پارتی، بارزانیی ، ئاوەدانی ،پێشكەوتن و گەشەسەندنی وڵاتە ..

پارتی، بارزانیی ، ئاوەدانی ،پێشكەوتن و گەشەسەندنی وڵاتە ..
ئەزموونی چەندین ساڵەی رابردوو، ئەو راستییەی سەڵماندووە ، كە پارتی، بارزانیی، هەوێنی دروستبوونی متمانە ، سەقامگیری و پێشكەوتن بووە ، لە سایەی حوكمرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی پێشووی حكوومەتی ھەرێم بەرێز نێچیرڤان بارزانیی بە شێوەی پێویست هەرێمی كوردستان لە گشت سێكتەرەكان گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەو تایبەتمەندیانەی ئەم كابینەیە لەوانی تر جیا دەكاتەوە، جیا لەوەی ڕاسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێم، كاندیدی گەورەترین حیزبی كوردستانە، خاوەن خەسڵەتی پێویستی رەوشەكەیە، بۆیە چاوەڕوانیی لێ دەكرێ بە ھاوكاریی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ھەرێم، كوردستان بباتە قۆناغێكی جیاوازتر لە ڕابردوو.بەو ھۆكارەی بەرێز مەسروور بارزانی ساڵانێكی زۆر لە ئەمەریكا ژیاوە و خوێندنی ھەر لەو وڵاتە بووە، كاریگەریی ھەبووە بۆ ئەوەی بتوانێ پەیوەندیی بەرفراوان دروست بكات لە ئاستە جیاوازەكانی دەسەڵاتداراندا، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ كاندیدی ڕاسپێردراو تێگەیشتنی جیاوازی ھەبێت بۆ ھێڵە گشتییەكانی سیاسیەتی ئەمەریكا و باشتر مامەڵە بكات لەگەڵ ھاوكێشە جیاوازەكانی ناوچەكە، بە تایبەتی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا و راگرتنی باڵانس لە نێوانیان و بتوانێ ھەرێم بەرەو كەناری ئارام ببات.
ڕاسپاردنی بەرێز مەسروور بارزانی، ھاوكاتە لەگەڵ سەرھەڵدانەوەی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و تێكچوونی بارودۆخی كوردستانیانی ئەم ناوچەیە لە سایەی بەسەربازیكردن و گەڕانەوەی دووبارەی تەعریب بۆ ناوچەكە، بەڵام ئەزموونی چەندین ساڵەی پێشمەرگایەتی و ئامادەبوونی بەردەوام لە بەرەكانی جەنگ لە دژی تیرۆریستانی داعش، ئومێدێكی زۆری لای كوردانی ئەم ناوچانە دروست كردووە كە سەرۆكوەزیرانی داھاتوو توانای ھەیە كێشەكانیان چارەسەر بكات و لەم رەوشە نالەبارە ڕزگاریان بكات.
ناكرێ ئەو ڕاستییە نادیدە بگرین، عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی پیلانی ھەواڵگریی یەك لەدوا یەكی وڵاتانی ھەرێمی بوونەتەوە و بەردەوام ئاستەنگیان بۆ پێشكەوتنی ھەرێم داناوە، لەسەر ئەو بنەمایەی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ ماوەی چەندین ساڵ ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بووە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێ بۆ ئەوەی بتوانێ كاریگەریی وڵاتانی ھەرێمی لەسەر كوردستان كەم بكاتەوە و پێگەی كوردستان لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە بەھێزتر بكات. ئەمەش ئەو ستراتیژییە كە پارتی ، بارزانیی بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەن ..
چوار ساڵی رابردوویی هەرێمی كوردستان ، بە كۆمەڵێك پیلانگێری و گەمارۆیی زۆر سەختدا گوزەری كرد ،ئەگەر بیروهزرێكی ژیرانە و دیپلۆماسیانە نەبوایە، تێكشكاندن و دەربازبوون لەو قەیرانانە مەحاڵبوون ، لەگەڵ هەموو ئەو گوشارانەی سەرهەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان بەڵام زۆر سەركەوتووانە توانرا لەگەڵ ئەو بارودۆخانە مامەڵە بكرێت و كەشتییەكە بە سەرنشینەكانییەوە بگەێنێرێتە قەراغی ئارٍامی..
سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و كوردستان ، خۆشەویستی گەلی كورد بوو بۆ ئەزموونەكە و سەركردایەتییەكەی و پشتیوانیكردنێكی راستەوخۆیە بۆ بەردەوامی كاروانی خەباتی شارستانیانە لە پێناو زیاتر گەشەسەندنی ئەزموونی دەستووری بە ئارٍاستەی كوردستانێكی بەهێزتر و گەشەسەندوو و هەروەها كاندیدكردن و متمانەبەخشین بە هەر دوو بەرێزیان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان بۆ هەموو ئەو هەڵوێست و لە خۆ بوردەیی و فیداكارییانەی كە لەماوەی رابردوو لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و دەستكەوتەكانی لەمەترسی بە ئاراستەی زیاتر خزمەتكردنی گەلی و نیشتیمانە .
لەلایەكی ترەوە ئەمانەتێكی پیرۆزی سەرۆكایەتی ھەرێم لەلایەن گەلی كوردستانەوە بەنێچیرڤان بارزانی سپێردرابەڕێزنێچیرڤان بارزانیش كارەكتەرێكی شایستەو سیاسەتوانێكی میانڕەو دیپلۆماتكار ودانوستانخوازو ورەبەرزەبەئیرادەیەوگەشبینە لەتەنگانەو خاوەن خەونی گەورەیە ،دەوڵەتمەدارقەیران شكێن وجێگای گرەو لەسەر كردنە .ھێزبەخشین وگڕوتینە بۆ كاروانی پێشڤەچوونی كوردستانە.بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆكی ڕاسپێردراوی حكومەتی ھەرێمی كوردستان .لەھەنگاوێكی دیكەشدا لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست دا پەرلەمانی كوردستان ڕێزدار مەسرووربارزانی بۆپێكھێنانی حكومەتی نوێ ڕاسپارد.سەركەوتوویەكی نموونەیی لەكاری خۆیدا عەقڵی پاێزەر ی ئەمن وئاسایشی كوردستان لەنێودەوروبەرێكی پڕاو پڕ لەتیرۆرو لەھەڕەشە و ئاگرباراندا خاوەن ڕوئیاوبەرنامەی نوێیە بەكارنامەی نوێترەوە بەرەو كوردستانێكی بەھێزوو حكومەتێكی بەھەژموون ھەنگاو دەنێت .چونكە بەڕێز مەسروور بارزانی سەرەتا لە دە ستگایە كی گرنگی ھەرێم دا بەرپرسیاری لەئەستۆبوو سەركەوتنیشی لەم ئەركە پیرۆزە و پاراستنی سەقامگیری كوردستان پێ مان دەڵێت وێستگەی داھاتووی سەركەوتووتر دەبێت لە ئاستی دیبلۆماسیدا كارێزمایی خۆی نواندووەوھەر شاند ێكی باڵای دیبلۆماسی وسەربازی سەردانی ھەرێمی كرد بێت سەردانی بەڕێز مەسروور بارزانی و دەستگا گرنگەكە ی كردووە وە ئاسۆ ڕوونە لەبواری حكومڕانیشدا كارامە یی وتوانای سیاسی خۆی دەخاتە خزمەت دۆزی ڕەوای گەلەكەمان .
لەكورترین پێناسەشدا ڕێزدار مەسروور بارزانی بە خشینی تواناو ئومێدە بەكوردستانێكی گە شە سەندووتروو پێشكەوتوو بی پاڵشتی سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گشت هێزولایەنە نیشتیمانپەروەرەكان و گەلی كوردستان بە ئامانجی بەدەستهێنانی گشت مافەرەواكانمان ..
Top