تورک و فارس و عەرەبی داگیرکار و کوردی داگیرکراو
November 17, 2019
وتار و بیروڕا
کێشەی کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان کوردبوون و نکولی کردنی داگیرکارانی کوردستانە لە کوردبوون و بەردەوامی دانیانە بە چەوسانەوەی کورد و درێژەدان بە داگیرکردنی وڵاتەکەی، بۆیە گەورەترین ئەرک و پیرۆزتیرن ئەرکی سەرشانی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەدا گەڕانەوەیە بۆ کوردبوون و دەبێ دوور لە بەرژەوەندی حزبی و پەتای حزبیبوون پێناسەی کوردبوون بکەنەوە، لەژێر رۆشنایی ئەو پیناسە تازەیەدا کورداتی پێش حزبایەتی بخەن، بە واتایەکی تر ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقییە کە هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان لە مەداری کوردبوون و کوردایەتیدا بۆ حزبیبوون و حزبایەتی بگەڕێن، خۆ ئەگەر وا نەکەن ئەوا دووبارە بەرژەوەندی کەسی و حزبیبوون و حزبایەتی بەسەر بەرژەوەندی گشتی و کوردبوون و کوردایەتیدا زاڵ دەبنەوە، بەوەش دواڕۆژی کورد دەخەنەوە ناو دۆزەخی داگیرکارانی تورک و فارس و عەرەب و کارەسات و نەهامەتیەکانی رابردوو دووبارە دەکەنەوە.