لاواز شەرخوازە
June 22, 2019
وتار و بیروڕا
ئێران، ئابووریی ولاتەکە وێران بووە، لە ئاستی سیاسەتی جیهانیدا بە تەنیا ماوەتەوە و هیچ ولاتێک حازر بە پشتیوانی لە ئێران نییە، بۆتە ولاتێکی مەترود.
سیستمی بانکی لە چەند مانگی داهاتوودا بە تەواویی بەرەو داڕمان دەروات ، دەستی خستووتە نێو ولاتانی ناوچە و خۆشی کەوتووتە دۆژمنایەتی چەندین ولاتی دوور و نزیک.
ئەم بارو دۆخە نە قابیلی ریفۆرمە و نەک قابیلی ئیدارە دانە،
لەبەر ئەم هۆکارانە ئیدارەی ئامریکا حەز دەکە ئەم بارو دۆخە تا داڕمانی تەواویی ئێران بەردەوام بێت و ئێرانیش ئەوەی تێگەیشتووە ،
ئامرازی بەردەستی دەستەلاتدارانی ئێران بۆ سیاسەتکردن و بەردەوامی خۆیان کەمتر و کەمتر بووە و شەر بە رێگای ، نەجات و گۆڕانی ئەم رەوتە دەبینن.
ترامپ بەردەوام دەلێت شەرمان ناوێ ولە هەمان کاتدا بەردەوام هەر خەریکە لاوازیان دەکات و ئێرانیش هیچی پێنەماوە،
بۆیە هیوای بۆتە شەرە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە.
ئێران چاک دەزانێ قەت قابیلەتی ئەوەی نییە ، رێکبکەوێ، ولات ئیدارە بکات و قانونمەند بێت و ئابووریی ئیدارە بکات،
بۆیە ئەم لاوازە، شەری دێۆێ بەو هیوایەوە کە شەر دەستەلاتدارییەکەی بپارێزێت.
ئامریکا ئەم گرفتەی هەر چارەسەر دەکات بەلام خوازیارە بە کەمترین نرخ حکومەتی مەلایان لە کۆڵی ناوچە و جیهان بکاتەوە.
ئەوەی کە ناکرێ شکمان لە سەر بێ ئەوەیە، کە ئەم رەوتە کۆتاییەکەی نەمانی دەستەلاتی ئێستای ئێرانە
و ئەگەر درێژیش بخایەنێت نەتیجە بریتییە لە، کۆتایی دەولەتی ئێران و رزگاریی گەلانی ناوچە.
ئاڵ و گۆرەکان مێژوویین، گۆڕانی گەورە جەبرە.