خۆراگری گەلی كورد بە رابەرایەتی بارزانی كلیلی پاراستنی دەستكەوتەكان وسەركەوتنە ..

خۆراگری گەلی كورد بە رابەرایەتی بارزانی كلیلی پاراستنی دەستكەوتەكان وسەركەوتنە ..
مێژوویی خەبات و قوربانیدانی گەلی كورد پرە لە سەروەری شانازی بەتایبەت كە لە پێناو پرسێكی وەك خاك و نیشتیمان و پاراستنی شوناس و مێژوویی خۆی نەك داگیركردنی نیشتیمانی گەل و وڵاتێكی تر تێكۆشاوە و قوربانیی بەخشیییوە. هەر ئەوەش هەموو كات داگیركەران بە هۆی ئەو هەڵوێستە نەگۆرەوە وایانكردووە كەبەردەوام لە ژێر هەرٍەشە و هێرش و داگیركاری بووبن . لەوش گرنگتر ئەوەیە هەموو پیلانگێرییەكان نەیانتوانیووە بێ‌ ئومێدمان بكەنەوە ، هەروەها ئەگەر ئاماژەیەك بە رووداوە وكارەساتەكانی چەند ساڵەی رابردوومان بكەین دەبیین كە هەركاتێك كوردستان تووشی ئەم كارەساتە بیبَت بە هۆی خیانەتەوە بووە . دوا بەدوای ئەمە كوردستان توانی رۆل و پێگەی خۆی بەهێز بكات، چونكە پێگەی هەرێم زۆر بەهێز و گەورەیە لە ناوچەكەدا بۆتە جێگەی سەرنجی وڵاتە زلهێزەكانی جیهان. گەورەترین دەوری هەبوو بۆ لەناو بردنی گەورەترین رێكخراوی تیرۆر لەناوچەكە دا، لە لایەكی تریشەوە كوردستان بەراورد ناكرێت بە عێراق، چونكە لە كوردستان ئارامتر و خزمەتگوزاری باشتر پێشكەشی هاولاتیان كراوە و رۆژ بەرۆژ بارگوزەرانی خەلك بەرەو باشتر دەچێت.
هەروەها كوردستان كاریگەری زۆری هەیە لەناوچەكە و جیهان دا و پێشمەرگەو كوردستان بە جیهان ناسێندراون بەهۆی ئەو داستانەی تۆماریان كرد، لەلایەكی تریشەوە كوردستان لە رووی ئابوری دەتوانین بلێین دەولەمەندە بە نەوت و گاز لە زۆربەی شوێنەكان دەتواندرێت بیر لێبدرێت و بگاتە نەوت وگاز ئەمەش پێگەی هەرێمی كوردستان لەرووی ئابوری لە داهاتوو دا بەهێزبكات و ببێتە سرنجی ولاتە زلهێزەكان .
چونكە گەورەترین خەزێنەی غاز لە كوردستانەو لەلایەكی تر ئەگەر كورد لە كۆنگرە ئابوریەكان بتوانێت بژدار بێت و كەسانی بە ئەزمون وەك سەرۆك مسعود بارزانی تێیدا بەژداری بكات بەمەش كورد زیاتر دەناسرێت و پێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر بەهێز دەبێت. هەروەها بەهۆی گرینگی پێگەی كوردستان وای كردوە كە نوێنەرانی كورد چەندین جار بەژدار بن لە كۆربەندی ئابوری ولاتان كە ئەمەش گرینگی خۆی هەیە.لای هەموان ڕوونە کەڕۆژبەڕۆژ بارودۆخی سیاسی عێراق بەرەوناهەمواری وئاڵۆزی دەروات سەرکردەسیاسیەکانیشی لەجیاتی گفتوگۆودۆزینەوەی ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆئەوەی کێشەکان بەبنبەست بگەیەنن وهاوڵاتیان لەودڵەڕاوکێیەڕزگاربکەن دەبینین ڕۆژانەپەنجەی تۆمەت بۆیەک درێژ دەکەن ویەکتری تۆمەت باردەکەن وخۆپیشان دان وناڕەزای شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە ململانێی سوننەوشیعەلەلایەک وشیعەوشیعەلەلایەکی ترموقتەداسەدرسەرۆکی سائیڕون وهادی عامڕی سەرۆکی ڕەوتی بەدروهاوپەیمانی فەتح داوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عبدالمهدی دەکەن لەکاتێک دا لایان ڕوونە ئەولای ئەمریکاوکورد پەسەندیدەیە وپیاوێکی هاوسەنگ ومیانڕۆیە وقۆناخی ئێستای عێڕاق دەخوازێت کەسێکی بێ لایەنی هاوشێوەی ئەوسەرۆک وەزیڕان بێ .خەریکەجارێکی تربەرەوئەوشێوازەحکومڕانیە تەقلیدییەببەن کەسەدام لەسەری دەڕۆیشت سەریان لەگەلی ستەمدیدەی عێڕاق شێواندووە وڕەشبینی ونائومێدی بەرۆکی تاک تاکی هاوڵاتیانی گرتوەو ئۆباڵی ئەوڕەوشەخراپ وئاڵۆزەش دەکەوێتە ئەستۆی لایەنەدەسەڵاتدارەکانی عێڕاق بەتایبەت ئەوانەی ڕێژەی پێویستی کورسیەکانی پەرلەمانیان بەدەست هێناوە .خوێنی عێڕاقیەکان لەنرخی ئاوکەمتردەکەن ڕەنگەئەودۆخەسەربکێشێ بۆکودەتایەکی سەربازی وەک دەزانرێت مێژووی عێراق تەجرەبەدارە بەکودەتا .
ئەگەرچاوکراوەو هۆشیارنەبین کوردستانیش ڕەنگەبخزێنرێتە نێو ئەومقۆمقۆوکێشمەکێشی بارودۆخی نالەباری عێراق بەحکومی نزیکی ودراوسێیەتیمان لەگەڵ عێڕاق .لەئێستاوداهاتووش دا پێویست دەکات لایەنەسیاسیەکانی کوردستان سەفقەیەکی مێژووی لەنێوانیان دا بەرجەستەبکەن کەڕێگری بکات لەئەجێندای دەرەکی وتێکدانی ڕەوشی ئارامی کوردستان .ناکرێت سیاسەتی حەکیمانەونیشتیمانپەروەرانەی سەرۆک لەبیربکەین کەبەوهەستەنەتەوەی ودووربینی بۆپێشهات وگۆڕانکاریە نوێیەکان وحساب کردن بۆبەرژەوەندی گەلی کوردستان بەردەوامی دان بەدروست کردنی ئینتیما لەلای تاکی کورد وبەرپەرچ دانەوەی تەحەدییەکانی دووژمنانی کورد دەمانگەیەنێت بەئاقاری ئاڕامی زیاتربۆهەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی پێشكەوتن ودەستكەوتی زیاتر ..
Top