ئێمە لەبەردەم جەنگێکی خوازراو داین چی بکەین لە ئێستادا.......

ئێمە لەبەردەم جەنگێکی خوازراو داین  چی بکەین لە ئێستادا.......

گەلی کوردستان و نەتەوەی کورد لەبەردەم شەرێکی خوازراو و تەماح کاری دەولەتانی ناوچەکەین کەوا شەری نەتەوە و شەری خاک و شەری گۆڕانکاری دیموگرافیای مان لەگەڵ دەکرێت
راستە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان هەرێمکین فیدراڵە لە عیراق دا مافی تەواومان هەیە لە نێو وەلاتی عیراقدا ئەی پارچەکانی تر کوردستان لە چ رەوشێکن وا دیارە لە چ باروودۆخێکین بەلام پیسارەکە ئەوەیە ئایە شەری ئێمە لەگەڵ وەلاتێکە یان چەند وەلاتێک بێگومان هی چەند وەلاتێکی ناوچەکە کەوا بەسەر هاوپەیمانیەتەکی جیاواز دابەش بوونە کەواتە یەک شت نەتەوەی کورد دەبێت بیکات رێکخستنەوەی خۆیەتی لەژێر ناوی گۆنگرەی نەتەوەی کورد ئەگەر خەمان مانەوەمان بێت لەسەر خاکی خۆماندا کە دەبێت زۆرترین پارت و لایەن تێدا بشدار بێت کۆدەنگیەکی نیشتمانی و نەتەوەیمان هەبێت بۆ پرسەکانمان چونکە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان سەلماندی ئێمە هەمیشە قوربانی نێو ولاتانی زلهێز داین هەمیشە ناچار دەکرێن شەر بکەین و سازش بکەین لەسەر مافی خۆماندا ئەمەش هەمیشە لەبەرژەوەندی دوژمنانی گەلی کوردستان و نەتەوەی کوردە بۆیە لەسەر هەموو لایکە هاندەر بین بۆ دروست کردنی گۆنگرەی نەتەوەی ئەگەر لەژێر هەر فشارێکیش دابین بۆیە هەتا یەکگرتوو نەبین هەمیشە دەچەوسێنەوە هەمیشە لە ژێر هەرەشەی جینۆساید داین چونکە دونیای ئێستا دونیای بەرژەوەندیەکانە نەک دونیا دیموکراسی و دیموکراتی
چونکە کێشەی ئێمە نەبوونی کیانێکی سەربەخۆیە تاوەکو ببێت بە پەناگەیەک بۆ نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان کەواتە ئێمە لەبەردەم چارەنوسێکی تاریک داین چونکە بونمان لە مەترسی سرینەوەیەوە نەژادی و دیموگرافیای کوردستانین و نەتەوەین بۆیە دەبێت هەندەربین بۆ ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەی رێکبخەین پێکەوە لە وەلاتانی جیهاندا بۆ مافەکانی خۆمان تبگۆشین بۆ ئەوەی کێشەی ئێمە ببێتە کێشەیەکی حەتمی جیهانی کە دەبێت چارەسەر بکرێت چونکت بوونی ئەو رێژە خەلکە هەمیشە لە ژێر گوشار و سرینەوە جینۆساید بیت کە هەمیشە کێشە بۆ رۆژ هەلاتی ناوەراست دروست دەبێت بۆیە هەمووان پێکەوە دەبێت هەولبدەین کیانێک بۆ خۆمان دروست بکەین جیهان تێبگەین کە چارەسەر کردنی پرسی کورد چارەسەر کردن و ئارامیەکی باش بۆ رۆژ هەلاتی ناوەراست دێتە کایەوە
Top