مێژوو سەڵماندوێتی گەلی كورد ،پێوستی بە ،رابەرایەتی بارزانییە ..

مێژوو سەڵماندوێتی گەلی كورد ،پێوستی بە ،رابەرایەتی بارزانییە ..

مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییە كە لە رۆژگارە سەختەكاندا تەنیا سەرۆك بارزانیی بە پلەی یەكەم فریادرەس بووە ،پارتی دیموكراتی كوردستان ،هەموو كات و لە قۆناغە سەختەكاندا بەرپرسیاریەتی سەخت و قورسی گەلی كوردی بە ئەستۆ گرتووە و هەموو كات پێشەنگی كاروانی خەبات بووە بۆ پاراستنی مێژوویی پرشانازیی ، ئامادەبووە قوربانیی ببەخشێ‌ لە بەرامبەردا بە سەرفرازیی بژێت و هیچ كاتێ‌ سازشی لە سەر مافەرەوكانی كورد وكوردستان نەكردووە . بۆیە ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر داستانی نەبەردی پارتی سەرۆك بارزانیی بكەین ، دەبینین كاتێك لە هاوینی‮ ‬ساڵی‮ ‬2014‮ ‬داعش پەلاماری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬پێشمەرگانەی‮ ‬خۆی‮ ‬گێڕا و بۆ ده یان رۆژ لەسەنگەرەكان مایەوە تاوەكو توانی‮ ‬باڵانسی‮ ‬هێز لە بەرژەوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگۆڕێت توانی‮ ‬قەناعەت بە وڵاتانی‮ ‬زلهێز بهێنێت كە بەشداربن لە تێكشكاندنی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش و بەبەشداری‮ ‬نزیكەی‮ ‬60‮ ‬وڵات،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەركە بە فەرماندەیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و بەشداری‮ ‬هاوپەیمانان توانیان لە جیاتی‮ ‬هەموو جیهان شكست بە داعش بهێنن و هەڕەشەكانیان لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دووربخەنەوە،‮ ‬لێرەدا سەرۆك بارزانی‮ ‬بە كردەوە سەلماندی‮ ‬بۆ هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان و جیهان كە لە ریزی‮ ‬بەرگری‮ ‬كردن و بەرز راگرتنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە و ناهێڵن خەڵكی‮ ‬كوردستان بكەوێتە بەردەم مەترسییەوە ئەمە لە لایەك‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە لە دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەوتە بەردەم هەڕەشە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬جیهان بەڵام لێهاتوویی‮ ‬و لێزانی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە پیادەكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نەرم لە چۆنیەتی‮ ‬راگرتنی‮ ‬باڵانسی‮ ‬هێز لە روانگەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وای‮ ‬كرد كە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر بە بەهێزی‮ ‬بمێنێتەوە،‮ ‬بەهێزی‮ ‬رۆڵی‮ ‬دەوڵەتمەدار لەوەدابوو لە لوتكەی‮ ‬نائومێدی‮ ‬توانی‮ ‬ئومێد بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان بگەڕێنێتەوە لە پاڵ ئەو هەموو پیلانە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیانەی‮ ‬كە لە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دانرابوون توانی‮ ‬جیهان بهێنێتەوە سەر خەتی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان و پووچەڵكردنەوەی‮ ‬پیلانەكان بەتایبەت حكوومەتی‮ ‬عێراق كە بەردەوام لە لێدوانە لە خۆباییەكانیدا جەختی‮ ‬لە هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ریفراندۆم دەكردەوە بەڵام بێ ئەوەی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬ریفراندۆم هەڵبوەشێنەوە ناچاربوون لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێم دانوستان بكەن‮. ‬لە دەرئەنجامی‮ ‬هەموو ئەم رووداوانەدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەنگاو بۆ چوار سالی‮ ‬جیاواز دەنێت بە ستراتیژێكی‮ ‬هەمەلایەنە بۆ ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بتوانێت بەرەوڕووی‮ ‬هەموو ئەو گۆڕانكارییە خێرا و چاوەڕوانكراوانەی‮ ‬كە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست روودەدەن ببێتەوە بێگومان رابردووی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەمەی‮ ‬سەلماندووە كە لە داهاتووشدا بوونی‮ ‬پارتی‮ ‬لە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گرنگ و زەروورەتێكە بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدهێنانی ئامانجە گەورەكەمان ... پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە هێزی نەتەوەییە لەسەر ئاستی هەموو عێراق براوەی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق بێت، كورد پەروەر و دڵسۆزە بۆ خاك و گەل و نیشتمان، پارتیمان پارتێكە لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە خاوەن جەماوەری زۆرە، ڕەگ و ڕیشەی لەناو قوڵایی و بەرزە باڵای سەختی چیاكانی كوردستانی گەورە نەشونمای كردووە و بە خوێنی شەهیدان و فرمێسكی دایكی شەهیدان و ئارەقەی ماندوبوونی پێشمەرگە و شۆڕشگێران و خەباتكاران ئاودراوە، ڕەگ و ڕیشەی بە ناو خاكی كوردستان ڕۆچووە و بناغەی داكوتاوە، بووە بە حزبێكی رزگاركاری نیشتمانی و نەتەوەیی هەرگیز مساوەمەی لەسەر بستێك لە خاكی كوردستان نەكردووە، ملكەچی هیچ هەڕەشە و پیلانی دوژمنانی كورد نەبووە و نابێت، لە مێژووی ئەزموونی ئەم حزبە هەموو دەستكەوتە گەورە دیارەكانی دیارە لە دوو توێی لاپەرەكانی مێژوو تۆماركراوە، وەكو چیایەكی سەخت و بەرز ڕاوەستاوە، بەرگەی هەموو تۆفان و رەشەبا و سەرما و گەرمای گەردەلولی بەهێز دەگرێت، لەتەمەنی دامەزراندنیەوە تائێستا زۆر هەوراز و نشێو و رێگای تاریكی بڕیووە ماندوو نەبووە و بەردەوام بووە لە هەڵگرتنی ئاڵای بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، بۆ ساتێكیش بێت داینەگرتووە پێشڕەوی كاروانی رزگاریخوازی كوردستان بووە تا گەیشتوەتە ئەم قۆناغە گەورە و سەختەی دامەزراندی دەوڵەتی كوردی، كاتێك شكستی هێناوە سەركەوتنی گەورەی تێدا بینووە بۆ ئاسۆیەكی گەشتر و داهاتوویەكی پرشنگدار پلانی دارشتووە لە هەر شكستێك وانەیەكی گەورە و پلانێكی نوێ لە دایك بووە لە شكست زۆر شتی لێفیربووە، هەرچی دەستكەوت هەیە لەم كوردستانە بە شانازییەوە وەكو شۆرشی ئەیلول و گوڵان و بەیانی 11ی ئازار و ئەندازیاری راپەرینە مەزنەكەی 1991 و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و داستانی گەرورە خواكورك و شەڕی داعش و شەری پردێ و سەحێلاو ئاسایشی كوردستان و نوسینەوەی دەستوری نوێی عێراق، پارێزەری هەموو مافە دەستووریەكان ئاوەدانی و سەركەوتنی ستراتیژیەتی پلانی ئابووری لە كەرتی نەوت و گاز و نێو و نێوبانگی كوردستان و هاتنی كونسوڵخانە و كۆمپانیا گەورەكانی جیهان ئەمانە و زۆر دەسكەوتی دیكە كەناكرێت ئاماژە بەهەمووی بدەم هەمووی دەستكەوتی پارتییە، پارتی لە چیایەكی سەخت دەچێت هەرگیز دوژمن ناتوانێت دەستی بگات بە بستێكی ئەم چیا سەركەشە سەربكەوێت زۆر هەوڵیان بۆداوە ئاكامی شكست خواردوو بووە بۆ دوژمنانی پارتی. لە سەركەوتنەكانیش مەغرور نەبووە ئاسۆی رووناكی بۆ كوردستان بەدەست هێناوە و گشت هەنگاوەكان سەركەوتنی گەورەیە‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top