كەسایەتی بەهێزی سەرۆكی حكومەت بەرەو ئایندەیەكی گەش

كەسایەتی  بەهێزی سەرۆكی حكومەت بەرەو  ئایندەیەكی گەش

كاتێك باسی رێزدار مەسرور بارزانی دەكرێت ، راستەوخۆ خۆراگری ، هەڵوێستی نەتەوەی ونیشتیمانی و خەباتی دەیان ساڵە بارزانی نەمرمان دێتە بەرچاو كە پشت لە دوای پشت وەك ئەمانەتێكی گرانبەها و بەڵێنێك بۆ سەرخستنی دۆزی كورد و سازش نەكردنیان لە پێناو مافەرەواكانی كورد وكوردستان دێتە بەرچاو . ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر كەسایەتی رێزدار مەسرور بارزانی وەك قوتابییەكی پەروەردەی قوتابخانەی پارتی و بارزانی، بە عەقڵییەتێكی بەرپرس و قووڵ و فراوان سەیری مەسەلەكانی ئاسایشی،سیاسی و دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان كرد، تا گەیشتە ئاستی ئەو سەقامگیرییەو ئارامییەی ئێستای هەرێمی كوردستان، كە وەك نموونە سەیر دەكرێت لە ناوچەكە، هەروەها مامەڵەكردنی بەڕێزیان لەگەڵ دۆسێیە گرنگەكانی ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر بنەمای خوێندنەوە و شیكردنەوە و عەقڵانییەت بوو.ئەزموونی حزبێكی مێژوویی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پتر لە حەفتا ساڵ لە خەباتی سیاسیی مەدەنی و چەكداری دەرئەنجام و پاڵپشتیی روونی پرەنسیپەكانی ئەم حزبە بوون، كە زۆرجار قوربانیی راو سازش نەكردن بووە لەسەر مافەكانی ئەم گەلە. هەڵبەتە پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقی و ئیقلیمییەكان بەڵگەی ئەم راستییەن، بۆیە لە نەخشەكێشان بۆ دەستنیشانكردنی وێنەو تابلۆ سیاسییەكانی داهاتووی كوردستان، خۆی وا دەبینێت كە تەواوكەری ئەزموونی مێژوویی پارتی و بارزانی-یە بە بەهەیكەلكردنێكی تازە، سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و سەرۆك حزبێكی مێژوویی، نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمێكی بە دامەزراوەییكراو كە لە داهاتوودا بەرەو گۆڕانكارییەكی گرنگی جۆراوجۆر دەچێت، لەبەر رۆشنایی ئەزموون و عەقڵییەتی دەوڵەتمەداری، مسرور بارزانی وەك سەرۆك حكومەتێكی تازە لە ئەرك و كاری تازەیدا، هەروەها خوێندنەوەی دۆسێ گرنگەكانی ئاسایشی نەتەوەیی بەڕێزیان، ئەمانە هەموو فاكتەرن بۆ ئەوەی بەرەو قۆناخێكی تازەی سیاسی و پڕ لە ئەزموون بڕۆین.رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دوورودرێژە،هەر لە تەمەنی16 سالییەوە چەكی شەڕەف و پێشمەرگایەتی كردوەَتە شان ،هەموو خۆشییەكانی لاوێتی بەلاوە نالە پێناو خزمەتكردن بۆ دۆزی گەل و نیشتیمانەكەی، وە بەرپرسیارەتی دەستگایەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەرێمی كوردستانی‮ ‬گرتۆتە ئەستۆ ،كە ئامانجی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەمن و ئاسایشی‮ و سەلامەتی ھاولاتیانی ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬بووە، كاك مەسرور لەم ئەركە پیرۆزەی دا سەركەوتوو بوو، وە ھەر وەھا توانی چەندین باندی ‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬و سیخوڕی‮ لە ھەرێمەكەمان ‬هەڵبوەشێنێتەوە، هەمیشە ‮پێشمەرگەیەكی ئازای وەلاتەكەی بووە‬، لە ئەركە كەی سەركەوتوو بوو ،بۆ پاراستنی‮ ئەمن و ئاسایشی ھاولاتیانی ‬هەرێمی كوردستان بە جۆرێك كە وەلاتە زل ھێزەكانی جیھان چاویان بریوەتە بەر قراریەتی ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، ھەر ئەوەش وای كردووە كە گەشتیارێكی زۆر روو لە ھەرێمەكەمان بكات ،كاك مەسرور كوڕە گەورەی جەنابی سەرۆك بارزانیە ،ئەمە جگە لە وەی كە كوڕی گەورەیەتی قوتابی ژێر دەستی سەرۆك بارزانیە، بە حوكمی ئەم قوتابی بوونە لەم مەدرەسە گرینگەدا، بۆتە كاركتەرێكی گرینگ و سوپەرمانێكی گرینگ بۆ پاراستنی ئەم ولاتەمان.رێزدار مەسرور بارزانی هیوای خەلك و چین و توژە جیاوازەكانی كوردە،ئومێدی خەڵكی كوردستانە، ھەموو ھاولاتیانی كوردستان چاو لەدەستن بۆ كاك مەسرور ، كە كوردستان بگەیەنەتە ئەوپەڕی سنوری ئارامتر و سەقامگیرتر و دۆخ و ژیانی گوزەرانی هاوڵاتیان باشتر بكات ،رێزدار مەسرور بارزانی وەك چۆن ڕابردوو شاهێدی ئارامی و سەقامگیریە لەسەر دەستی جەنابیان ، ئاسۆ روونە لە داھتوودا دەبێتە كارێكتەرێكی گرینك، بۆ بوونیات نانی كوردستانێكی بەھێز،دڵنیاشن لە ڕابردودا كوردستان ئەگەیەنێتە كەناری ئارامی و خۆشبەختی بۆ گەلی كورد،رێزدار مەسرور بارزانی وە كەسایەتی كارێزمای سیاسیەكەی مێژویەكی پڕشنگی هەیە ،لە ناخی كوردا. وەك چۆن پێشتر سمبولی متمانە پێكراو خەمخۆر و سەرچاوەی ئارامی وڵات بویت ،لەمەودوا هیوای گەشی كوردستانیانی ،بۆ زیاتر بەرەو پێش چونی وڵات لە هەموو جومگە ئەساسیەكانی سیاسەتدا ،دڵنیاین ئەبیتە پارێزەرێكی توند بۆ دەسكەوتەكان و پارێزگاری كردن لە دۆزی كوردو سەقامگیركردنی ئارامی وڵات،تەنانەت ھەموو خەلكی كوردستان و جیھان بە ئەندازیاری ئارامی و ئاشتی ناوی دەھێنن ، بەلام ئێستا ھاوكێشەكە جیاوازە ؛ ئێستا ھەموو گەلی كورد چاویان لە هەنگاوەكانی حوكمرانی كە تێیدا كوردستان لە گشت بوارەكاندا پێشكەوتن بەدەست بێنێت. لە هەمانكاتیشدا وەك سیاسەتمەندار ودیپلۆماتكارێكی بە ئەزموون رووبەرووی پێشهاتە و رووداوە كتوپرٍەكانی ناوچەكە و عێراق ببێتەوە لە پێناو پاراستنی ئەزموون و ئەو دەستكەوتانەی كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی چەند شۆرشی قوربانیدانی دەیان ساڵەن .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top