سەرۆکی ھەرێم ئومێدی رۆژە سەختەکان بۆ ئایندەیەکی روون..

سەرۆکی ھەرێم ئومێدی رۆژە سەختەکان بۆ ئایندەیەکی روون..

چەند ساڵەی ئەزموونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی لە حوکمرانی کوردستاندا, دەکرێ بە پڕشنگدارترین ماوەی زێڕینی زیاتر لە ماوەی چەند ساڵەی حوکمڕانیکردنی لە نێو حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دابنێین. گرنگی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ حومکرانی ھەرێمی کوردستان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە, بەم سەرۆکایەتیکردنی لە ماوەی توانی پڕۆسەی لەیەکگەیشتن و ساڕێژکردنی برینەکان بە جۆرێک ھەتوان بکات کە جیاوازییەک نەھێڵێ, لە نێوان تێکڕای لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە گشتی و , ھەردوو لایەنی سەرەکی لە حکومەتی ھەرێم بە تایبەتی, بەم مانایە رێزدار نێچیرڤان بارزانی زەروورەتێکە بۆ ئەم قۆناخە کە ئەو درزانەی دروست بووبوون ئەو ئێستا بۆیەکی ھێناونەتەوە کە ئەو پێکوەنووسانە پێویستیان بە کاتی زیاتر ھەیە, دەنا وەکوو پشکۆی ژێر خۆڵەمێش چۆن بە کزەبایەک پشکۆکان دەگەشێنەوە, ئاوا بە گوتارێک یا بە رەفتارێکی توندڕەوانە درزەکان لێکدەبنەوە, ئەم ھاوسەنگی راگرتنە زەروورەتێکە بۆ ئێستاو ئایندەمان, کە ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی ئەو مۆرکە حزبییەی لەناو کاروبارەکانی حوکمرانی بەتەواوی کاڵ کردۆتەوە, تەنھا بەم رێگایەش دەگەین بە سبەینێی رووناک. سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە نەک تەنھا زۆر گرنگە, بەڵکو زەروورەتێکە کە گفتوگۆ ھەڵناگرێت, ئەمە لە کاتێکدا ھەرچوار دەورمان لەگەڵ بەرژەوەندییەکانمان ناکۆکن و ھەمیشە گرفتی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و..ھتدمان بۆ دروستدەکەن. لەمەشیاندا رێزدار نێچیرڤان بارزانی ھەمیشە ویستوویەتی و ھەوڵی داوە نەک تەنھا لەناوخۆی کوردستان بەڵکو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەریش گرفتەکان خاو بکاتەوەو بوارێک بۆ لەیەکگەیشتن و دیالۆگ بڕەخسێنێ.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە کارکردنیشیدا کاسێکی پراگماتیکەو بڕوای بە کەسی بەرھەمھێنەر ھەیە, ئەمە لە کاتێکدا وڵاتەکەمان وێرانەیەو سەرلەنوێ بونیاد دەنرێتەوە, دڵنیام لە ماوەی چوار ساڵی داھاتوویدا قۆناخێکی تر دەبێت لە ئەزموونی حوکمڕانی دا, کە دروستبوونی عەقڵیەتی دامەزراوەیی و بەرەو بە دەوڵەتبوون چوون, لە مێشکی ھەر تاکێکی کوردا دەچێنرێ, کە چار نییە, لە ئێستاشدا سەرۆکی حکومەتی نوێی کوردستان رێزدار مەسروور بارزانی , دەبێتە تەواوکەری بەرنامە دوور مەوداکەی, کە خۆی لە یەکبوونی کوردو عەقڵی موئەسەساتی و دەوڵەتی فرە بۆچوون و دیموکرات و شەفاف وئاوەدان دەبینێتەوە. سەرجەم ئەو تایبەتمەندییە بەرزانە و ئەو ئاکارە پڕ‮ ‬ئەتەکێتانە لە کەسایەتی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بەدی‮ ‬دەکرێن‮. ‬ئەو بە کەسێک ناسراوە،‮ ‬کە خۆشەویستییەکی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ زانست و مەعریفە ھەیە و بێوچان ھەوڵ دەدات لە پێناو زیاترکردنی‮ ‬زانیاری‮ ‬خودی‮ ‬و فراوانترکردنی‮ ‬ئاسۆی‮ ‬ھزریی‮ ‬و بەردەوام بە ھزرێکی‮ ‬تیژ دەڕوانێتە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی‮ ‬ژینگەی‮ ‬ناوخۆ و ھەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬و بە لێکدانەوەی‮ ‬ژیرانە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و کۆمەڵایەتییەوە کار بۆ ئاراستەکردنی‮ ‬کەشتی‮ ‬ھەرێم دەکات،‮ ‬تا لە کەنارێکی‮ ‬ئارام‮ ‬لەنگەر بگرێت‮. ‬ھەروەھا بێ وچان کار دەکات،‮ ‬تا کۆمەڵگای‮ ‬کوردستانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئاسایش و پێکەوە ژیانی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬بێت‮رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ، تەواوی سەرکەوتنە ئابوری و ئیداری و سیاسەکانی حوکمەتی ھەرێم شانازیەکەی بەر نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت،پرۆسەی دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان و بەبازاڕکردنی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان لە لەناوچون پاش ١٦ی ئۆکتۆبەر ی ٢٠١٧بەرھەمی دیبلۆماسیەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانیە،لەناوەوە و دەرەوەی ھەرێم بەکەسایەتیەکی دیپلۆماسی و لەسەرخۆ پێناسە دەکرێت،ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە لە نزیکبوونەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان،سەرەڕای ئەو ھەموو ناکۆکیەی نێوانیان بەھەوڵی نێچیرڤان بارزانی گۆڕان و پارتی و یەکێتی دواجار گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتوو،جگە لەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پاڵپشتیەکی بەھێزی لێ دەکرێ،وەکوو بینیمان لەسەروبەندی شانزەی ئۆکتۆبەر و ھەوڵی چەند لایەنێک بۆ درووستکردنی حوکمەتی کاتی و ڕوخاندنی حوکمەتی ھەرێم وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەفەرمی ئاشکرای کرد کە پاڵپشتی لە حوکمەتێک دەکات بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی.بەمەش پیلانی ئەوانی دیکە پوچەڵ بۆیەوە.دوای تەواو بوونی ماوەی سەرۆکایەتی سەروک بارزانی نێچیرڤان بارزانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمی پێدرا و لەو ماوەیەدا توانیویەتی مومارەسەیەکی باشی ئەو پۆستە بکات.
ئەوەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان لەسەرۆکی ھەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکەن دووبارە بنیادنانەوەی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان و بەھێزکردنی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لەو ڕوداوانەی بڕیارە لەناوچەکەدا ڕووبدەن،بەدەر لەوە سەرۆکایەتی ھەرێم ببێت بەچەترێک کە ھەموو دەنگ،و ڕەنگە جیاوازەکانی تێدا کۆببێتەوە.لەئێستادا پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە دەرەکییەکان لەئاستێکی باشدایە، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی. لەو بڕوایەشدام، پەیوەندیییەکان باشتریش دەبن.کەسانێک کە خاوەن ئەو ئەزموون و پێگە گرنگ و بەرچاوە بێت، چ لە ناوەوە یا لە سەر ئاستی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی ، لە وەرگرتنی ھەر پۆستێکیتر جێگای خوشحاڵی ومتمانەی گەلەکەی وەدەست دەھێنێت و دەبێتە مایەیی ئەو پەڕی شانازی و سەرفرازی
Top