سەقامگیری ویەگووتاری هێزوپێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات..

سەقامگیری ویەگووتاری هێزوپێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات..
مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییەیە ، كە هەر كاتێ‌ گەلی كورد یەهەڵوێست بووبێ‌ ، ئەوا زیاتر لە بەدەسهێنانی ماف و ئامانجەرەواكانی نزیكتر بۆتەوە . بۆیە ، قۆناغی ئێستامان كە بەرەو كوردستانێكی بەهێزترە ،سەقامگیری سیاسی هەرێم بە هۆی یەگووتاری لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان خاوەن یەك تێڕوانین بۆ كۆی پرسەكان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی لە سەر ئاستی عێراق، ناوچەكە و دونیاش , لە ڕابردوو بەتایبەت ئەو چەند ساڵەی دوایی بینیمان بە هۆی ناكۆكیە سیاسیەكانی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەكان هەرێمی كوردستان خزینرایە ناو گێژاوێكی قوڵی ناسەقامگیری سیاسی , بێگومان ئەو ناسەقامگیریە سیاسی یە كاریگەری لە سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێم و پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان ,كێشەی 14 ساڵەی نێوان هەرێم و بەغدا پابەند نەبوونی دەسەڵاتدارانی بەغدا بە جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەكانی دەستور و بێ باكیان بووە لە ئاست ماف و داخوازیەكانی هاولاتیانی هەرێمی كوردستان ,ئەمەش هۆكار بووە تا كێشە و ئاستەنگەكان لە بری چارەسەر كردن قوڵتر ببنەوە و هەندێ كات بگاتە بنبەست .لە پێشەكی دەستوری هەمیشەیی عێراق هاتووە یەكپارچەیی خاكی عێراق بەندە بە جێبەجێ كردنی دەستور , بە پێی دەستور فەرزكراوە یەكپارچەیی خاكی عێراق پابەندە بە جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەكانی دەستور , ئەوەی پەیوەندی بە مافی كوردەوە هەبێ یاخود پەیوەندی بە داخوازیەكانی خەڵكی بەسرە و موصڵ و شارەكانی ترەوە هەبێ , لە حالەتی مانەوەی عێراق بەو شێوەیە و پشتگوێخستنی ناوەڕۆكی دەستور هەنگاوەكانی هەڵوەشانەوەی عێراق خێراتر دەبن و جگە لە هەرێمی كوردستان كە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا ناوچەكانی تری عێراقیش لەوانە بەسرە و موسڵ پەنا بۆ ڕاپرسی بە هەرێم بوون ببەن.بۆیە سەقامگیری بەغدا پەیوەندی بە نەرمی نواندنی بەرپرسانی عێراق هەیە بەرامبەر بە ماف و داخوازیە دەستوریەكانی كورد , لە ئێستادا ئەو تێڕوانینە لە گوتاری بەرپرسانی عێراق بە ڕوونی هەستی پێ دەكرێ كە جێبەجێ كردنی ماف و داخوازیەكانی هەرێمی كوردستان بەندە بە سەقامگیری سیاسی لە عێراق. هەرێمی كوردستان بە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بەرەو یەكگوتاری لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەوە هەنگاو دەنێ , ئەمەش سەقامگیری سیاسی دێنێتە ئاراوە , ئاخر ناسەقامگیری سیاسی فەوزا درووست دەكات , لە هەبوونی فەوزاش كەلێنەكان گەورە تر دەبن و دەرفەتی گەندەڵی , حوكمی مافیایی بۆ زۆر كەس دەڕەخسێنێ و سوود لە پەرتەوازەیی ناو ماڵی كورد وەرگرن و فرسەتی بۆ بهێنن.بۆیە، پێوستە، گشت هێز ولایەنە سیاسە نیشتیمان پەرەوەرەكان پشتیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ، حكومەت وپەرلەمانی كوردستان بن بە ئاڕاستەی خزمەتكردن بە دۆزی رەوایی گەلەكەمان . ئەم بارودۆخە خراپە هەموو هەڵەی ئەم ئاڵۆزی و بێسەرو بەریەی سیاسەت و هەڵە چەوتەكانی سەركردەكانی عێراقە، كە ململانێی و دژایەتی كردنی ئەم و ئەو تایفە گەری وایكردووە كە ساڵ دوای ساڵ ئەزموونی ئەم وڵاتە بەرەو هەڵدێر ببات.
بێگومان هەر ئاڵۆزیەكیش لە حكومەتی عێراق رووبدات راستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر هەرێمی كوردستان، چونكە تائێستا چارەنووسی هەرێمەكەمان بەم عێراقە بێسەرو بەرە بەستراوەتەوەو دەبێت بەپێی دەستور لە چوارچێوەی عێراق دابین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەركە سەركردەكانی حیزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان، لەم جۆرە كاتانەدا بەرژەوەندییەكانیان بەلاوە بنێن و زیاتر خەڵكی هەرێمی كوردستانیان لەبەرچاو بێت ئایا چۆن بتوانرێت، ئەم ئاڵۆزیانەی عێراق نەگوازرێنەوە بۆ هەرێمەكەمان وڵات و خەڵكەكەمان پارێزراوبێت و دەستی دەرەكی نەتوانێت كاریگەریمان لەسەر دروست بكات. ئەركە هەموومان بۆ پاراستنی وڵات خۆمان بە بەرپرس بزانین، نەهێڵین ئەم ئەمن و ئاسایشەی كە هەمانە لەدەستمان بڕوات و دۆخی هەرێمەكەمان بەرەو وێرانكاری بچێت، راستە كەم و كۆڕی و نادات پەروەریش هەیە، بەڵام پرسی گەورەتر لە ئارادایە كە كاری لەسەر بكرێت، رۆژانە سنوورەكانمان بە بیانووی جیاجیا بۆردومان و تۆپباران دەكرێن، خەڵكی كەركوك و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان رووبەڕووی هەڕەشەو كوشتن و ماڵوێرانی دەبنەوە، بۆیە ئەركە خەڵكی كوردستان ئارام لەسەر هەموو شتەكان بگرێت و بەتێپەڕبوونی كات بەم مەرجەی كورد ماڵی خۆی كۆبكاتەوە و یەك دەنگ بێت دەگەین بە هیواو ئاوات و خواستەكانمان
Top