نێچیرڤان بارزانی،،کەسایەتیی،دیپلۆماتکاروسیاسەتمەدارێکی بەتوانا ..

نێچیرڤان بارزانی،،کەسایەتیی،دیپلۆماتکاروسیاسەتمەدارێکی بەتوانا  ..

رووداو وپێشھاتەکانی چەند ساڵی رابردوویی ناوچەکە، عێراق بەدەرنەبوون لەو کاریگەرییانەی کە بە ھۆی شەرٍو کێشە ئابووری و ھاتنی لێشاویی ئاوارەکان و بەتایبەت ئەو گەمارۆ نارەوایەی کە دەسەڵاتەکانی پێشوویی بەغدا لە سەر ھەرێمی کوردستانیان دانابوو ، بەڵام لە پاش پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە، کورد پێی ناوەتە نێو ئەزموونێکی نوێی سیاسییەوە، بەتایبەت کە لەتەواوی عیراقدا، سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەدوای ئەو رێکەوتەوە، توانیویەتی ھەرێمی کوردستان بکاتە ناوچەیەکی ئارام‌و سەقامگیر لەڕووی سیاسیی‌و ئابوورییەوە، ئەم خاڵە بۆ کورد بەخاڵی ھەرە جەوھەری‌و کرانەوەی بەڕووی دنیای دەرەوە دادەنرێت. بوونی پەیوەندی، یەکێکە لە سەرچاوەکانی پتەوبوونی پێگە و دەسەڵات، نێچیرڤان بارزانی ڕایەڵەی پەیوەندییەکانی تۆکمەن، دەتوانم بڵێم : خۆی کەسایەتییەکی کاریزمایە بۆیە کارەکانی لە ڕابردوودا، پێمان دەڵێ، ئەو گەورە ترە لەو کێشانەی دێنە سەر ڕێگای.. دیارە ھیچ کارێک بەبێ گرفت تێناپەڕێ، بەتایبەتی پۆستێکی لەو شێوە، لەنێو ئەو ژینگە سیاسییەی کە خۆمان باشتر لە کەسانی تر ئاشناین پێی.کە چەندین وڵات بەم ھۆیەوە کونسوڵگەری خۆیان لەھەرێمدا کردۆتەوە،دیپلۆماسی یەکێکە لە ئامرازە ھەرە چالاک و کەمتێچووەکان، کە دەوڵەتان و یەکە و قەوارە سیاسییە نیمچە دەوڵەوتییەکان و ھەندێک ئەکتەری نادەوڵەتی، بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوە و، پاراستن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانیان لە جیھانی دەرەوەدا بەکاریدەھێنن.سەرھەڵدان و دەرکەوتنی دیپلۆماسی، بۆ سەرەتایەکی زوو دەگەڕێتەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو بوارە لە لەلایەنی تیۆری و پراکتیکەوە بەرەوپێشەوەچووە. تاماوەیەکی زۆر ئەو بۆچوونە باوبوو کە تەنھا دەوڵەتان خاوەن سەروەری و، کەسێتی سەرەکی یاسای گشتی نێودەوڵەتین، ھەربۆیە تەنھا ئەوان دەتوانن پەیوەندی دیپلۆماسی ئەنجامبدەن. بەڵام لە دوای کۆتاییھاتنی جەنگی سارد و دەرکەوتنی سیستەمی نوێی جیھانی، لەگەڵ گۆڕانکارییە جیاجیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا، ئەو بۆچوونەش گۆرانکاری بەسەردا ھات، دەرکەوت کە لە تەک دەوڵەتان و کەسایەتییەکانی یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا، ھەندێک یەکە و قەوارەی تری نیمچەدەوڵەتی و دیفاکتۆش مافی ئەنجامدانی پەیوەندی دیپلۆماسییان ھەیە. بەو پێیەی ھێشتا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەوارەیەکی دیفاکتۆیە و نەگەیشتۆتە قۆناغی بەدەوڵەتبوون، پێویستیی زۆری بە پەیڕەوکردنی دیپلۆماسییەتێکی چالاک و کاریگەر ھەیە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمی و، تەنانەت لەگەڵ حکومەتی عێڕاقیشدا. پێوستە لە رووی دیپلۆماسییەوە ھەرێمی کوردستان زیاتر ھەنگاو بنێت ، چونکە دەتوانرێت ئەو بوارە وەک ئامرازێکی ھەرەکاریگەر بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی دەرەکی و زەمینەسازی بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی کوردستانی سوودی لێوەربگیرێت.روون و ئاشکرایە، ساڵی ٢٠١٩ ھەرێمی کوردستان و بواژاندنەوەی ئابوری و ھەڵکشانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، دوو ڕوانگە و ڕەھەندی گرنگ سیمای ساڵی نوێی ھەرێمی کوردستانە: یەکەم بوژانەوەی ئابووری و باشتربوونی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵک و سەرپێخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.دیدگایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەسەر کایەیی سیاسی و دیپلۆماسی کوردستان گەش و پڕشنگدارە، پێگەی بە ھێزیی ھەولێر لە ترافیکی دیپلۆماسی ناوچەکە گەواھی ھەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، سەرکەوتنە دیپلۆماسیەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە ھەڵکشاندایە، ھەنووکە زیاتر لە٤٠کونسوڵخانە ، کۆمپانیایی گەورەی بارزگارنی و نوێنەرایەتی دەوڵەتان لەسەرتاسەری جیھانەوە لە ھەولێری پایتەخت بارگەیانخستوە، ھاوکات بارەگای دەیان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە کوردستانن، بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانیشەوە، ئەمە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک نوێنەرایەتی لە دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتانی زلھێزکردۆتەوە، بەشێوەیەکی گشتی کرانەوەی ھەرێمی کوردستان بە ڕووی جیھاندا پەیامێکی قبوڵکراوە و چاوەڕواندەکرێت لە ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەھێزتری ھەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سەرکەوتنی لە ئیدارەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کایبنەکانی رابردوویی و ھەروەھا بە روانین بە پێگە و ھێزی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و پشتگیری رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی؛ ئێستا کەسێکی شیاوتر لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، نەبێ بۆ ئەوە سەرۆکایەتی ھەرێم بکات، کەوابوو دەتوانین بە واقیعبینییەوە بڵێین، کە دەکرێ بە ئەمێدەوە بەڕوانینە تێکۆشان و ئێداری ھەرێم لە ژێر سەرۆکایەتی رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانیی دا. بە ھەڵسەنگاندنی پێکھاتەی کابینەی ٩ـیەمی حکومەتی ھەرێم و رووانگەی تێکۆشانی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین، کە ھاوکاری حکومەت و پەرلەمانی کوردستان پێکەوە و ھاوکاری ئەو سێ دامەزراوەیە گرینگە لە گەڵ سەرۆکایەتی ھەرێم، بە سەرکردایەتی بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لە ھەر کاتێکی رابردوو، بەھێزتر ببێ و ئەوەش بۆ سەرکەوتنی سەرۆکی ھەرێم، لە چوارچێوەی یەکڕێزیی دامەزراوەییدا دا گرینگە ، بەرەو کوردستانێکی گەشەکردووە و پێشکەوتوو ..
Top