ریفراندۆم و تاپۆی رەشی میللەتێکی بێدەوڵەت!

ریفراندۆم و تاپۆی رەشی میللەتێکی بێدەوڵەت!

بەیانی ساڵوەگەری ئەنجامدانی پرۆسەیەکە کاتێک میڵەتێک ھەڵسا بە داواکردنی سادەترین مافی خۆی بە دیمۆکراسیترین رێگە لە جیھانێک کە بانگەشە بۆ دیمۆکراسی دەکات کەچی سەرجەم ئەم دەوڵەتانەی خۆیان بە داھێنەر و دایکی دیمۆکراسی دادەنێن گەورەترین دژایەتیان کردین لە پێناوی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان. بێگومان ئەمەش سەلمێنەری ئەوەبوو کە ئەم دیموکرسیەی ئەوان بەردەوام لەسەر ستەیجەکان وەک کەڵەشێر بۆی دەقوقێنن باوکی ھەموو دیکتاتۆریەتە.
بەداخەوە بەتایبەت بۆ دەوڵەتە زڵھێزەکان لەلایەک بانگەشەی دیموکراسیەت دەکەن لەلایەکیتریش خەونی میللەتان لە گۆردەنێن تەنھا بۆ بەرژەوەندیە سیاسی و ئابووریەکانیان.
دوو ساڵ لەمەوبەر لە ٢٥ی ٩ ی ٢٠١٧، ئێمەی میللەتی کورد ھەڵساین بە ئەنجامدانی پڕۆسەی راپرسی و گشتپرسی بۆئەوەی داوایی سادەترین مافی سەرەتایی خۆمان بکەین بەڵام بەداخەوە دەوڵەتە بەناو دیمۆکراسی خوازەکان لە جیاتی پاڵپشتیکردن ھەڵسان بە دژایەتیکردن و ھەڵکردنی گلۆپی سەوز بۆ دەوڵەتە داگیرکارە ھەرێمیەکان بەمەبەستی ھێشکردنە سەر کورستان و سزادان و گەماڕۆخستنەسەر ئەم میللەتە لە سەرجەم سێکتەرەکان، بەڵام ئیرادەی بەھێزی میللەتی کورد توانی شانبداتە بەر ئەم ئابلۆقە و نەھامەتیانە و سەرکەوتن بە دەستبھێنێت و توانی بە زیاتر لە سەدا نەوەتی دەنگی بەڵێ بڵێ "بەڵێ بۆ سەربەخۆی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان". ھەرچەندە دوایی ئەنجامدانی پڕۆسەی رێفراندم بە ئاماژەی دەوڵەتە زلھێزەکان سەدا پەنجایی خاکمان لە دەستدا بەڵام لە کۆتایدا توانیمان تاپۆی رەشی دەوڵەتی کوردستان بۆ ھەتا ھەتایە بخەینە نێو ئەرشیفی جیھان و بەردەم ھەموو جیھان.
ئێمەی میللەتی کورد بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم تونیامن لە جیاتی ھەموو جیھان بجەنگین بۆ تێک شکاندنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و دووژمنی ھەموو مرۆڤایەتی، توانیامن رێگە بگرین لە تەشەنەکردنی تیرۆرێک کە ھەڕەشەی لە ھەموو جیھان و مرۆڤایەتی دەکرد. بۆ تێکشکاندنی ئەم رێکخراوە تێرۆرستیە ھەزاران قوربانیمان دا، ھەزاران مناڵ بێباوک کرا، ھەزاران ئافرەتمان لاقەکرا، ھەزاران شەھیدمان دا، ھەزاران کەس پەککەوتە و برینداربوون،. ئێمە چاوەڕوانمان دەکرد لە پاداشتی ئەم ھەموو قوربانیە ھەموو جیھان فەرشی سوری دەوڵەتی کوردیمان بۆ راخەن و بڵێن فەرموو ئێوە میللەتێک شایەنی گەورەترین دەوڵەتنن کەچی بەداخەوە گەورەترین دژایەتیمان کرا جارێکیتر سەلمێندرا کە چگە لە چیاکان نە دۆستمان ھەیە و نە پشتیوان، کاردانەوەکانی زڵھێزەکان و دەوڵەتە بەناو دیموکراسی خوازەکان ناردنی تانکی ئەبرامز و چەەندەھا چەکی قورسبن بۆ سرینەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان. لە بەرمبەردا، وەک بینیمان میللەتی کورد توانی جیھان توشی شۆک بکات و شکەست بەچەکی زڵھێزەکان بھێنێت و پێیان بڵت "ستۆپ ستۆپ، نەکەن بچنە نێو ھێڵی ئۆفساید ئەگی نا رەنجتان خەسارە.".
لە کپتایدا، ھەرچەند باسی نەھامەتیەکانی میللەتی کوردبکەم کۆتایی نایەت چونکە ئەنجامەکەی ھەر ئەویە کە دەڵێت "جگە لە چیاکان ھیچ دۆستمان نیە"، بەڵام با ئێمە خۆمان پەند وەرگرین و یەکگربین و دڵ رەش نەبین لەگەڵ یەکتر و پەنجەکانی یەکتر نەشکێنین ھەمیشە پشتیوان و ھاوکاری یەکتربین لەسەر سەرجەم پڕۆژە نەتەوەیەکان و کار بەم پڕەنسیپلە بکەین کە ھەرکەسێک دەسکەسێکی کورد کاربکات لەسەر بەدەستھێنانی دەسکەوتێکی نەتەوەی، ئەوا دەبێت بە دەسکەوت و بەرھەمی ھەموو میللەتی کورد.

Top