سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان دوو كەسایەتی بەتوانا لە پێناو پێشكەوتنی نیشتیمان ..

سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان  دوو كەسایەتی بەتوانا لە پێناو پێشكەوتنی نیشتیمان ..

گەلی كورد و هەرێمی كوردستان ، بە قۆناغێكی سەخت و بەرخۆدان دا گوزەریان كرد ، مێژوو شاهیدە ، ئەگەر فیداكاری پێشمەرگە، خۆراگری گەلی كورد و حێكمەت و كارێزمایی پارتی و بارزانیی و ئینجا رێزدار نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ، دیار نەبووە كەشتییەكە لە نێو زەریاییەكی پر تۆفان و پر پیلان و قەیران لە كوێ‌ سەر دەرهێنابا..لە قۆناغی داهاتوودا ئەگەر هیچ پێشهاتێكی سلبی و خراپ لە دەرەوەی ئیرادە و خواستی ئێمە نەهێتە پێشەوە، چوار ساڵی داهاتوو، چوار ساڵی زۆر زێڕین دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان، لە ڕووی چاكسازی، پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایش، ئیستقراری سیاسی، گەشەسەندنی ئابووری، لەو نێوەند و گێژاوەی ئەو ماوەیەی كە كوردستانی تێكەوتبوو، گەر ژیری و حیكمەت و ئایندەبینی دیبلۆماسییانەی سەرۆك و رابەری بە ئەزموون مەسعود بارزانی نەبوایە و جێبەجێی كارە دبلۆماسیە میانڕەوەییەكەی نیچیرڤان بارزانی پیادەی نەكردبایە، قۆناغی هەستانەوەو كرانەوە بە رووی جیهانی دەرەوە لە دوای ریفراندۆم درەنگتر دەكەوتنەوە سەر واری واقیع و سەر راستەڕێی دەسەڵات و حوكمداری كوردستانێكی یەكگرتوو.لە راستی دا ئەو چەمكە نادیارانەی پشت پەردەی كاری سیاسیی و كارگێڕی دەوڵەتی ڕۆڵ، پێگە، پایه، كارەكتەر، كەسایەتی كاریزمایین، بە درێژایی مێژووی خەبات، ‌پەروەردەی ئەو بنەماڵە و خانەوادە و قوتابخانەیەی بارزانە و، وەك بینیمان كەسایەتییەكان، كارەكتەرەكان ئەوانن پیاوی خاوەن پرەنسیپی ساتەكانی تەنگانە و قەیرانەكان. ئەو‌ كاریزماییەش لە حیكمەت و ژیری ئەو رێباز و رێچكەیەوە سەریهەڵداوە كە رێباز و پەیڕەوی - لە سەركەوتن مەغروور نەبوون، لە شكست نائومێد نەبوون- ەی باوكە، بۆتە بۆماوە و كەلتووری خەبات و تێكۆشانی پتر لە 100 ساڵەی خەبات و تێكۆشان، هەستانەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی دیبلۆماسی و، پشتگیریی سەرۆك بارزانی، كە خۆیشی ڕایگەیاند پشتگیری لە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەكات. هەم ئەو پشتگیرییەی كە لایەنەكان لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی دەكەن، چونكە پێیان وایە هەم نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت دەورێكی زۆر باش لە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیی هەرێم ببینێت لەسەر ئاستی ناوچەكە و دنیا، هەمیش مەسروور بارزانی دەتوانێت پەرە بە دامودەزگا و موئەسساتی حكوومەت بدات و، چاكسازییەك دەست پێ بكات كە لە ئاستی پێشبینیی خەڵكدا بێت.دنیا تێگەیشتووە كە هەرێمی كوردستان، پێگەیەكی جوگرافیی گەورە، پێگەیەكی سیاسیی گەورە و پێگەیەكی ئابووریی گەورەی هەیە. ئەوانەی لە كوردستان حزبی زۆرینە و نوێنەرایەتی دەكەن، چ وەكو حزب، چ وەكو كەسایەتی، وەكو سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، پێگەیەكی زۆر گەورەیان لە ناوچەكە و جیهاندا هەیە، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم باشترین بەڵگەیە، پێم وایە ئەگەر دەرفەتی زیاتر هەبایە، خەڵكێكی زۆر زیاتر ئامادە دەبوومەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان، لەسەر بنچ و بنەوانی باوانی درێژە بە خەبات و تێكۆشانی شارستانیی و مرۆیی نەوەی تازەی مەدەنی دەوڵەتمەداری دەدات و لە نێو ئەو هەموو هەڵچوون و داچوونەی باردوخی ناوچەكەدا، كابینەی پێش خۆی چەندە جوان و چەندە بەهێز بوو، كابینەی نۆیەم جوانتر و بەهێزتر دەكات و ئەزمونی حكومەتمەداری كوردستانی بە پشتیوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و رێنمایی و پشتگیری رابەر و سەرۆك بارزانی باشتر و پتەوتر دەچەسپێنێ ..
Top