(لەکەناری کەوتنەوە بۆ شەکاوەیی شکۆی ئاڵای)
November 11, 2019
وتار و بیروڕا
٭ ئەو لە ڕۆژە هەرەتاریکەکانی ووڵاتدا وورەی بەرنەداو شانیدایەژێربارێکی قورس و گران و حەتمی کە خەڵکی دیکە بەناوهێنانیشی دەترسان ڕایان دەکردلێی، ووێستگەی هەستانەوەی ئەزمونی حکومڕانی کوردستان کەوتە سەر شانی نێچیرڤان بارزانی کەلە لەماوەیەکی کەم وقیاسیدا توانی هاوکێشەکان پێچەوانە بکاتەوە لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرەنجامیش هاوکێشەو دەنگی کۆمەڵگەی نێوودەوڵەتیش گۆڕانکاری بەسەرداهات و لەسوودی ئێمه شکاندیەوە
٭ نەفەسی نەرم و پێداگری نێچیرڤانی بارزانی بوو توانی کۆدەنگی و پاڵپشتی هەرێمی دەولی بۆ عێراق و عەبادی بگۆڕێ بۆ کوردستان بەجۆرێک بەشێکی زۆر لە ڕایی جیهانی بەپێچەوانەوە بەڕووی کوردستاندا هاتنەوەو هەرێمی کوردستانی کردەوە بەکارەکتەرە سیاسیە بەهێزەکەی جاران
٭ پاریس ووێستگەی یەکەمی شکاندنی بەستەڵەکی دیبلۆماسیەتی سەر هەرێمی کوردستان بوو کەتێیدا خاڵی هێزی بەڕووی ئێمەدا کردەوەو سەکۆی گەمارۆکانی شکاندو ئاسمان و زەوی و دیبلۆماسیەتی بەڕووی کوردستاندا واڵاکردەوە
٭ پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەردوو کۆتا هەڵبژاردنی عێراق و هەرێم بەڵێنی کوردستانێکی بەهێزی دا بە هاوڵاتیانی کوردستان و لەم پێناوەشدا سەرۆک دوو کارەکتەری بەهێزی بۆ حکومڕانی کوردستان داناو خۆشی بەهەموو مەزنی خۆی لەپشتیان وەستایەوەو ئەوەتا دەبینن قۆناغی حکومڕانی کوردستان پێی ناوەتە چی قۆناغێک و ئاراستەی بەهێزبوونەکەی چۆن ڕێچکەی خۆی گرتوەتەبەر
٭ ئێستا لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆو دەرەوەش دەبینن کە کوردستان لەسەر دەستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی بەچیکاروانێکی بەهێزی خۆیدا گوزەردەکات بەجۆرێک ئەم هەنگاوانە متمانەو دڵنیایی و دڵخۆشی بۆ کوردستانیان بەرجەستەکردوە
٭ پێشوازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتی عەرەبی بەپەرچەم و ئاڵای کوردستانەوە نیشانەیەکی دیکەی بەهێزبوونەوەی کوردستانە کە بەرهەمی ئەو هەوڵ وماندووبونانەیە کە سەرۆکی کوردستان لەماوەی دووساڵی ڕابردودا بۆ بوژاندنەوەی کوردستان گرتیەبەرو ڕۆژانی گەش و شکۆی ئاڵا زیاترو زیاتر دەبینین
ڕێبین ڕەحیم.