پارتی پارێزەر و قەڵغانی كوردە..

پارتی پارێزەر و قەڵغانی كوردە..
بەهێزبوونی پارتی، واتە بەهێزبوونی كوردستان، چونكە پارتی پارێزەر و قەڵغانی كوردە.بە درێژایی مێژو نەیارانی كورد هەوڵیان داوە یەك هێزی سیاسیی گەورە لە كوردستان نەبێت، بەڵكو هەمیشە هێزەكانیان بەش بەش كردووە. چونكە هەبوونی یەك هێزی گەورە و یەك سەركردەی بەهێز زۆر پرس و كێشە یەكلایی دەكاتەوە و كورد بە یەكدەنگی دێڵێتەوە. پارتی بەهێز بوو كوردستانیش بەهێزتر دەبێت، ئەركی پارتی قورستر دەبێت لە ئایندەدا، بریارەكانی پارتی بەسەنگتر دەبن لە ناوخۆ و جیهان، بڕیاری كۆتایی لەسەر پرسە گرنگەكان و ئیدارەی وڵات زیاتر دەكەوێتە دەستی پارتی.ئێستا کوردستان لە ئاستی جیهاندا پێگەیەکی دیپلۆماسیی بەهێزی هەیە و خەڵک بە چاوێکی سیاسیی بەرز دەیبێنن و لە جیۆسیاسییەکەیشی لە دنیادا بووەتە ئارامترین شوێن. چاودێریکی سیاسی لە ئەورووپا دەڵێت، ئێستا پێگەی سیاسیی کورد و لۆبیی کوردستان لە دنیادا بەهێزە.کوردستان وەک هەرێمێک توانیویەتی دڕەندەترین ڕیکخراوی تیرۆریستی لەنێو ببات و هەرچی کۆچبەر و ئاوارەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەخۆ بگریت، ئێستاش لە دنیادا چەند کەسایەتیی سیاسیی جیهانی پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان نیشان داوە. لەو بارەیەشەوە. عادل شێخ فەرمان کە چاودێرێکی سیاسییە و لە ئەورووپا نیشتەجێیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا پێگەی کورد لە دنیادا بەهێزە، بەتایبەت لە ئەورووپا. ئێستا لە نێو سیاسەتی ئەڵمانیا و چەند وڵاتی ئەوروپاییدا باس باسی پێگەی دیپلۆماسیی سیاسەتی کوردستانە و کوردستانیش لۆبییەکی باشی لە ئەوروپا هەیە."کوردستان وەک یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا توانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدات و نێزیکەی ٩٣% دەنگی بەڵێ بەدەست بهێنیت.پێویستە لایەنەکانی کوردستان کار لەسەر بەهێزبوونی لۆبیی کوردستان و ڕێکخستنەوەی کوردانی تاراوگە بکەن، چونکە کورد چەندین کێشەی هەڵپەسێردراوی هەیە، ئەویش ڕیفراندۆم و دواتر ڕاگەیاندنی دەوڵەت."ئامانج لە دروستکردن گرووپی لۆبیی کوردستانی بۆ ئەو مەبەستەیە کوردیش هاوشێوەی تەواوی وڵاتانی دنیا بتوانێت لە ڕێگەی لۆبییەکەیەوە شانبەشانی پارتە کوردستانییەکان قەناعەت بە جیهان بکات بۆ ئەوەی کوردیش ببێتە خاوەنی وڵاتی سەربەخۆی خۆی.کوردستان وڵاتێکی پڕ لە ئەتنیک و ئایین و ئایینزایە و هەموویان نوێنەری خۆیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەسەر ئەم پرسەش وڵاتانی دنیا پشتیوانیی کوردستانیان کردووە، چونکە یەکەم هەرێمە لە ناوچەکەدا بتوانێت ببێتە مەڵبەندێکی هەرەبەهێزی ناوچەکە بۆ پاراستنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان. دوای زیاتر لە حەوت دەیە لە دروستكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و خەبات و قوربانیدانی ، ئەو قوتابخانەیە، هەمیشە جێگای متمانەی کوردستانیانە،چونكە بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانی دۆزی رەوایی كورد وكوردستان بوو ،بۆیە كەسانێك خەونیان دەبینی و گرەویان لەسەر لەناوبردن و بێ ھێزی دەکردەوە بەلام سەرەنجام راستیەکان دەرکەوتن کە خەلکی کوردستان کێی دەوێت و کێش دەکاتە نوێنەری خۆی کە پاداشتی خەلکی کوردستان بۆ پارتی بە دەنگدانیان بە لیستەکەیدا باشترین بەلگەیە لەسەر قول بوونەوەی رەگ و ریشەی جەماوەری پارتی لەناو خەلکی کوردستان دا کە مێژوو باشترین شاھیدە کە لە دەستپێکی خەباتی سیاسی دا پارتی ھەمیشە ئامرازێک بووە بۆ لابردنی نائومێدی و دروستکردنەوەی ئومێد و ھیوا بۆ خەلکی کوردستان وە ھیچ کاتێکیش ئامادە نەبووە سازش لەسەر مافەکانیان بکات وە ھەموو دەم خاوەن پرۆژەو پلانی تایبەتە بۆ دامەزراندنی دەولەتی کوردستان ، وێرای ئەوەی کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگەل ئەوەی کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا گوزەری کرد و تاقمێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانەکانیان ھەولی فرۆشتنی کوردستانیان دا، بەلام پارتی لە مەیدان دا مایەوەو کوردستانی پاراست و خەونەکانی لە گۆرنان و شکستی بە خیانەت ھێناو لە پردێ و سحێلاو تلسقۆف و مەحمودیە سنوری بۆ خیانەت و دوژمنان کێشاو رێگری کرد لە مەرامی خاکفرۆشان کە ھەموو خەلکی کوردستانیش چاک ئەو راستیە دەزانن گەر بەرگری پێشمەرگە نەبوایە مەگەر خوای گەورە دەیزانی چارەنوسی کوردستان چی دەبوو بەمەش دەرکەوت کە تەنھا پارتی زامنی سەرکەوتن و ئاییندەی کوردستانە ، بە مانەوەشی بە بەھێزی لە بەغدا زامنی بەھێزی پێگەی کوردە چونکە لە رابردوودا دەرکەوت کە ھیچ کاتێک پارتی لە بەرپرسیارەتی راناکات ھەر ئەمەشە وایکردووە خەلکی کوردستان جارێکی تر متمانەی پێبداتەوە تا ھەمیشە پارێزەر و داکۆکیکەری راستەقینەی مافەکانیان بێت ،لە پێناو گەیاندنی گەلی كورد بە كەنارٍی دڵنییاییی..پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لەگشت قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی گەلی كوردستاندا ڕۆڵێكی گرنگی لەچارەسەركردنی پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە،هەمیشە سنگی خۆی كردۆتە قەڵغانی بەرگری و پاراستنی دەستكەوتەكان ،شوناس و مێژوویی دوێنی ،ئەمرٍۆ و سبەی ..
Top