باکەڵتوری گەندەڵی بگۆڕین بۆ قیزەوەنترین عەیبە کە هیچی کەمتر نەبێت لە عەیبەی شەڕەف!

باکەڵتوری گەندەڵی بگۆڕین بۆ قیزەوەنترین عەیبە کە هیچی کەمتر نەبێت لە عەیبەی شەڕەف!
هەتا ئێستا گەندەڵیمان کردبوو بە کەڵتوور بینیمان وڵاتمان وێرانبوو، بەڵام لەپێناوی بنیاتنانی وڵاتێکی تەندروست و پێشکەوتوو و ئارام با هەموومان هەوڵبدەین کەڵتووری گەندەڵی بگۆڕین بۆ قیزەوەنترین عەیبە کە هیچی کەمتر نەبێت لە عەیبەی شەرەف تاکو شوێنی گەندەڵکاران لەم وڵاتە نەبێتەوە ئیتر ئەوکات دەبینین وڵاتمان چەند کەناراوێکی ئارام و تەندروستەوەک ئاشکرایە گەندەڵی مەترسیدارتین ڤایرۆسە کە بناغەی کۆمەڵگا دەروخێنێت. بۆیە باهەموومان دەستبکەین لەناوبرندنی ئەم دەردە کوشندەیە، پێویستە من و تۆ لەخۆمانەوە دەستپێبکەین بەرپرسەکانیش لەخۆیانەوە دەستپێبکەن بۆئەوەی لەناوەراستی رێگە بەیەک بگەین و ئەم کەلتورە قیزەونە دامالین. زۆرن ئەم وڵاتانەی بەدەست گەندەلێیەوە دەنالێنن و کەمیشن ئەوانەی گەندەڵنین. بەدڵنیایەوە خۆمان بەدەرنین لەم ڤایرۆسە تەنانەت دەتوانم بلێم لە لیستی "تۆپ تێن" داین. لەناوبردنی ڤایرۆسی گەندەلی زۆر ئەستەمترە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە کە تاکو ئێستا چارەسەری ئەستەم بووە بەتایبەت کاتێک تەشەنە دەسەنێت.
بەڵام لێرە دا، داهێنانێکم کردووە لەدۆزینەوەی چارەسەی شێرپەنجەی گەندەڵی ئەم داهێنانەش سەرەتا پێشکەشدەکەم بە وڵاتی خۆم پاشان پێشکەشی دەکەم بەسەرجەم وڵاتە گەندەڵکارەکان تاکو وەک چارەسەرێک بەکاریبهێنرێت بۆ رێشەکێشكردنی گەندەڵی.
بێگومن گەندەڵی بۆتە کەڵتوور گۆڕینی کەڵتووریش هێندە ئاسان نیە بەڵکو دەیان و سەدان ساڵی دەوێت بۆیە من پێشنیاری ئەوەدەکەم هەموومان بەیەکەوە هەوڵبدەین کەلتوری گەندەڵی بگۆڕین بۆ قیزەوەنترین عەیبە بە جۆرێک هێچی کەمترنەبێت لە عەیبەی شەرەف! بۆ ئەوەی گەندەڵکاران ئۆتوماتیکیەن شوێنیان لەم وڵاتە نەبێتەوە و رووی ئەوەیان نەبێت لەنێو کۆمەڵگە سەریانبەرزبکەنەوە ئیتر ئەوکات دەیبینن وڵاتمان چۆن بەرەو کەناراوێکی تەندروست و ئەمان دەڕوات.
بەداخەوە ئێمە وەک تاکی ئەم وڵاتە بەردەوام گڵەی لە کەسانی بەرپرس دەکەین لەسەر گەندەڵی، من دەڵێم بەداخەوەم بۆ ئەم ووتە بێبنەمایانە چونکە لە زۆربەی کایەکان ئەوە من و تۆین گەندەڵی بە بەرپرسان دەکەین و دواتر شانازیشی پێوەدەکەین، ئەمە ئەوپەری دوروویە لە لایەک دژی بین لەلایەکیش شانازی پێوەبکەین. خۆ ئەگەر هەموومان دژی گەندەڵی وەستاین و بەتایبەت کردمان بە عەیبەیەک کە هیچی کەمتر نەبێت لە عەیبەی شەرەف ئەو گەندەڵکاران ناتوانن لەم وڵاتە بژین وە ئەگەر لەم وڵاتەش بمێننەوە وەک ئەوە وایە کە کەسێک بە ڕووتی بەنێو شەقامەکان دا بسوڕێتەوە جا پیاو یان ئافرەت بێت خۆی لە راستیدا کەسانی گەندەڵ هەروان بەڵام ئێمەین هەڵساوین جلێکی نایاسیامان کردونەتە بەر بۆ شاردنەوەی عەیبەکانیان.
من زۆر جاریش ووتوومە، بەداخەوە کەسانێک هەن بۆ سواڵکردن شەرمدەکەن لەیەک دەرگاش بدەن، بەڵام بۆ گەندەڵی ئامادەن لەسەد دەرگا بدەن. تۆ سەیری بکە چۆن کەڵتورێکی سەقەت وڵاتێکی وێرانت بۆ بنیات دەنێت و بەرەو ئاسۆیەکی ناڕوون و تاریکی دەبات زۆر جار ناشرینترین شتت بۆ وا لێدەکات شنازی پێیەوەبکەیت وە بە پێچەوانەشەوە.
لە کۆتایدا، دەمەوێت ئاماژە بەوەبکەم کە چەپلە بەیەک دەست لێنادرێت بۆیە نەگەندەڵی و نە چاکسازیش هێچ کامیان بە تاکە کەسێک ناکرێن بەڵکو پێویستە هەمومان بەیەکەوە هەوڵبدەین ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە بەتایبەت هەوڵبدەین کلتوری گەندەڵی بکەین بە قیزەوەنترین کەڵتوری ناو کۆمەڵگا خۆ ئەوکات کەسانی گەندەڵکار ناتوانن لەنێومان بژین ئەگەر لەنێویشمان بژین بەدڵنیایەوە ناتوانن سەریان بەرزبکەنەوە.
ئەمڕۆ من هەست دەکەم کەسانێک هەن لەنێو دەسەڵات نیەتێکی باشیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کەیسە نە لەبەر ئەوەی کە پێشتر کەسانێک هەبوون ئەم نیەتەیان نەبووبێت بەڵکولەهەر چارەسەرێک چەند ڕێگە و نەهجەیەک هەن هەندێک رێگە لەهەندێکیتر سەرکەوتوترن بۆیە ئێستا من زۆر گەشبینم و هەستدەکەم نیەت و نەهجەیەکی باش هەن بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی بەڵام دووبارە دەیڵێمەوە پێویستە هەموومن هاوکار و هاوکرداربین ئەگەر نا دوا فیشەکیشمان بێ سود دەتەقێت. با هەموومان هاوکاربین بەڵکو وڵاتمان بێت بە وڵاتێکی تەندروست و ئارام و هەموومان بەیەکسانی تیاییدا بژین و لەو پەری رەفاهیەت و عەدالەت ژیان بەڕێبکەین.
Top