له‌و لیژنه‌یه بێت، هه‌ڵسه‌نگاندنى ساڵانه‌ى به‌رێوه‌به‌ر و كه‌سایه‌تى و كۆمه‌لێ پێوه‌رى په‌سند دابنرێ، تا بتوانین گرنگى و بایه‌خی زیاتری به پایه‌ی به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه بده‌ین، هه‌موو كه‌س نه‌بێته به‌رێوه‌به‌ر و به‌رێوه‌به‌ره دڵسۆز و چالاك و خۆنه‌ویسته‌كانیش نه‌هێلین ده‌ست به‌رداری به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان بن.
ئه‌گه‌ر قوتابی ئه‌مانه‌تى كۆمه‌ڵگه بێت لای په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌كاران، په‌روه‌رده‌ش به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى مێژوویی و ره‌وشتى بێت، ئه‌وا پێویسته هه‌موومان ئه‌وانه‌ى له په‌روه‌رده به‌رپرسیاریه‌تیمان هه‌یه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به‌رێوه‌به‌ره دڵسۆز و سه‌ركه‌وتوو ماندوونه‌ناسه‌كان گرنگى و بایه‌خیان پێ بده‌ین و هاوكارییان بكه‌ین و جیایان بكه‌ینه‌وه له‌و به‌رێوه‌به‌رانه‌ى كه به‌رده‌وام گله‌یی و سكالایان له سه‌ر هه‌یه له‌لایه‌ن قوتابیان و مامۆستایان و كه‌س وكاری قوتابیان و بگره هه‌ندێ له به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ییش، جگه له‌وه‌ش قوتابخانه‌كانیان وه‌كو پێویست ئاستیان به‌رچاو نه‌بووه.
بۆیه له كۆتاییدا جارێكى تر جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه گه‌ر بمانه‌وێ قوتابخانه‌كانمان نموونه‌یی و سه‌ركه‌وتووبن ئه‌وا ده‌بێ به‌رێوه‌به‌ره‌كان دڵسۆز و په‌روه‌رده‌یی و شیاو و ماندوونه‌ناس بن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی