رێبەر ،پارێزەر شوناسی نەتەوەیی وئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی..

رێبەر ،پارێزەر شوناسی نەتەوەیی وئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی..

مێژوو و راستییەكان سەڵمێنەری ئەو رٍاستیەن بە كردەوە ، قوتابخانەی كوردایەتیی چەندە بەرپرسیاریەتیی و قوربانیی لە پێناو پاراستنی دۆزی كورد و شوناسەكەی بەخشییووە و دەبەخشی ئەمڕۆش هەموو دونیا سەرۆک بارزانی وەک بڕیاردەری تەواوی گەلی کوردستان سەیر دەکەن بۆیە هەرپرسێک و بابەتێک پەیوەندی بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمانەوە بێت ڕاستەوخۆ سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن.
سەرۆک بارزانی هەمیشە لەوتەکانیدا پیرۆزترین ئەرک ناویهێنابێت و شانازی پێوە کردبێت پێشمەرگایەتی بووە و هەموو کات بەڵێنی داوە پێشمەرگەیەک بێت بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان.زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی جیهان کاتێک کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا ئەنجام دابێت لە پاش کۆبوونەوەکە بۆ خەڵکی کوردستانیان ڕاگەیاندووە کە هەمیشە ئێوەی کورد دەبێت شانازی بکەن خاوەنی سەرۆک بارزانین ، ئەم پەیامەش ئەوەی تێدایە کەهەنگاوەکانی سەرۆک بارزانی هەمیشە لەگەڵ خواست و هیوای گەلەکەماندا بووە.
گەر ئاوڕێک بدەینەوە و مێژوویەکی ئەو کاتانەی کورد بخوێنیەوە کە لەبەهێزترین دەسەڵاتدا بووە ئەوا هۆکارەکەی بەهێزی و دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش پارتی دیموکراتی کوردستان شیعاری بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزی بۆخۆی هەڵگرتبوو وەجەماوەری کوردستانیش لەوە گەشتبوون هەرکات پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزە بۆیە متمانەی خۆیان بەخشی بەپارتی و سەرۆک بارزانی چونکە پێیان وایە تەنها پارتیە هەنگاو بۆ کوردستانێکی بەهێز دەنێت.پارتی خاوەن دەیان شۆڕش و ڕاپەرینە لەماوەی ڕابردوو کە دژی دوژمنانی گەلەکەمان ئەنجامیانداوە ئەنجامەکەشی دیارە کەئێستا کورد خاوەن پێگەیەکی گرنگە و وڵاتان کوردستان وەک دەوڵەتێک سەیر دەکەن.
هەموو ئەوە دەستکەوتە گرنگ و شۆڕشە مەنزەکانی پارتی بوو ئەمڕۆ کوردستان خاوەنی ئاڵاو خاک و نیشتمان و پەرلەمانە بڕیاردەری مافەکانی خۆیەتی لە هەموو ڕویەکەوە.ئێمەی گەلی کورد لەپاڵ دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشەکانی ڕابردوومان کە ھەمیشە شانازی پێوە دەکەین ڕیفراندۆمی سەربەخۆیشمان ئەنجامدا ، لەکاتێکدا ھەموو دوژمنان ڕێگەیان دەگرت و چەندان پیلانیان داڕشت تاکو ئەنجام نەدرێت و چەندان ڕێگەیان تاقیکردەوە بەڵام جەنابی سەرۆک بارزانی بڕیاریدا کە گەلی کوردیش وەک ھەموو گەلانی دیکە مافی ئەوەیان ھەیە بڕیاربدەن و دەنگ بدەن بە سەربەخۆیی بۆ کوردستان.ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگ بوو بۆ گەلی کورد بۆ ئەوەی لەھەرکاتێک بمانەوێت سەربەخۆیی ڕابگەیەنین.لە پاڵ ئەو خیانەتەی لەپاش ڕیفراندۆم ئەنجامدراو بەشێکی گرنگی خاکی کوردستان درایە دەستی دوژمنان بەڵام دەستکەوتەکانی دوای ڕیفراندۆم تابێت کوردستان بەھێزتر دەکات و بەرەو دەوڵەتێکی سەربەخۆی دەبات ، ھەر ڕیفراندۆم و دەستکەوتەکانی پاش ڕیفراندۆم بوون وایکرد کە ئێستا گەلی کورد و کوردستان وەک پێگەیەکی گرنگ سەیربکرێت و رێزدار سەرۆک بارزانی وەک بڕیاردەری سەربەخۆیی تەواوی سەرکردەکانی جیھان سەردانی بکەن و کۆبوونەوەی لەگەڵ سازبکەن.گەلی کورد شانازی دەکات بەوەی کە لەسایەی جەنابی سەرۆک بارزانی ڕیفراندۆمی ئەنجامدا و متمانەی سەدا %٩٣ی خەڵکی کوردستانی بەدەسھێنا.دوای سەركەوتە مەزنەكەی ڕیفراندۆم چی بکەین و چۆن ھەنگاو بنێین...؟ ڕاستە بڕیاری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بڕیارێکی سەخت بوو چونکە دەبوو چاوەڕێ بکەین قوڕبانیش بدەین چونکە ئێمە لەپاڵ ئەوەی ھەندێک وڵات دۆستی ئێمەن دەی ئەبێت دوژمنیشمان ھەبێت و وە بگرە بە ئاشکراش دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوون وەک بینیمان ، ئەوەی گرنگە ئێمە لەپاش ڕیفراندۆم ئەنجامی بدەین سەرەتا ڕیفراندۆم وەک دەستکەوتێکی گرنگی گەلەکەمانی بزانین وە پاشان بە یەکڕیزی و تەبایی تەواوی خەڵکی کوردستان ھەنگاوبنێین و ئامانجەکانی ڕیفراندۆم بەدەست بھێنین .قۆناغەكانی حكومەت وكوردستانێكی بەهێز بە ئاڕاستەی بەدەسهێنانی ئامانجەگەوەرەكەمانە
Top