کارێزمایی و دەوڵەتمەداری سەرۆکی ھەرێم ئومێدی ئایندە..

کارێزمایی و دەوڵەتمەداری سەرۆکی ھەرێم ئومێدی ئایندە..

ئەگەر ھەڵوەستەیەک لە سەر ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە حکومەتی عێراق بەپشتوانی ھەندێک ھێزی ناوخۆیی خەونی ئەوەیان ھەبوو کۆتایی بە حکومەتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بھێنن وەک ئەوەی لە کەرکوک کردیان ھەمان شتیش لە ھەولێر و دھۆک بکەن و ھەموو دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین لەناوبەرن بەڵام دووای بەرگریە قارەمانانەی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا وایکرد لە ڕووی سەربازییە شکست بھێنن لە داگیرکردنی کوردستان چونکە بەرپرسانی باڵای حەشدی شعبی بەئاشکرا دەڵێن ئەوانەی کە ڕێگەیان بۆکردینەوە ھاوکاریان کردین بێ شەڕ بچینە کەرکوک بەردەوام لەلایەن حیزبەکانی سلێمانی و ھەندێک ئەندام پەرلەمانی کورد لە عێراق بەتەلەفۆن داوایان دەکرد پێویستە نەوەستن تادەچنە زاخۆ، دەڵێت ئێمەش ھیچ وەڵامێکی دڵخۆشکەرمان بەوان نەداوە، دوای ئەوەی ھەندێک حیزب لەکوردستان شکستیان ھێنا لەوەی قەناعەت بە حکومەتی عیراق بکەن لە ڕێگەیی ھێزی سەربازییەوە کۆتایی بە حکومەتی ھەرێم بھێنێت ھاتن داوای حکومەتی ئینقازی نیشتیمانیان کرد و ووتیان حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ ئەم حکومەتەدا ناکەن ، بەڵام دوای ھەفتەیەک ئەمریکا و ووڵاتانی ئەوروپا بەبەیاننامەی فورمی پشتیوانی خۆیانیان بۆ حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی، بەم شێوەیە تەواو نا ئومێد بوون، دوای ئەم کارەساتە گەورەیە حکومەتی عێراق لەگەمارۆدانی کوردستان ھەربەردەوام بوو، بەڵام کاریزمایی نێچیرڤان بارزانی و لەسەرخۆیی و لێزانانە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا گەمارۆ سیاسیەکانی سەر کوردستانی شکانددەستپێکی کاری حکوومڕانی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ دوای ساڵی ١٩٩٦ دەگەڕێتەوە، کە ئەوکات لە کابینەی سێیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی ھەولێر وەک جێگری سەرۆک وەزیران دەستبەکاربوو، دواتریش لەساڵی ١٩٩٩ وەک سەرۆک وەزیرانی کابینەی چوارەم ئیدارەی ھەولێر دەستبەکاربوو،لێرەوە بە پشتیوانی "سەرۆک بارزانی" قۆناغی گەشانەوەی ھەولێر و دھۆک دەستی پێکرد و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان ڕوویان لەزیادبوون کرد، بەھۆی سیاسەتی نەرم و حەکیمانەی لە ئیدارەکردنی حکوومەت، بووە جێگەی متمانەی سەرۆک بارزانی و مام جەلال، گەرچی نێچیرڤان بارزانی لە حزبەکەی تاڵەبانی نەبوو، بەڵام لەگەڵ یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی ھەولێر و سلێمانی بووە کاندیدی ناوبراویش بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.ساڵی ٢٠٠٦ کابینەی پێنچەمی حکوومەت کە بەکابینەی یەکگرتنەوە ناسرا، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی پێکھێنرا،کوردستانی پاش جەنگ و سیاسەتی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بۆ وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری و ڕێگەوبان لە کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی خەباتگێڕ و قوربانیدەری گەرمیان وای کردووە لەم وێرانکاریەدا بەشێکی زۆری بەرکەوێت ھەر لە ئەنفال و وێرانکردنی گوند و رێگەوبان، ئەگەر بەچاوێکی واقع بینانەوە بڕوانینە گەرمیان پێش سەردان و بەسەرکردنەوەکانی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کوردستان بۆ گەرمیان لە کابینەکانی پێنجەم و حەوتەم، و دوای سەفەرەکانی دەبینیت زۆر گۆڕانگاری ڕوویداوە لە دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و پارک و ڕێگەوبان و پڕۆژەی ئاو ئاوەڕۆ و تۆڕیگەیاندنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ ماڵان و قیرتاوکردنی کۆڵانەکان ..... ھتد، بەشی ھەرە زۆری پڕۆژەکان کە ژمارەیان ٣٢٦ پڕۆژەیە جێبەجێ کراون یان کارکردنی تێیاندا بەردەوامە بەگوژمەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لەسەر شیرینی نەوت، کەئەمانە منەتیک نین بیکرێن بەسەر ھاوڵاتیاندا چونکە ھاوڵاتیانی کوردستان شایەنی زۆر لەوە زیاترن کە خزمەتبکرێن و لە ژیانێکی ئارام و ئاسودەدا بژین، سەرۆکی حکومەت بۆ ھەر ناوچە و دەڤەرێکی ئەو کوردستانە چووبێت و بەڵنیدابێت لەکەمترین کاتدا بەڵێنەکانی خستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە ئێستادا زیاتر لە ١٢٠٠خانوو بۆ وارسی سەربەرزی ئەنفالکراوانی گەرمیان دروستکراوە بەگوژمەی ٣٠ملیۆن دۆلار ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوە، بۆ ئەو ژماریەشی کەماوەتەوە پڕۆژەی دروستکردنی خانووەکانیان لە جێبەجێ کردندایەو کاری تێدا بەردەوامە، لێ بەڵام بە ھۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانیان بە سستی دەڕوات، بۆیەش وارسی ئەنفالکراوان وێڕای سوپاس و خەمخۆری سەرۆکوەزیران بۆیان داواکارن حکومەت بەزووی ئەم بەشەی تری کە ماوەتەوە پرۆسەی تەواوکردنی خانووەکان خێراتربکرێن .ھەروەھا بینیمان کە لە ماوەی چوار ساڵی حوکمرانی کابینەی ھەشتەم کە بە قورسترین و سەخت ترین بارودۆخەدا گوزەریان کرد ، بەرێز نێچیرڤان بارزانیی جگە لەوەی دەسکەوتەکان و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانی لە پیلانگێری پاراست و ھەروەھا توانی کەشتی کوردستان و سەرنشینانیشی لە توفان و بەربەستەکان رزگار بکات و بگەێنێتە کەناری دڵنییایی.ئەمە تاقیکردنەوەیەکی قورس و چارەنووسساز بوو بۆ ھەرێمی کوردستان و خودی نێچیرڤان بارزانیش، چونکە دەبوو سەرۆکایەتی کابینەیەک بکات کە پڕیەتی لە کێشە و تەحددی، دەیان یاسا و رێنمایی جیاواز یەکبخاتەوە، ململانێی حزبی کاڵ بکاتەوە، لە ھەمووشی گرنگتر متمانە لە نێوان تیمی حکوومەتی پارتی و یەکێتی دورست بکات تا پێکەوە ھەڵبکەن و یەکگرتوویی خاکی ھەرێمی کوردستان بپارێزن، ئەمانە ئاسان نەبوون، بەڵام بەھۆی دیپلۆماسیەتی سەرکەوتوو و سیاسەتێکی نەرمی لەم کابینەیەدا وەک یەک تیم ھەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی کۆکردەوە و ھەرێمی کوردستانی وەک ھەرێمێک لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ناساند و توانی بەسەربەشێکی زۆری کێشە و تەحددییەکان زاڵ بێت.نێچیرڤان بارزانی تاکو ٢٠٠٩ لە ئەرکەکەی وەک سەرۆک وەزیران بەردەوام بوو، دواتر بەپێی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، دوای ھەڵبژاردنەکانی ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٠٩، گەرچی یەکێتی دەنگی کەمتری بەدەستھێنا، بەڵام سەرۆکایەتی کابینەی شەشەم بە کاندیدی ئەو حزبە سپێردرا، دواتریش بەپێی ھەمان رێککەوتن نێچیرڤان بارزانی لە ساڵی ٢٠١٢ گەڕایەوە و سەرۆکایەتی کابینەی حەوتەم و بەدوای ئەویشدا سەرۆکایەتی کابینەی بنکە فراوانی ھەشتەمی کرد کە تاکو ٢٠١٩ بەردەوامی ھەبوو، بۆیە گەر شیکارییەک بۆ ٢٠ ساڵی رابردووی حکوومڕانی ھەرێم بکەین کە زیاتر لە ١٨ ساڵی سەرۆکایەتی ڕاستەخۆی کابینە یەک لە دوای یەکەکانی بەر نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت، ئەوا کۆمەڵێک دەرئەنجامی سەرنجڕاکێش بەرچاو دەکەون، کە نیشانەی کارێزمایی و دەوڵەتمەداری بەرێزیانە. لە ئێستاشدا ، کە بەرپرسیاریەتی سەرۆکایەتی ھەرێمی گرتۆتە ئەستۆ گشت ھەوڵەکان بەرەو کوردستانێکی بەھێز لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانی..
Top