ھێزی دەربڕینی وشەو زمانی جەستە .

ھێزی دەربڕینی وشەو زمانی جەستە .

زمان ئەو ئەندامەی لەشی مرۆڤە کە دەتوانێت زۆر شتی پێبکات ، دەتوانێت بیکات بەزەھرو شرینیشی بکات و کاریگەرترین ئەندامی لەشە لەسەر خودی بەکارھێنەری ، زیانی و قازانخیش بەمرۆڤ دەگەیەنێت .

ھێزی کاریگەری دەربڕینی وشەکان زۆر گرنگە چۆن بەکاری بێنین و جیاوازی لەنێوان چینەکانی کۆمەلگا بکەین بۆ ئەوەی ھەمیشە بەشرینی زمان بەکاربھێنین ، زمان دەتوانێ مرۆڤ سەرکەوتووبکات بمان کاتە بالادەست و ناسراوو سەرکردەش وە لەھەمان کاتیش دا دەتوانێت لەسەرکردایەتی و ناسراویش بمان خات بۆیە ھێزی دەبرینی وشە زۆر گرنگە چۆن دەریبڕین و لەچکاتێک چ وشە پێویستە بۆ گوتن ھەمیشە وشەکاریگەرەکان دەبێت بەکاربێنین بۆ ئەوەی پەیامێک بگەیەنین و سەرەنج و گوێی بیسەر بەلای خۆمان داراکێشین ، ئاستی بەرزوو نزمی دەنگ کارگەری لەسەر گوێ گر ھەیە گرنگە لەکاتی دەربڕینی وشەدا چۆن ئەدای دەنگ لەگەل وشەکە بگونجێنین بەحەماسەوە بگاتە گوێکی گوێ گر .

گرنگی دان بەوشە زۆر پێویستە جونکە دەلالەت لەکەسایەتی و شەخسیاتی مرۆڤ دەکات بەگوتنی چەند وشەو رستە بێ ئەوەی مرۆڤ ھەستی پێ بکات پێناسەی خۆی دەکات و خۆی دەناسێنێت بێ ئەوەی وەک شێوازی سیڤی پێشکەشی بکات ، وتنی رستەیەک دەتکات بەکەسێکی ناسراو وە دەشتکات بەمرۆڤێکی روخاو .

لەگەل دەربڕینی وشەکاندا (ئەتەکێت) زمانی جەستە زۆر پێویستە لەکاتی قسەکردندا یان پێشکێش کردنی سیمینارو وتاردا بۆ کەسێک یان کۆمەلەکەسێک ، گەر مرۆڤ زمانێکی شرین و ھەلس و کەوتێکی جوانی پێشکێش کرد لەدانیشتن یان کۆبونەوە یان سەر ستێیج دا ئەوا دەتوانێت سەرەنجی زیاتر بۆ خۆیی رابکێشێت و زووتر پەیامەکەی بگات و قەناعە (باوەری) بەبەرامبەرەکەی بھێنێت ، شێوازی دەربڕین و زمانی جەستە لەپرۆتۆکۆل و دیبلۆماسیەت گرنگی زۆری پێدەدرێت لەنێوان ولاتاندا وە بۆ بسنزمان و سیاسیەکان و وتاربێژ و راگەیاندنکاران و گشت کۆمەلگا پێویستە گرنگی تەواوەتی پێ بدەن ، واتە ئازادیەک لەروی جولەی سلبی جەستەوە بەخۆی بدات ، ئەتەکێت مرۆڤ مرۆڤ دەناسرێنێت ؟ ئەتەکێت یان زمانی جەستە لەئێستادا لەناو کۆمپانیاکان زۆر گرنگی پێدەدەن تەنیا پسپۆری یان بروا نامە مەرج نییە بۆ پێدانی کار ، ئەوەی ئێستا لەگەل پسپۆری کاردا کۆمپانیاکان گرنگی زۆری پێدەدەن ئەتەکێتە چۆنیەتی ھەلسو کەووت کردن و رەفیارو گفتگۆکردن لەگەل دەوروبەر یان لەسەرئاستی کاردا ، لەلای کۆمپانیاو سیاسیەکانیش ھەر مرۆڤێک ھەلسوکەوت و رەفتارێکی جوانی ھەبێت جانسی زیاتری پێدەدرێت و زووتر متمانەی کاری پێدەدرێت ، جولەی ئەندامەکانی لەش لەگەل دەربڕینی وشەکان کەسایەتی مرۆڤ دەردەخات بەکەسانی تری ئاشنا دەکات ، زمانی جەستە لەکاتی چاوپێکەوتنی کار زۆر گرنگە لەگەل دەبرینی وشەکان جولەی ئەندامەکانی لەش بگونجێنی لەگەل وشەکاندا لێرە دا چاوی خاوەنکار لەسەر ھەلس و کەوت و شێوازی وەلامەکاندایە گرنگیەکی زۆر بە جولەی لەش دەدات .


تێبینی :- ئەم بابەتە زیاتر بەشێوازی سیمینارو ڤیدیۆ پەیامەکە دەگات و سەرەنجی رادەکێشا و کاردانەوەی تەواوەتی لەسەر جینەکانی کۆمەلگا دەبێت بەتایبەت سیاسیەکان و قوتابیان .

ھیوادارم سودی لێ ببینن و زمان جەستەمان بەشێوازێکی گونجاو سەردەمیان بەکاربێنین ، جونکە زمان گاریگەری زۆرە لەسەر بەرامبەرو دەوروبەرمان .
Top